Get Mystery Box with random crypto!

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

Logo of telegram channel iswnews_ku — ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ھ
Logo of telegram channel iswnews_ku — ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
Channel address: @iswnews_ku
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 224
Description from channel

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن.
https://kurdish.iswnews.com
https://hewalitaybet.blogspot.com
https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790
http://www.instagram.com/iswnews_ku
http://www.twitter.com/iswnews_ku

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


The latest Messages

2022-08-02 10:46:50 هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی جنین؛ فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی دەستبەسەر کرا

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دوای هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین، لاوێکی فەلەستینی شەهید و ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی ئاب، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بە پاڵپشتی ژمارەیەک هێلیکۆپتەرەوە لە کەمپی جنین دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کرد. دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی ئەو رژێمە و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا. دەگوترێت لە کاتی ئاڵوگۆڕی تەقە چەند کەس لە هێزەکانی ئیسرائیلی بریندار بوون و بە هەلیکۆپتەرەوە گەیەندراونەتە ناوەندە پزیشکییەکان.

لەم پێکدادانانەدا لاوێکی فەلەستینی بە ناوی "زەرار ساڵح ئەلکفرینی" شەهید بوو. هەروەها هێزە زایۆنیستەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شێخ بەسام سەعدی سەرکردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و ناوبراویان دەسبەسەر کرد. بەپێی زانیاریەکان "ئەشرەف ئەلجەدیە"، زاوای سەعدی، هەروەها لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

دوای ده‌ستگیركردنی ئەم سەرکردە باڵایەی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، فه‌رمانده‌ سه‌ربازییەکانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ فه‌رمانیان بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاماده‌یی هه‌موو هێزەکانیان دا. هه‌روه‌ها سه‌رایا قودس هۆشداری دایه‌ ئیسرائیلییه‌كان له‌ هه‌ر زیانێک کە به‌ شێخ به‌سام سه‌عدی بگەیەنرێت.

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەرکردنی پەیامی هەڕەشەئامێزی سەرایا قودس، ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی ئەگەری هێرشی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە زایۆنیستەکان، وێنەیەکی شێخ بەسام سەعدی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات ناوبراو تەندروستی باشە و بە سووکی بریندار بووە.

لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە ترسی قەناس بەدەستان و مووشەکی دژە زرێپۆشی فەلەستینییەکان بڕیاریدا ژمارەیەک ڕێگاوبانی بەدرێژایی ناوچەکانی نزیک سنووری کەرتی غەززە دابخات.

https://kurdish.iswnews.com/15606/
9 views07:46
Open / Comment
2022-08-02 10:23:53 ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە کوژرا! دەرئەنجامەکانی ئەم تیرۆرە چی دەبێت؟

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هێرشی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر پایتەختی ئەفغانستان، کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی قاعیدەی ڕاگەیاند.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە لەلایەن سوپای ئەمریکا و دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA)ـەوە کوژراوە. ئۆپەراسیۆنی تیرۆری زەواهیری ڕۆژی شەممە ٣٠ی تەمووز لە سێ شوێن لە شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ئەنجامدرا.

لەم کۆنفرانسەدا بایدن سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی زەواهیری وتی: زەواهیری رابردووی کوشتن و توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەدوای خۆیدا بەجێهێشت. ئێستا دادپەروەری ئەنجام دراوە و ئەم تیرۆریستە چیتر بوونی نەماوە. دەزگا هەواڵگرییەکانمان لە چەند مانگی ڕابردوودا شوێنی حەشاردانی ئەیمەن زەواهیرییان دۆزیەوە. بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی بێت، ڕووی لە کابوڵ کردبوو. دوای بە وردی لێکۆڵینەوە لە بەڵگە پشتڕاستکراوەکان سەبارەت بە شوێنەکەی، فەرمانم بە هێرشەکە دا.

