2022-06-10 00:27:55
نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکان لە کەی ئای تی ئێنەوە بخوێنەوە!
1- بە فەرمی و بەمزووانە مۆبایلی Poco F4 نمایش دەکرێت و چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر دەکرێت.
2- بە فەرمی وەشانی باشتر کراوی (Remake) ـی یاری (The Last of Us Part I) لە ڕۆژی 2 ـی مانگی 9 ئەمساڵ بڵاو دەبێتەوە.
3- مێتا یەکەمین چاویلکەی VR/AR بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئەم وەشانە تەنها بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت.
4- لاپتۆپی Dell XPS 13 نوێ کرایەوە بە نرخی دەستپێکی 999 دۆلار، تایبەتمەندییەکان:
- ڕوونما: 13 ئینج بە ڕوونی 3K و داپۆشەری شووشەیی Corning Gorilla Glass 7.
- پرۆسێسەر: Intel Core i5-1230U یان Core i7-1250U .
- گرافیک: گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe.
بیرگە: ,256GB PCIe 4 SSD , 512GB PCIe 4 SSD 1TB PCIe 4 SSD.
ڕام: 8 گێگابایت، 16 گێگابایت.
5- کۆمپانیای HTC دوای ماوەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و لە بەرواری 28/6 ئەمساڵ مۆبایلێکی نوێی ئاست بەرز نمایش دەکات.
6- مۆبایلی Nothing Phone 1 (ڕکابەرەکەی ئایفۆن بە پێی وتەی سەرۆکی کۆمپانیاکە) لە ڕۆژی 12 ـی مانگی 7 ئەمساڵ نمایش دەکرێت.
7- بە فەرمی لە ڕۆژی 15 ـی ئەم مانگە کۆمپانیای DJI بۆنەیەک ڕێک دەخات بۆ نمایش کردنی بەرهەمە "پرۆ" ـیەکانی.
8- سێیەمین وەشانی تاقیکاری لە ئەندرۆید 13 بە هەندێک چاکسازی و تایبەتمەندییەوە لە لایەن گووگڵ بڵاو کرایەوە.
9- بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی Huawei FreeBuds 5i بە باشتر کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو و 28 کاتژمێر بەرگەگرتنی پاتری و نرخی 90 دۆلار نمایش کرا.
10- ئێکسبۆکس پلانی وایە بە درێژایی ساڵی داهاتوو بە لایەنی کەمەوە پێنج یاری تایبەت بەخۆی و بەچێژ بڵاو بکاتەوە.
11- سەرۆکی کۆمپانیای BYD چینی ڕایگەیاند لە زووترین کاتدا پاتری بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا دابین دەکەن.
416 viewsedited 21:27