پارەدانی 2.0، وتووێژی دەنگی بەرنامەڕێژکراو، وەشانەکانی نوێی وێب @KURDISH_4_TELEGRAM پارەدانی 2.0 • لە هەر کۆڕ، کەناڵ یان ڕۆبۆت، کاڵا و خزمەتی ڕاستەقینە بۆ فرۆشتن دابنێن. تەلەگرام هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەم تایبەتمەندییە وەرناگیرێت. • بەکەڵک وەرگرتن لە یەکێک لە 8 دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدان، بە شێوەیەکی ئاسوودە و بێترس پارەی کاڵاکان بدەن. تەلەگرام زانیاری پارەدانی تۆ پاشەکەوت ناکات. • دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە لە @TestStore تاقی بکەیتەوە. وتووێژی دەنگی بەرنامەڕێژکراو • وتووێژە دەنگییەکان بەرنامەڕێژ بکە تاکوو بەشداربووان پێشتر ئاگادار بکرێنەوە. • کاتپێوی پێچەوانە بۆ دەست پێکردنی وتووێژی دەنگی ببینە لە دەست پێکردنی ئاگادار ببە. لادیمەنی چکۆلە لە وتووێژە دەنگییەکان • ڕاستەوخۆ وێنەی لادیمەن بە قەبارەی تەواو و هەروەها ژیاننامەی تەواوی بەشداربووانی وتووێژی دەنگی لە لیستی بەشداربووەکاندا ببینه. • وێنەی لادیمەن و ژیاننامەی خۆت لە پەنجەری وتووێژی دەنگی نوێ بکەوە. وەشانەکانی نوێی وێب • دوو وەشانی پێشکەوتووی نوێی تەلەگرامی وێب تاقی بکەوە. هەر دوو وەشان لە لەزگەی جووڵا، دۆخی شەو، بۆخچەکانی وتووێژ و تایبەتمەندییەکانی دیکە پشتیوانی دەکات. https://webk.telegram.org/ https://webz.telegram.org/ پەڕگەی APKی سەربەخۆ • ڕاستەوخۆ نەرمەواڵەی تەلەگرام لە ماڵپەڕی تەلەگرام دابەزێنە تا خێراتر نوێکارییەکان وەربگریت. https://telegram.org/android بڵاوکەرەوەی مۆسیقای چاککراو • لە وتووێژێکدا بەبێ لێدان و کردنەوەی ڕەنگاڵە، بە جووڵاندنی دوو قامک، گەورەی بکەوە. • بە ڕاگرتنی لای ڕاست یان چەپی پەڕە، ڤیدیوکە بۆ پێشەوە یان بۆ دواوە بەرە. • بە دوو جار کرتە کردن لەلای ڕاست یان چەپ، کاتەکەی 10 چرکە بۆ پێشەوە یان داوە ببە. زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم نوێکارییە: https://telegram.org/blog/payments-2-0-scheduled-voice-chats @KURDISH_4_TELEGRAM 116 viewsedited 20:03