لەم بارەیەوە میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەم وڵاتەوە ڕایانگەیاندووە کە زەواهیری لە باڵکۆنی شوێنی حەشاردانی لە ناوچەی شیرپور لە ناوەندی شاری کابوڵدا بووە کاتێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکە دوو مووشەکی ئاراستەی ئەو شوێنە کردووە. ئەندامانی خێزانەکەی لەم بینایەدا بوون، بەڵام زیانیان پێنەگەیشتووە و لەم هێرشەدا تەنیا زەواهیری کوژراوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بەرامبەر بەم هێرشەدا نووسیویەتی، هێرشی ئەم دواییەی کابوڵ بۆ سەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی شیرپور ئەنجامدراوە. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە: سروشتی ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ڕوون نه‌بووه‌. دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئیمارەتی ئیسلامی (تاڵیبان) لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەم هێرشە بە هەر هۆکارێک ئەنجامدرابێت ئیدانە دەکات و بە پێشێلکردنی ڕوونی بنەما نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی دەوحە دەزانێت. ئەم کارانە ئەزموونە شکستخواردووەکانی ٢٠ ساڵی ڕابردوو دووبارە دەکەنەوە و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان و ناوچەکەن. دووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە کارانە زیان بە دەرفەتەکانی ئێستا دەگەیەنێت.

ئەیمەن محەممەد ڕەبیع زەواهیری سەرکردەی گروپی جیهادی ئیسلامی میسر بوو، کە دوای گەیشتنی بە ئەلقاعیدە وەک کەسی دووەمی ئەم گروپە تیرۆریستییە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە. دوای کوژرانی ئوسامە بن لادن لە ساڵی ٢٠١١، زەواهیری سەرکردایەتی قاعیدە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم گرووپەی گرتە ئەستۆ.

زەواهیری هەر لەسەرەتای دامەزراندنی داعش دژایەتی ئەم گروپەی دەکرد و رەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی کوژرانی ناوبراو، دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ئەندامانی باڵای قاعیدە و گەیشتنی ئەو هێزە ناڕازیانە بۆ ڕیزەکانی داعش لە ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەی ئاسیای ناوەڕاست بێت. تیرۆرکردنی زەواهیری کێشە بۆ ئەمریکا دروست دەکات، چونکە ئەوان ئەم تیرۆرەیان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ئەنجامداوە و کوژرانی میوانیش وەک شتێکی شەرمەزارکەر و گرنگ لە کلتوری پشتوونی تاڵیبان دادەنرێت. جگە لەمەش، ئەگەری وەڵامدانەوەی قاعیدەش بۆ ئەمریکا هەیە و سەرەڕای لاوازبوونی ڕێکخراوی ئەم گرووپە لەم ساڵانەی دواییدا، دەسەڵاتی پێویست بۆ ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەیان لە دژی پێگەکانی ئەمریکا هەیە.

https://kurdish.iswnews.com/15601/
9 views07:23
Open / Comment
2022-08-02 08:55:32 تەقینەوە لە کابوڵ؛ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر داعش یان هێرشی پاکستان بۆ سەر جوڵانەوەی تاڵیبان؟ بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە ناحیەی سێیەم و دەیەمی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بووەتە هۆی چەندین…
12 viewsedited  05:55
Open / Comment
2022-08-01 21:21:43 دەستپێکردنی مانۆڕی سوپای چین لە دەریای زەرد

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ئاسیا، بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی دەریایی چین رایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە ١ی ئاب) سوپای رزگاریخوازی میللی ئەو وڵاتە دەستی بە مانۆڕێکی نوێی لە باکووری دەریای زەرد کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی چین دەیلی، بە پشتبەستن بەو هۆشدارییەی کە بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی دەریایی چین لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ مانۆڕی سوپای رزگاریخوازی میللی چین دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە باکووری دەریای زەرد بەردەوام دەبێت.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بە بڵاوکردنەوەی نەخشەی شوێنی مانۆڕەکە، داوای لە کەشتییەکان کردووە خۆیان لە نزیکبوونەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە بەدوور بگرن.

ئەم مانۆڕە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا بەهۆی ئەگەری سەردانەکەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان ڕووی لە زیادبوون کردووە.

