تەلەگرام ئەندرۆید و iOS بۆ وەشانی 7.4.0 و تەلەگرامی دێسکتاپ بۆ وەشانی 2.5.7 نوێکرایەوە @KURDISH_4_TELEGRAM گواستنەوەی مێژووی وتووێژ لە نەرمەواڵەکانی دیکه • مێژووی پەیامەکانت لە نەرمەواڵەکانی دیکه وەکوو واتساپ و کاکائۆتاک بۆ تەلەگرام بگوازەوە. • لە تایبەتمەندی هەناردەکردنی وتووێژ لە نەرمەواڵەکانی دیکه کەڵک وەرگرە و دواتر پەڕگەی پاشەکەوتکراو لەگەڵ تەلەگرام هاوبەش بکه. هەرێمی تایبەتی زیاتر • پەیامەکان، کۆڕەکان، مێژووی پەیوەندییەکان، بۆ هەردوو لایەن بەبێ ھیچ شوێنەوارێک بسڕەوە. وتووێژی دەنگی باشتکراو • ڕێژەی دەنگی هەر بەکارهێنەرێک لە وتووێژە دەنگییەکان بە دڵی خۆت ڕێکبخه. • وتووێژە دەنگییە چالاکەکانی کۆڕەکانت لە سەرەوەی پەڕەی پەیوەندییەکان ببینه. بڵاوکەرەوەی مۆسیقای باشترکراو • کرتە لەسەر ناوی هونەرمەند لە بڵاوکەرەوەی مۆسیقا بکه تاکوو تەواوی تراکەکانی لە تەواوی وتووێژەکانت ببینی. • گۆرانییەکان بە خۆنواندنی کاڵ ڕابگرە و بەردەوام ببە. • کرتە لەسەر دوگمەکانی «دواتر» و «پێشوو» بکه و ڕایگرە تاکوو کاتی گۆرانیەکە بۆ پاش و پێش پێبکەیت. و زیاتر • لە ڕێگای لەزگەیەکی جووڵاو و یەکجار کرتە کردن بەخێرهاتنی بەکارهێنەرە نوێکان بکه. • چێژ لە پشتیوانی Talkback باشترکراو وەربگرە. • سکاڵا لەو کۆڕ و کەناڵە ساختەکان بکه کە خۆیان وەکوو کەسێک یان ڕێکخراوێکی ناودار دەناسێنن. زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم نوێکارییە https://telegram.org/blog/move-history @KURDISH_4_TELEGRAM 621 views16:41