«ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی» پیرۆز بێت. لەدوای ساڵێک لە دامەزراندنی وێبسایتی فەرهەنگەکانی ڤەژین (ڤەژینلێکس)، ڕای دەگەیێنین کە پرۆژەکەمان نوێ کردووەتەوە. ماڵپەڕ: https://lex.vejin.net زۆر سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانە کە لەم ماوەیەدا بە پێشنیارەکانیان هاوکارییان کردین. نوێکارییەکان بریتین لە: فەرهەنگە نوێیەکان: کوردستانیکا (ئینگلیزی- کوردیی ناوەندی و فارسی) فەرهەنگا کۆما کوردییا کورمانجی (کوردیی باکووری - فارسی) فەرهەنگی شێخانی (کوردیی ناوەندی) خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان (کوردیی ناوەندی) ئاسانکارییە نوێیەکان: دۆزینەوەی وشەی کوردی چ بە ئەلفوبێی لاتینی چ عەرەبی پێشنیاری دروستی وشەکە ئەگەر بە هەڵە نووسرابێت دیاری کردنی هەموو یان چەند دانە لە فەرهەنگەکان بۆ گەڕان بەکارهێنانی چەند کاراکتەری تایبەت بۆ گەڕانی پێشکەوتوو نوێکردنەوەی ڕووکار: ڕواڵەت و ڕووکاری وێبسایتەکە بە کەڵکوەرگرتن لە چوارچێوەی Semantic UI نوێ کرایەوە. دانانی بژاردەی ڕاپۆرتدانی هەڵەکانی وشەکان و واتاکان چارەسەرکردنی کێشەی فۆنت بۆ پیتە تایبەتەکانی هەورامی 2.4K views05:44