سوپای تایوان هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مانۆڕێکی لە گەرووی ئەم دوورگەیە ئەنجامدابوو.

نانسی پێلۆسی ڕۆژی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە هیچ نیازێکی نییە سەردانی تایوان بکات. بەم پێیە بڕیارە لە گەشتەکەیدا بۆ ئاسیا سەردانی وڵاتانی سەنگافورە، مالیزیا، کۆریای باشوور و ژاپۆن بکات.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای چین چەندین مانۆڕی دیکەشی ئەنجامدا بوو.

https://kurdish.iswnews.com/15592/
16 views18:21
Open / Comment
2022-08-01 19:17:03 تەقینەوە لە کابوڵ؛ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر داعش یان هێرشی پاکستان بۆ سەر جوڵانەوەی تاڵیبان؟

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە ناحیەی سێیەم و دەیەمی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بووەتە هۆی چەندین تەقینەوەی بەهێز.

بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو یەکشەممە ٣١ی تەمووز، چەند تەقینەوەیەک ناوچەکانی شیرپور و وەزیری ئەکبەر خان لە شاری کابوڵی هەژاند. بەشێک لە سەرچاوە ناوخۆییەكان پێیان وایە فڕۆكەكانی سوپای پاكستان هێرشیان كردووەتە سەر سێ گردبوونەوەی چەكدارانی تاڵیبانی پاكستان (TTP) و هەندێک سەرچاوەی دیكەی ناوخۆیی باسیان لە سورانەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە ئاسمانی كابوڵ كردووە و هۆكاری ئەو تەقینەوەیانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکانە.

لەلایەکی دیکەوە، رەحمەتوڵڵا نەبیل، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان، لە هەمان سەرچاوەکانەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکای بۆ سەر کابوڵ پشتڕاست کردۆتەوە و رایگەیاندووە: «بەپێی ڕێککەوتنی دۆحە، ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوە و سەرکوتکردنی داعش یارمەتی تاڵیبان دەدات. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکی لە ئاسمانی کابوڵ بینراون و هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی شاری کابوڵ. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئامانجی ئەم هێرشانە حەشارگەی داعش بووە. دەبێت تاڵیبان بزانێت ئەگەر پشتگیری ئەفغانییەکان نەکەن حکومەتەکەیان زۆر ناخایەنێت. ئەوان ناتوانن وڵاتەکە بەڕێوەببەن و مەترسییەکی زۆر هەیە ئەفغانستان ببێتە پەناگەیەک بۆ توندڕەوەکان.»

فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان لە کابوڵ و شارەکانی دیکەی ئەفغانستان بابەتێکە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین جار دووبارە بووەتەوە. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە پێشتر هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی شورابەک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری لەشکەرگاهـ و بنکەی تۆحیدئاباد و بنکەی حەیدەرئاباد لە شاری غەزنی و تا ئێستاش وردەکاریی پشتڕاستکراو لە ئەنجامدەر و سەرچاوەی ئەو هێرشانە دیار نییە.

https://kurdish.iswnews.com/15589/
14 viewsedited  16:17
Open / Comment
2022-08-01 14:09:26 سوپای یەمەن: ئەگەر هاوپەیمانی سعودیە شەڕی دەوێت، ئێمە ئامادەین

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کردەوە کە ئەگەر هاوپەیمانی سعوودیە شەڕی بوێت، یەمەن بۆی ئامادەیە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی رابردوو یەکشەممەیە هۆشداری دایە هاوپەیمانی سعوودیە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: ئەگەر هاوپەیمانی سعوودیە ئاشتی دەوێت، تیمی دانوستانکار ئەوەندەی پێویست و تەنانەت زیاتریش ئیمتیازیان داوە، ئەگەر شەڕیان دەوێت، ئێمە بۆی ئامادەین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو شاندێکی عومان بۆ تاوتوێکردنی درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی رزگاری نیشتمانی و هاوپەیمانی سعوودیە لەم وڵاتەدا ئامادە بوون.

