🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

1- یەکەمین لاپتۆپی 2in1 ڕاگەیاند بەم تایبەتمەندییانە: ڕوونمای | ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

1- یەکەمین لاپتۆپی 2in1 ڕاگەیاند بەم تایبەتمەندییانە:

ڕوونمای 12.4 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی 2,560 * 1,600 پێکسڵ و پرۆسێسەری Snapdragon 8cx Gen2 و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی دەستپێکی 700 دۆلار.

2- دەستبەندی زیرەکی Xiaomi Smart Band 7:

ڕوونمایەکی قەبارە 1.62 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 490x192 پێکسڵ و تایبەتمەندی AOD و پێوانی ئۆکسجینی ناو خوێن و پاترییەکی 14 ڕۆژی لە خۆ دەگرێت و نرخی بریتییە لە 59.99 دۆلار.

3- سکۆتەری کارەبایی Xiaomi Electric Scooter 4 Pro:

توانای بڕینی 45 کیلۆمەتری هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە و خێرایی کۆتایی دەکاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کێشی 16.5 کیلۆگرامە و توانای هەڵگرتنی تاوەکو 120 کیلۆگرامە، نرخی بریتییە لە 799 دۆلار.

4- زنجیرە تەلەڤزیۆنی زیرەکی Xiaomi TV A2:

بە سێ قەبارەی 43 ئینج و 50 ئینج و 55 ئینج بەردەست دەخرێن لەگەڵ ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، 16 گێگابایت بیرگەی ناوەکی و 2 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 449 دۆلار.