Get Mystery Box with random crypto!

@lastlover @lastlover ‍ شەوی یەڵدایە یا دەیجوور | خۆشەویستی ون بوو

@lastlover @lastlover
‍ شەوی یەڵدایە یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ، بێ‌نوورە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شای کەچ‌کولاهی دیدەمەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟
@lastlover @lastlover
لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە، یا مەخموورە ئەمشەو؟

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسوورە ئەمشەو

موسڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێ‌کەسی مەهجوورە ئەمشەو

#نالی
#باست_حەمەغەریب
#شەوی_یەڵدا
@lastlover @lastlover