پێشتر "هانس گرۆندبرگ"، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لە ٢ی حوزەیراندا ڕایگەیاندبوو کە لایەنە ناکۆکەکان لە یەمەن بە هەمان مەرجەکانی ڕێککەوتنی سەرەتایی ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوو مانگی دیکە.

گرۆندبرگ هەروەها ڕایگەیاند کە لە هەوڵەکانی بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی چارەسەری سیاسی هەمیشەیی دەدۆزێتەوە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢ی نیسانی ئەمساڵدا دەستپێکردنی ئاگربەستی دوو مانگەی لە یەمەن و ڕاگرتنی هێرشە سەربازییە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتنی ١٨ کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەرەکانی ئەلحودەیدە و پێدانی مۆڵەت بۆ گەشتی هەفتانە لە شوێنە دیاریکراوەکانەوە بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا و بە پێچەوانەشەوە راگەیاند بوو.

بەڵام "جەلال رۆیشان" جێگری سەرۆکی تیمی دانوستانکاری حکومەتی رزگاری نیشتمانی یەمەن لەم دواییانەدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی شەڕانگێزی سعوودیە و ئەمریکا بەردەوامن لە تێکدانی ئاگربەستی مرۆیی و سەربازی لە یەمەن.

https://kurdish.iswnews.com/15586/
17 views11:09
Open / Comment
2022-08-01 13:17:42
سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٣١ی تەمووز، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا ڕاگەیەندرا. سوپای تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم کەسە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە و دوای گەیاندنی بۆ ناوەندێکی پزیشکی و سەرەڕای هەوڵی کارمەندانی پزیشکی گیانی لەدەستداوە. لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" بۆ ٤٥ کەس بەرزبوویەوە.

https://kurdish.iswnews.com/15583/
16 viewsedited  10:17
Open / Comment
2022-08-01 11:29:33 ئێران: کێشەکانی عێراق ناوخۆییە و لە ڕێگای وتووێژی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەوە چارەسەر دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بە وردی و هەستیارییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی عێراق دەکرێت و جەختیشیکردەوە کە باشترین شێواز بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە وتووێژە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی عێراق، وتی: عێراق وڵاتی گەورە و گرنگ و دراوسێی ئێمەیە، ئاساییە کە بە وردی و هەستیارییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە بکەین.

ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەم وڵاتە دراوسێ و دۆست و برادەرە کردووەتەوە و پێی وایە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق، ئاسایش و سەقامگیری ئێران و ناوچەکەیە.

کەنعانی وتی: گۆڕانکارییەکانی عێراق ناوخۆییە و لە چوارچێوەی دەستووری ئەم وڵاتە و میکانیزمە یاساییەکان و بە شێوازی ئاشتیانە و ڕێزی بەرانبەر دەکرێت لایەنە سیاسییەکان چارەسەری بکەن و بە پێکهێنانی حکومەتێک یارمەتیدەری گەشە و پێشکەوتنی عێراق بن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێران بەردەوام ڕێزی لە هەڵبژاردنی گەلی عێراق گرتووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە وتووێژ باشترین شێوازی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتەیە و لەو بڕوایەداین کە گەلی عێراق بە تێگەیشتوویی و ووشیاری خۆیان و سەرکردەکانیان دەتوانن ئەم قۆناغەش تێپەڕێنن و بەمەش ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق ببینین.

https://kurdish.iswnews.com/15581/
16 views08:29
Open / Comment
2022-08-01 10:57:01
#بەپەلە
هێرشی موشەکی کرایە سەر بنکەی بامەڕنێ


بەپێی زانیارییەکان بنکەی سەربازی تورکیا لە پارێزگای دهۆک بە هێرشێکی موشەکی کراوەتە ئامانج.

گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی هێرشێکی مووشەکییان کردە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

وێنە لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/15576/
14 viewsedited  07:57
Open / Comment
2022-08-01 00:05:25
گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٢

https://kurdish.iswnews.com/15569/
16 views21:05
Open / Comment