Get Mystery Box with random crypto!

بە فەرمی مۆبایلی OnePlus 10 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 | ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

بە فەرمی مۆبایلی OnePlus 10 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 و بارگاوی کەرەوەی 80 وات و زیاترەوە نمایش کرا.

تایبەتمەندییەکان:

ڕوونما: 6.7 ئینج لە جۆری LTPO 2.0 AMOLED بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز.

چیپسێت: Snapdragon 8 Gen 1.

بیرگە: 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1.

بیرگەی کاتی: 8 گێگابایت و 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5.

کامێرای دواوە: کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX89 + کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ کە توانای هەیە تاوەکو گۆشەی 150 پلە وێنە بچرکێنێت + 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3.3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سێڵفی: 32 مێگاپێکسڵ.

پاتری و بارگاوی کەرەوە: پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 80 وات لە ڕێگەی وایەر و 50 وات لە ڕێگەی بێتەل دەکات.

نرخەکان:

8GB + 128GB – ¥4,699 ($737)
8GB + 256GB – ¥4,999 ($785)
12GB + 256GB – ¥5,299 ($832)