Get Mystery Box with random crypto!

〖سوودەکانی بەکارهێنانی #سیواك〗 ئیمامی ابن القیم -رحمە الله | القرآن و السنة بفهم سلف الٲمة

〖سوودەکانی بەکارهێنانی #سیواك〗
ئیمامی ابن القیم -رحمە الله- دەفەرموێت:
لە سوودەکانی سیواك ئەمانەن :

۱- دەم پاک دەکاتەوە.
۲- پوکەکان بەهێز دەکات.
۳- بەڵغەم ناهێڵێت.
٤- چاو ڕوون دەکاتەوە.
٥- زەردی ددان ناهێڵێت.
٦- گەدە تەندروست دەکات
۷- دەنگ ساف دەکات.
۸- یارمەتی هەرسکردنی خۆراك دەدات.
۹- خەو لادەبات و کەمی دەکات.
۱۰- چالاکت دەکات بۆ خوێندنەوە.
۱۱- چالاکت دەکات بۆ نوێژ.
۱۲- چالاکت دەکات بۆ زیکرو یادی خوا.
۱۳- ڕەزامەندی خوای گەورەی تێدایە.
۱٤- مەلائیکە سەرسام دەکات.
۱٥- پاداشتت زیاد دەکات.
١٦- بۆنی ناو دەم خۆش دەکات.
١٧-ڕێڕەوەکانی قسە کردن ئاسان دەکات.

[ زاد المعاد : ٤/۳۲۳ ]