🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تەلەگرامی ئەندرۆید و iOS بۆ وەشانی 7.9 نوێ کرانەوە. پەیوەندیی | Kurdish_4_Telegram

تەلەگرامی ئەندرۆید و iOS بۆ وەشانی 7.9 نوێ کرانەوە.

پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان تا ١٠٠٠ بەشداربوو، خێرایی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ، پەیامی ڤیدیۆیی 2.0 و زیاتر

پەیوەندی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵی 2.0
• لەمەبەدوا پەیوەندی ڤیدیۆیی تا 1000 بەشداربوو و هەروەها ڕێژەیەکی بێسنوور بیسەری لە دۆخی ««تەنها دەنگ»» دەبێت.
• بۆ دەستپێکردنی پەیوەندی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ، لە پێڕستی ⋮ لە لادیمەنی هەر کۆڕێک کە تێیدا بەڕێوەبەری وتووێژی دەنگی ساز بکە و دواتر ڤیدیۆکەت چالاک بکە.

خێرایی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ
• لە پەخشکەرەوەی ڕەنگاڵە کرتە لەسەر ... بکە تاکوو خێرایی پەخشی 0.5، 1.5 ‌یا 2X هەڵبژێریت.

پەیامی ڤیدیۆیی 2.0
چێژ لە چۆنیەتی باشتری پەیامە ڤیدیۆییەکان وەرگرە.
• کرتە لەسەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بکە تاکوو گەورەی بکەیتەوە.
• کاتێک ڤیدیۆ ڕادەوەستێت، کاتەکەی بۆ پێشەوە و بۆ دواوە ببە.
• لە کاتی تۆمارکردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی بە کامێرای پشتەوە، بە جووڵەی نقورچک گەورەی بکەوە.
• لە کاتی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی، بەردەوام بە لە بڵاوکردنەوەی مۆسیقا.

مۆری زەمەنی
بۆ ئەوەی بتوانی ڤیدیۆ لە چرکەیەکی دیاریکراو بڵاو بکەیتەوە، کەڵک لە مۆری زەمەنی وەکوو '0:45' لە سەردێڕی ڤیدیۆ یان لە وەڵامدانەوەکەیان وەرگرە.
• ئەگەر سەردێڕی ڤیدیۆ لەبەرگری مۆری زەمەنی بێت، لەسەری ڕایگرە تاکوو بەستەرێک بۆ چرکەی دیاریکراو روونووس بکرێت.

هاوبەشکردنی پەردە لەگەڵ دەنگ
• پەردەی ئامێرەکەت لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان هاوبەش بکە.
• دەنگی ئامێرەکەت لە کاتی هاوبەشکردنی پەردە لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان، هاوبەش دەکرێت.
• لە کاتی چالاککردنی کامێرا لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان، بۆ لای چەپ یان ڕاست بیکێشە تا سەرچاوەی ڤیدیۆ، هەڵبژێریت.

و زیاتر
• لە وتووێژەکانت تایبەتمەندی سڕینەوەی خۆکار چالاک بکە تاکوو پەیامەکان لەدوای 1 مانگ (هەروەها 1 ڕۆژ یان 1 هەفتە) بسڕێنەوە.
• لە دەستکاریکەری ڕەنگاڵەدا، بە ئاسانی وردەکارییەکان بکێشە.
• شێوەچکەکانی , , , , , , , , , , , , , , بە لیستی شێوەچکە جووڵاوەکان زیاد کران.


@KURDISH_4_TELEGRAM