«سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی» توێژینەوەیەکی وردبینانەیە لەسەر بابەتی زمانی ئەدەبیی یەکگرتوو و ستاندارد بۆ کوردی کە دکتۆر «عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ» (١٩٣٤-٢٠١٩) خەڵکی سلێمانی لە ساڵی ١٩٧١دا بڵاوی کردووەتەوە. لەم کتێبەدا، د. عیزەدین مستەفا سەرەتا پێناسەی زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی هێناوە و مێژووەکەی لەلای گەلانی تر و گەلی کورددا شی کردووەتەوە. پاشان وەڵامی دوو پرسیاری گرنگی داوەتەوە: ١- «ئایا زمانێکی ئەدەبیی یەکگرتوومان هەیە؟» و ٢- «دەبێ چۆن بنووسین؟ بە یەک جۆر یا دوو؟» - سپاس بۆ کاک «سۆران غەفووری» کە دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە. - سپاس بۆ کاک «ئەحمەد کەریم» کە کەموکوڕییەکانی تایپ کردەوە و بە دەقی دیوانەکەدا چووەوە. https://books.vejin.net/ck/news/1089 https://books.vejin.net/Book/141 84 views07:56