🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تەلەگرامی ئەندرۆید بۆ وەشانی 7.7 نوێ کرایەوە. • تایبەتمەندیی | Kurdish_4_Telegram

تەلەگرامی ئەندرۆید بۆ وەشانی 7.7 نوێ کرایەوە.

• تایبەتمەندیی ڕێکخستنی کاتپێو بۆ وتووێژی دەنگی
• دەستکاری کردنی ناوی لادیمەن لە لیستی بەشداربووەکانی وتووێژی دەنگی بەشێوەی ڕاستەوخۆ
• ئەنیمەیشنی ڕەوان لە کاتی کردنەوەی پێڕست
• گۆڕینی دوگمەی Telegram Faq (پرسیارە باوەکانی تەلەگرام) بۆ Telegram Features (تایبەتمەندییەکانی تەلەگرام) لە پێڕست.
باش و پێش کردنی خێرای فیلمی لەحاڵی پەخش بە ڕاگرتنی درێژخایەنی ڕاست یان چەپ

وەشانی نوێی بنچینە وێب بە تایبەتمەندی زۆر نزیک بە تەلەگرامی فەرمی لە لیستی نەرمەواڵەکەکانی ماڵپەڕی تەلەگرام
تەلەگرامی بنچینە وێبی نوێ، لە تایبەتمەندی ئێکجار زۆر وەکوو: دەستەبەندی وتووێژەکان، لەزگەی جووڵاو، ئەرشیڤی وتووێژ و... پشتیوانی دەکات و لە بەستەری خوارەوە بەردەستە:
https://webz.telegram.org

لە ئەمڕۆ بەدوا پەڕگەی تەلەگرام بۆ دوو نەرمەواڵەی جیا دەستەبەندی دەکرێت. داگرتنی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕ و کاناڵی فەرمی و داگرتن لە گووگڵ پلەی.

ئەم پەڕگە کە جیا لە تەلەگرامی فەرمی دادەمەزرێت، سنوورەکانی گووگڵ پلەی وەکوو بەربەست کردنی ڕۆبۆت یان ئەو کاناڵانەی کە مافی کۆپی ڕایتی پێشێل دەکەن، نییە و خێراتر لە گووگڵ پلەی بەردەست دەبێت.

خراپی ئەم پەڕگە ئەوەیە کە، چونکە یەک پەڕگە بۆ تەواوی ئامێرە ئەندرۆیدییەکان بەردەست دەکرێت، قەبارەیەکی زۆری دەبێت ئەمە لە حاڵێکدایە کە کاتێک لە گووگڵ پلەی دایدەگرن، پەڕگەیەکی گونجاو لەگەڵ مۆبایلەکەت دادەبەزێت کە قەبارەیەکی کەمتری هەیە


@KURDISH_4_TELEGRAM