@tapuynusrawe #وەرگێڕان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ "باشترین دین" له سمینارێکدا کە سەبارەت بە "دین و ئازادی" ساز کرابوو "دالایی لاما"ش لەوێ ئامادە بوو. من لە ڕووی کونجکۆڵی و تۆزێکیش لە ناجسنیدا لێم پرسی: خاوەن شکۆ چاکترین دین کامەیە؟ بێگومان خۆم وای بۆ دەچووم کە دەڵێت: "بوودایی" یان ئایینە ڕۆژهەڵاتییەکان کە زۆر لە مەسێحییەت کۆنترن. بەڵام دالایی لاما بە زەردەخەنەیەکەوە گوتی: چاکترین دین کە تۆ بە پەروەردگار نزیکتر کاتەوە و هەروەها دینێ کە تۆ بە ئینسانێکی چاکتر بگۆڕێ ئەوە باشترین دینە. من کە لەو وەڵامە حەکیمانە شەرمەزار ببووم، پرسیم: ئەوەی کە ئینسانێکی چاک لە من دروست دەکات بە چ مانایەکە؟ وڵامی دایەوه: هەر شتێک کە تۆ دلۆڤانتر، تێگەیشتووتر، سەربەخۆتر، بێلایەنتر، بەسۆزتر، مرۆڤدۆستر، بەرپرستر و بەئەخلاقتر بکات، ئەوە باشترین دینە. من بۆ چرکەیەک بێدەنگ بووم و بیرم لەو کەلامە بەڕێ و جێیانە کردەوە. بە ڕای من پەیامێ کە لە پشتی ئەو وتانەوە بوو ئەمەیە: خۆشەویستم! لەوەی کە تۆ بە چ ئایینێ بڕوات هەیە بۆ من گرنگ نییە. ئەوەی بۆ من گرنگە هەڵسوکەوتی تۆیە لە ماڵەوە، لە شوێنی کار، لە کۆمەڵگا و لە گشت جیهان. لە بیرت بێ کە ژیانی دنیای ڕۆشن ڕەنگدانەوەی کردار و بیرکردنەوەی ئێمەیە. یاسای کردەوە و دژکردەوە بە تەنیا تایبەت بە فیزیا نییە. لە پێوەندییە مرۆڤایەتییەکانیشدا ڕاست و دروستە. ئەگەر چاکە بکەی چاکە دێتە ڕێگات و ئەگەر خراپە بکەی خراپە دەبینی. هەمووکات ئەو شتانە وەدەست دێنی کە بۆ خەڵک ئاواتەخوازی. شاد بوون ئامانج نییە، بەڵکو بژاردەیە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #لیئۆناردۆ_باف و. #زاهێد_بابامیری #تاپوی_نووسراوە @tapuynusrawe 488 views12:50