@tapuynusrawe #ئەو_ڕۆژانەی_لە_بیر_ناکرێن #سەبایا #جەمال_خەمبار #تاپوی_نووسراوە ئەوانە کەنیزەکی کۆشک و سەرای خەلیفەکانی ئێوە نین ! ئەوانە حۆرییەکانی بەهەشت و غەنیمەتی شەڕ و فتوحاتی خوێناویی والی و ئەمیر و جانەوەرە مەرگدۆستەکانی ئێوە نین ! ئەوانە گوڵ و دڵ و گلێنەی داگیرساوی ئێمەن ئەوانە ژنی جوامێر و ئەوانە ئافرەتی سەلار و ئەوانە کچانی وەک چرای پڕ لە شەوقی ناو دڵی ئێمەن ! بۆ هەر دۆزەخێکیان ببەن ، ئەوان هەر لەسەر چڵی ڕۆحی ئێمە دەنیشنەوە . لە ناو لمی هەر فەتوایەکی تاریکدا حەشاریان دەن ئەوان هەر کانی و تریفە و ئەستێرە نازدارەکانی ئێمەن . ئەو کچە پەپولانە بۆ کوێ دەبەن ؟ ئەو کۆترە ژنانە بە کام ئایەتی ئەنفالدا هەڵدەواسن ؟ کچ و ژنە ڕەشپۆشەکانمان بدەنەوە و خۆتان بچنەوە بۆ دۆزەخ ! بڕۆنەوە بۆ بیابانێک ، نە مێرگی ژیان دەناسێ ، نە کانیی ئومێدێک . حاشا ئێمە ، نە دەبینە دراوسێتان ، نە دەبینە هاوسەفەر و هاودین و هاوڕێتان ! ئێوە هەموو بەیانییەک ، لەسەر عیشقێک ، خۆر سەردەبڕن ! ئێوە لە هەموو حیکایەتێکدا ، لەسەر شیرینێک دەیان فەرهاد تیرۆر دەکەن ! بڕۆن ، خۆتان و شمشێرەکانی خوێنتان خۆتان و جەللادەکانی ناو سەرتان خۆتان و ویلایەتی تاریکستانی ناو دڵتان بخەنە چاڵی مردنەوە ! بڕۆن و ئیتر فڕینەکانی ئەم وڵاتە بێ باڵ مەکەن ! بڕۆن و ئیتر چراکانی ئەم وڵاتە بێ ماڵ مەکەن ! بڕۆن و ئەستۆی چڵکنی خۆتان ورد و خاش کەن ! #جەمال_خەمبار #تاپوی_نووسراوە @tapuynusrawe 193 views09:40