بە فەرمی خزمەتگوزاری فیفا پڵەس بە خۆڕایی ڕاگەیاندرا کە تێیدا یارییەکانی تۆپی پێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ، یارییە ئەرشیف کراوەکان، زیاتریش لە خۆ دەگرێت.
بە شێوەی ئەپ و وێبسایت خزمەتگوزارییەکە بەردەست دەبێت، ساڵانە 40,000 یاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە، 29,000 یاری تۆپی پێی پیاوان و 11,000 یاری تۆپی پێی ئافرەتان، هەروەها چەند بەشێکی تایبەت لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە ژیاننامەکان، ژیاننامەی یاریزان Ronaldinho و Dani Alves و Carli Lloyd و زیاتریش.