تەلەگرامی ئەندرۆید بۆ وەشانی 7.6 نوێ کرایەوە. @KURDISH_4_TELEGRAM وتووێژی دەنگی 2.0 کەناڵەکان، ملوێنان گوێگر، وتووێژە تۆمارکراوەکان، کەرەستەکانی بەڕێوەبەردن ملوێنان گوێگر بو شێوەی هاوکات • وتووێژی دەنگی بێسنوور لە کۆرەکان دەست پێبکەن. • مێوانداری ئەو گفتوگۆیانە بن کە هاوکات لەلایەن ملوێنان کەس گوێی لێدەگیرێت. تۆمارکردنی وتووێژی دەنگی • وتووێژە دەنگییەکان تۆمار بکە تاکوو دواتر لە کاناڵەکان هاوبەشی یان بڵاوی بکەیتەوە. • بە بینینی خاڵی سوور لە پەنای ناوی وتووێژ دڵنیا بەروە کە وتووێژ تۆمار دەکرێت. لیستی بەشداربوانی چاککراو • ڕاستەوخۆ بەشی ژیاننامەی بەکارھێنەران لەرێگەی لیستی بەشداربوان ببینە. • بە هەڵهێنای دەستت، بەڕێوەبەران ئاگادار بکەوە کە دەتهەوێت قسە بکەیت. کەرەستەکانی بەڕێوەبەردن • بەستەری بانگهێشتی جیاواز بۆ بەشداربوون لە وتووێژی دەنگی بۆ گوێگر و قسەکەرەکان ساز بکە. • بە گۆڕینی ناوی وتووێژی دەنگی دەتوانی بابەتی وتووێژی هەنووکەیی بە بەکارھێنەرەکان ڕابگەیەنیت. • بۆ شاردنەوەی هەژماری کەسی خۆت، دەتوانی وەکوو ناوی یەکێک لە کەناڵەکەت بەشداری وتووێژی دەنگی ببیت. ڕێکخستنەکانی چالاکی جووڵاندن • دیاری بکە کاتێک وتووێژێک بۆ لای چەپ ڕادەکێشیت چ کردەوەیەک بکرێت: دەرزیلەکردن، دیاری کردن وەک خوێندراو، ئەرشیڤ، بێدەنگ کردن یان سڕینەوەی وتووێژ @KURDISH_4_TELEGRAM زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم نوێکارییە بە زمانی کوردی https://cutt.ly/Jxyr31F 108 viewsedited 11:13