Get Mystery Box with random crypto!

@tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــ 'گوڵی حە | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"گوڵی حەرفێک"

هەر بیر لە تۆ دەکەمەوە..
لە ڕوخسارت،
لە زرینگەی ڕیتمی ناوت،
لە باڵایەک کە من هەرگیز نەمبینیوه ،
کەچی ئەگەر بێیت و نەیت،
جیلوەی تیشکت،
سەرتاپێی تەمەن دەکاتە بڵێسەیەک.

من لە کونجی خەراباتی ئەشقی تۆدا،
لە تاریکیی تاریکیدا،
هەر ئایەتی ڕووناکاییت حونجە دەکەم
کە بیر لە تۆ دەکەمەوە
بێ لە دەنگت،
هیچ ناژنەوم،
بێ پیتەکانی ناوی تۆ،
گوڵی حەرفێک،
لە زمانمدا ناپشکوێت.

ئەگەر بێیت و
یا هەر نەیشێیت
ئیدی چارەنووسی منە،
کە لە شەوستانی ئیشقا،
ڕوو لە پەیژەیەکی تیشکین،
هەتا بوونم دەبێتە هەتاو،
هەر دەرسی ناوت بخوێنم.

کە بیر لە تۆ ناکەمەوە ...
تیرۆژێکی سپی سپی،
وەک باڵی هەور،
لە هزرینمدا هەڵدەبێت.
ڕەوە ئاسکێک،
لە بۆنی میسکی ناوی تۆ،
لە مێرگی سەوزی ڕۆحمدا،
دێت و دەچێت.

ئەمە قەدریی کام عیشق و
کام سووتانه ،
دووڕێیانی بیرکردنەوە و
نەکردنەوە ،
دەکاتە یەک؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#پشکۆ_نەجمەدین
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe