کۆنگرەی هاوبەشی نێوان Xbox و Bethesda بەڕێوە چوو، لە کۆنگرەکەدا ئەم یارییە نوێیانە ڕاگەیاندران و لە 12 مانگی داهاتوودا تەواوی ئەم یارییانە بەردەست دەبن، وەک هەمیشە سەرنجێکی زۆر لەسەر خزمەتگوزاری Game Pass بوو لە کۆنگرەکەدا و زۆرینەی ئەم یارییە نوێیانەش لە خزمەتگوزارییەکە لە کاتی دەرچوونیان بەردەست دەبن، هەروەها هەواڵێکی دیکەی دڵخۆشکەر و گرنگ لە کۆنگرەکەدا ئاشکرا کرا، ئەویش کار کردنی کۆجیما بوو لەگەڵ ئێکس بۆکس و ڕایگەیاند ”کار لەسەر یارییەک دەکات کە هەمیشە ویستویەتی کاری لەسەر بکات” 392 views21:30