Get Mystery Box with random crypto!

‍ کوردانی ڕۆژهەڵات ئێوە شەرەفتان لێ دەبارێت . هەرچەن مێژووی | خۆشەویستی ون بوو

‍ کوردانی ڕۆژهەڵات ئێوە شەرەفتان لێ دەبارێت .

هەرچەن مێژووی شۆڕشەکان و کەڵەپیاوانی ڕۆژهەڵات و مێژووی پێشەواو کۆمارەکەی و مێژووی بارزانی م لەکۆمار خویندوە دەیانجار ، نەمزانیو تێ نەگەشتبووم ئێوە چ مرۆڤ گەلێکی پڕ لە شەهامەت و کەرامەتن .

ئەم هەفتەیەیی ڕوداوی بومەلەرزەی ناوچەکانی ( سەرپیل زەهاو ) بەوێنە و ڤیدیۆکان ، هەڵوێستی کەڵەپیاو شێرە ژنەکانتانم ، بینی ، ئیتر تێ گەیشتم

تێگەیشتم بۆچی پێشەوا کۆماری ڕاگەیاند ، تێگەیشتم بۆچی ملی خۆی خستە بەر پەتی سێدارە .
تێگەیشتم بۆچی مام هەژاری موکریانی گوتویەتی " بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم بەکوردی دەدەم ووڵامی قەبرم "
تێگەیشتم بۆچی بارزانی پێشەوا ئەو ڕێڕەوە دورەی گرتە بەر لەپێناو پاراستنی ئاڵای کۆمارەکەمان .
تێگەیشتم بۆچی سەرۆك مسعود بارزانی لەدایك بووی خاکە پیرۆزەکەتان بۆچی ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا.

کوڕانی ڕۆهەڵاتی نیشتمانە داگیر کراوەکەم ، بۆ خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و کەوتنی کەرکوك و سەدا پەنجای خاکی باشور بریندار بووم بەڵام نەگریام ، بۆ ڕۆحیەتی مەردانە و کوردانەی ئیوەو بۆ زەهاوی بێ ناز گریام .

دەبێت لە مڕۆ بەدواوە کوردانی هەرچوار پارچە وانە و دەرسی نەتەوایەتی لای ئیوە بخوینین ، دەبێت کۆمەلگەی نێو دەوڵەتی و هەرچی ڕیکخراوی بەناو خیرخواز و مافی مرۆڤ هەیە لەجیهان دا ، بێن لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی داگیر کراوی ئێمە وانەو دەرسی مرۆڤ بوون بخوێنن ، دەبێت هەرچی خانەدان و شاپیاو و شاژنی نەتەوەکانی دونیا هەیە بێن لە ڕۆژهەڵات وانەی پیاوەتی و مەردایەتی لە ژنانی ئیوە و پیاوانی ئیوە فێربن .

براو خوشك و هاونەتەوە و هاوزمان و هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی داگیر کراوم ، بەقەد داڵەهۆ و زاگرۆس و شیرین و قەندیل بەقەد کۆمارەکەی قازی و ڕیفراندۆمەکەی بارزانی شانازیتان پێوە دەکەم ، ئێوە باشترین ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردن .

"بەهمەن کاک عەبدوڵا"