🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

بە فەرمی کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین ئۆتۆمبێل نمایش دەکرێت کە توانای | ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

بە فەرمی کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین ئۆتۆمبێل نمایش دەکرێت کە توانای هەبێت بە تیشکی خۆر بارگاوی ببێتەوە.

ئۆتۆمبێلی Lightyear 0 دەبێتە یەکەمین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە وزە و تیشکی خۆر بارگاوی ببێتەوە، واتە پێویستت بە پارە نییە بۆ بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت!

ئۆتۆمبێلەکە وزە کۆکەرەوەیەکی خۆر لەسەر بۆنیت و دەرگا و سەقفەکەی جێگیر کراوە و وزە خەزن دەکات، هەروەها پاترییەکی 60 کیلۆوات/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت لە پاڵ ئەم وزە کۆکەرەوەیەدا، تەنها بە بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە بە تیشکی خۆر بارگاوی دەبێتەوە و گرنگ نییە ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە یان لێدەخوڕدرێت، لە کەش و هەوایەکی خۆرەتاودا ئۆتۆمبێلەکە دەتوانیت بۆ دووری 44 میل بە وزەی خۆر لێبخوڕدرێت، بەڵام بۆ ڕێگە دوورەکان پەنا دەباتە بەر پاترییەکەی کە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی 388 میلی هەیە، واتە گرنگترین شت ئەوەیە خەرجی بەنزین و بارگاوی کردنەوەی نێو شارت لە کۆڵ دەکاتەوە!، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆتایی ئەمساڵ دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت و نرخی بریتییە لە 265,000 دۆلار و تەنها 946 دانە لە ئۆتۆمبێلەکە بەرهەم دەهێنرێت.