پاش ئەوەی ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی ڕاگەیاند لە ئەمریکا بۆ چاک کردنەوەی مۆبایلەکان لە لایەن بەکارهێنەرەوە بە کەرەستەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، کەسێک ئایفۆن مینییەکەی کێشەی بۆ درووست دەبێت و داوا لە ئەپڵ دەکات کەرەستەی ڕەوانە بکەن بۆ چاککردنەوەی، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەپڵ دوو جانتای گەورە کە کێشی 36 کیلۆگرامە بۆ کەسەکە ڕەوانە دەکات.
جیا لەوە دەبێت ئەم پارانە بدرێت:
1- بڕی 69 دۆلار بۆ هەر پاترییەکی نوێ لە ئەگەری گۆڕینی.
2- 49 دۆلار بۆ کرێی کەرەستەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ماوەی هەفتەیەک.
3- بڕی 1,200 دۆلار وەک بیمە دەدرێت لە کارتی بانکی لە ئەگەری نەگەشتنەوەی کەرەستەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا بە دەستی کۆمپانیا.