تەلەگرامی ئەندرۆید بۆ وەشانی 7.5 نوێ کرایەوە. @KURDISH_4_TELEGRAM سڕینەوەی خۆکاری پەیامەکان، ویجیتەکان، بەستەرەکانی بانگهێشت کە بەسەردەچن. • سڕینەوەی خۆکاری پەیامەکان پەیامەکان ڕێکبخەن کە لەدوای 24 کاتژمێر یان 7 ڕۆژ لە ناردنیان خۆکارانە بسڕێنەوە. • لە هەریەک لە وتووێژەکانت و لەو کۆڕ و کەناڵانەی کە بەرێوەبەری، ڕێکخستنەکانی سڕینەوەی خۆکار کۆنترۆڵ بکە. • بۆ چالاک کردنی سڕینەوەی خۆکار، بڕۆ بۆ بەشی > سڕینەوەی مێژوو > هەڵبژاردنی کات > چالاک کردنی سڕینەوەی خۆکار. بەستەرەکانی بانگهێشت کە ماوەکەی بەسەردەچێت • بەستەرەکانی بانگهێشت ساز بکە کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کار دەکەن و ژمارەی بەکارهێنانی سنوورداریان هەیە. • ببینن چ کەسانێک لە ڕێگەی بەستەری بانگهێشتی تۆ یان بەڕێوەبەرەکەت بەشدار بون. • بەستەری بانگێشت بە شێوەی کۆدی QR لیبکە تاکوو بەکارهێنەرەکان بتوانن بە کامێرای تەلەفوونەکەیان سکەنی بکەن. • بۆ بەڕێوەبردنی بەستەرەکانی بانگهێشت، لادیمەنی کۆڕ یان کەناڵەکەت بکەوە > کرتە لەسەر دوگمەی قەڵەم بکە > و بەستەرەکانی بانگهێشت لیبدە. ویجیتی پەڕەی سەرەکی • ڕاستەوخۆ لە پەڕەی سەرەکی مۆبایلەکەت، دەستت بە وتووێژەکانت بگات. • بۆ زیادکردنی ویجیت، دەستت لەسەر پەڕەی سەرەکی مۆبایلەکەت ڕاگرە کرتە لەسەر ویجیت (widget) بکە و تەلەگرام بدۆزەوە. کۆرەکان بە ژمارەی ئەندامی بێسنوور • ئەو کۆڕانەی کە ژمارەی ئەندامەكانی بە 200,000 کەس گەیشتووە، بیگۆڕن بۆ کۆڕی بڵاوکردنەوەی بێسنوور. هاوردەکردنی وتووێژی باشترکراو • لە کاتی هاوردەکردنی مێژووی وتووێژەکان لە نەرمەواڵەکانی دیکەوە، پەیامەکان بەپێی ڕێکەوتی سەرەکییان بچنە. (ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ بۆ ئەو وتووێژانەی بەردەستە کە لە 1000 پەیام کەمتری تێدایە) زانیاری زیاتر: https://telegram.org/blog/autodelete-inv2 @KURDISH_4_TELEGRAM 747 viewsedited 08:25