@Sherko_bekas تۆ دەس بەرداری بەهاری تۆ قەت بڕوا بەوە ناکەیت ساتێ هەبێ ئارام لە شێوەی سروەدا ڕۆژێ سەردانێکت بکا! هەرگیز.. هەرگیز یان ئۆخژنێ جارێ بێت و لە بەردەمتا ئیستێ بکا و شنەیەکی خۆیت باتێ هەرگیز.. هەرگیز یان هەتاوێ لە پەنجەرەی ساماڵەوە ئاماژەیەکت بۆ بکا. یان دەم و چاوی خۆشییەک بۆ چرکەیەک، ئاورێکت لێ باتەوە یاخود شەوێک لە شەوانی ڕاز و نیازێ مانگەشەو بێ و بە پۆپەشمینی خەوێکی خۆش و هێور سکاڵاکانت داپۆشێ هەرگیز.. هەرگیز @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس 2.0K views13:58