2021-02-21 08:44:02
«ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی» پیرۆز بێت.
لەدوای ساڵێک لە دامەزراندنی وێبسایتی فەرهەنگەکانی ڤەژین (ڤەژینلێکس)، ڕای دەگەیێنین کە پرۆژەکەمان نوێ کردووەتەوە.
ماڵپەڕ: https://lex.vejin.net
زۆر سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانە کە لەم ماوەیەدا بە پێشنیارەکانیان هاوکارییان کردین.
نوێکارییەکان بریتین لە:
فەرهەنگە نوێیەکان:
کوردستانیکا (ئینگلیزی- کوردیی ناوەندی و فارسی)
فەرهەنگا کۆما کوردییا کورمانجی (کوردیی باکووری - فارسی)
فەرهەنگی شێخانی (کوردیی ناوەندی)
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان (کوردیی ناوەندی)
ئاسانکارییە نوێیەکان:
دۆزینەوەی وشەی کوردی چ بە ئەلفوبێی لاتینی چ عەرەبی
پێشنیاری دروستی وشەکە ئەگەر بە هەڵە نووسرابێت
دیاری کردنی هەموو یان چەند دانە لە فەرهەنگەکان بۆ گەڕان
بەکارهێنانی چەند کاراکتەری تایبەت بۆ گەڕانی پێشکەوتوو
نوێکردنەوەی ڕووکار:
ڕواڵەت و ڕووکاری وێبسایتەکە بە کەڵکوەرگرتن لە چوارچێوەی Semantic UI نوێ کرایەوە.
دانانی بژاردەی ڕاپۆرتدانی هەڵەکانی وشەکان و واتاکان
چارەسەرکردنی کێشەی فۆنت بۆ پیتە تایبەتەکانی هەورامی
2.4K views05:44