یەکەم مۆبایل و خوێنەری ئەلیکترۆنی لەناو یەک ئامێردا بە ناوی A9 لەلایەن Hisense نمایشکرا
خاوەنی ڕوونمای E-Ink Carto 1200 و قەبارەی ٦.١ ئینجە. پاتری ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرە و ڕایەڵەی ٤ جی و بلوتوز ٥.٠ و وایفای هەیە. هەروەک کامێرای سێلفی ٥ مێگاپێکسڵ و کامێڕای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە.
ئەم مۆبایلە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 662 بەهێزکراوە و سیستەمی InkOSی بنچینە لەر ئەندرۆید ١١ لەسەر جێگیرکراوە. مۆبایلەکە بۆ ڕامی ٤ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت نرخی لە 409,99$ دەست پێدەکات