Get Mystery Box with random crypto!

@tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــ 'جەنگ' | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"جەنگ"

جەنگ ئێمەی لێرە کۆ کردۆتەوە
هەر جەنگیش ئەم جیلە مۆرە دەمۆرەی ئێمە لەناو دەبات
هەر خۆیشی سبەینێمان درووست دەکات.

ئێمە بۆ ئەوە نەهاتینە پێشوازیی شیعرەکانی وەلی دێوانە کە ئەمڕۆ ئاوەها تەفروتوونا و بەرباد ببین.

ئێمە بۆ ئەوە نەهاتینە بینینی کۆشکە جوانەکانی بێستوون
کە ئەمڕۆ واتای چەماوەیی جوانی ملی قازمان لەپێش چاو بخەن.

ئێمە لە دایک بووین بۆ ئەوەی
ئاسوودەیی پەمبەی حاجی لەقلەق و بەرائەتی سمۆرە بدەینە پشیلە، کەچی ئەمڕۆ ئەوەتا لەودیو عەقڵەوە
شەڕو بەڕ و مەڕی گەڕ گەڕیان لە ناسکایی و جریوەی هیواکانمان ئاڵاندووە.

ئێمه لەدایک بووین بۆ ئەوەی ڕووناکییەکانی شەرەفی شەڕەفخانی بەتلیسی بگەیەنینە کۆڵانە تاریکەکانی عەبابەیلێ،
کەچی لەسەر ڕێگەی سلێمانی
تووشی دیوار PMF هاتین و نەمانتوانی تەنانەت لە چایخانەکانی کانی وەتمانیش بیپسی کۆلایەک پێکەوە بخۆینەوە.

جەنگ ئێمەی لێرە کۆ کردۆتەوە.
جەنگ ئەم جیلەی ئێمەی ئاوەها بەدبەخت و کەر و کەڕ و کەدەن کرد.

ئێمە کوڕی جەنگین.
جەنگ بێژنگی شیعرەکانی ئەم سەردەمەیە.
جەنگ باوکی هەموو ئەم جیلەیە.
جەنگ دایکی هەموومانی گا.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەرهاد_پیرباڵ
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe