🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڤەژین

Logo of telegram channel vejininstitute — ڕاگەیاندنی ناوەندی ڤەژین ڕ
Logo of telegram channel vejininstitute — ڕاگەیاندنی ناوەندی ڤەژین
Channel address: @vejininstitute
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 415

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


The latest Messages

2023-03-16 01:41:45
گەشتی وێنەگری بۆ گوندی بەردی سپی
٢٦ٚی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
23 views22:41
Open / Comment
2023-02-21 13:36:19 لە حەوزەی زمانەکانی تر، دەیەوێت پرۆسەی تواندنەوەی زمانەکان خێراتر بکات. فەرهەنگستانی زمانی فارسی وەک لە ناوەکەی‌ڕا دیارە، فەرهەنگستانی زمانەکانی تر نییە و هەوڵەکانی بۆ بە زمان نەناساندنی زمانی جگە لە فارسی، هەوڵێکی سەرکوتکارانە بۆ داگیرکاریی زمانیی زمانەکانی تر و گەشەدان بە زمانی فارسییە، دەنا ئەگەر زمانێک بە ڕەسمی دەناسرێت دەبێت وەک زمانی فارسی دەستی بە سەرچاوە و سامانی وڵات بگات و لە ئیدارە و سیستمی پەرەوەردەدا ڕێگەی بەکارهێنانی ببێت. بەداخەوە ئیمساڵیش وەکوو ساڵان و سەد ساڵە تا ئێستا هەر هەنگاوێک لەژێر ناوی ڕێگەدان بە زمانەکانی تر -بۆ نموونە لە کاناڵێکی ئاستی پارێزگادا- هەڵگیراوە، ئەگەرچی نیشان دەدا لە ئینکاری بوونی زمانی بێجگە فارسی  ترازاوە، بەڵام هێشتا سیاسەتی گشتیی تواندنەوەی زمانیی بەسەردا زاڵە.
ئێمە وەک ناوەندگەلێک کە بەردەوام لەپێناو مافە زمانییەکانی کوردستاندا تێکۆشاوین لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیدا ئەم خاڵانە وەک بنەما سەرەتاییەکانی ویست و ڕوانگەمان بۆ زمان و فرەڕەنگی ڕادەگەیەنین:
١- مافگەلی زمانی وەک مافی کۆیی دەزانین، ئەم مافانە مافی جەمعیەتگەلی زمانین و داناشکێنرێنە سەر مافی تاکەکەسی بۆ بەکارهێنانی زمانی دایکی.
تا ئێعتراف بە مافە کۆییەکان نەکرێت هەر هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی تاک‌زمانی لە جوگرافیای ئێراندا، بە درێژەی هەوڵەکانی تر بۆ سڕینەوەی زمانەکانی تر دەزانین.
٢- بڕوامان بە هیچ چەشنە جیاوازییەک لەنێوان زمانی فارسی و زمانەکانی تری نێو چوارچێوەی ئێراندا نییە و هەندێک چەمکی وەک زمانی هاوبەش، زمانی نەتەوەیی و زمانی مێژوویی بە چەمکگەلێکی بێلایەن نازانین. چەند زمانی و فرەڕەنگی لە جوگرافیای ئێراندا مافی هەموو زمانەکانە و سامان و سەرچاوەی وڵات دەبێت بە یەکسانی لە خزمەتی هەموو زمانەکاندا بێت.
٣- دەبێت سیاسەت و پلانی زمانی هەر جەمعیەتێکی زمانی، ئاکادمیای سەربەخۆی ئەو جەمعیەتە زمانییە بڕیاری لەسەر بدات کە ئەو ئاکادمیایەیش دەبێت لە کەسانی دڵسۆز و شارەزای ئەو زمانانە پێک بێت. ئەگەر ئەمڕۆ زۆربەی ناوەندەکانی گەشەدان بە زمان لە کوردستان و زاگرۆسدا بڕوایان بە پلۆڕالیزمی زمانی لە ئاستی زاگرۆس و هەرێمی کوردستاندا هەیە، چۆنیەتیی بەکردەیی کردنی ئەو سیاسەتە دەبێت لەلایەن ئاکادمیاوە دیاری بکرێت.
٤- تاکە ڕێگای دەربازبوون لە کێشەی سەد ساڵەی نێوان کولتوورەکان لە جوگرافیای ئێراندا، دەستهەڵگرتنی ڕەسمی و ڕاشکاوانە لە سیاسەتی تاک زمانییە. بۆیە بە بڕوای ئێمە چەند هەوڵی ڕووکەش بۆ پێدانی هەندێک مافی ڕووکەش بە زمانەکان بە مەبەستی لەناو بردنی زمانەکان لە درێژخایەندا، یارمەتیی چارەسەر کردنی کێشەکە نادات.
326 views10:36
Open / Comment
2023-02-21 13:35:00
ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو لە کاتێکدا دووی ڕەشەمە وەک ڕۆژی زمانی دایکی وەبیر دەهێنینەوە کە ناوەند و ئەنجومەنە جیاوازەکانی پاراستنی زمان و کولتووری زاگرۆس بە ڕاگەیاندن و بەیاننامە پێویستیی پاراستنی مافە زمانییەکانمان باس دەکەن و هێشتا وەکوو جاران سیستمی ئیداری، قەزایی، پەروەردە و میدیا و هەموو جمگەکانی دەسەڵات لە دەستی تاکە زمانێکدایە و تەنیا ئەو زمانەیشە کە دەستی بە سامان و بوودجەی وڵات دەگات کە گەشە و پەرە بستێنێت. ئەمساڵیش لە کاتێکدا دەنگی پاراستنی مافە زمانییەکانمان بەرز دەکەینەوە کە ئەفسوونی ئەفسانەی دەستکردی مێژوویی و بەهێزبوونی زمانی فارسی، ئاشقانی ئەو ئەفسانەیەی وەها داگرتووە کە بۆ گەشەدان بە زمانی فارسی ئامادە نین بیر لە ڕێگەیەکی تری بێجگە لە لەناو بردنی زمانەکانی تری نێو جوغڕافیای ئێران بکەنەوە. ئیمساڵیش هەوڵەکانی سڕینەوەی زمانەکانی تر نەک هەر خاو نەبوونەتەوە بەڵکوو لە "فارسی حرف بزنید"ی ڕەزاخانەوە بەوێ گەیشتووە کە منداڵانمان پێش خوێندنگە بە زۆر فێری فارسی بکرێن بۆ ئەوەی لە خوێندنگەی سەرەتاییدا بە "دواکەوتووی زەینی" پۆلێن نەکرێن و لەلایەکی ترەوە فەرهەنگستانی زمانی فارسی بە دەستوەردان
318 views10:35
Open / Comment
2022-09-18 22:07:37 خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
کۆڕ و کۆمەڵە نێو نەتەوەییەکان

پاراستنی کەرامەت و گیانی تاکی هەر کۆمەڵگایەک له ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو کۆمەڵگایە، بەڵام بەداخەوه دەسەڵات له کۆمەڵگای ئێمە بووەتە هەڕەشه و مەترسی بۆ سەر گیان و کەرامەتی هاونیشتمانیانمان. بۆیه ئەرکی سەرشانی هەموومانە بۆ خاوەندارێتی لە کەرامەتی نەتەوەیی و مرۆڤانەی خۆمان دژی ئەو باوڕ و فیکر و سیاسەتە دژە مرۆڤانەیە کە جەستە و ڕۆحی ڕۆڵەکانی نیشتمانمان چ لە ئاستی داب و نەریت چ لە ئاستی یاسا و حکوومەت دەکاتە ئامانج بە تووندی بوەستینەوە. تیروری ژینا ئەمینی و پەرچەکرداری حاکمییەت بەنیسبەت شەپۆلی ناڕەزایەتی بە مەرگی ئەو خاتوونە ئەو ئاکامە بەدەستەوە ئەدات کە لە نەبوونی شەپۆلێکی گشتگیری ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستان ماشینی کوشتار بەخێرایەکی زیاتر بەرەو هەڵدێرمان ئەبات.
سیاسەتە دژە ژنەکانی دەسەڵات له ماوەی ۴۳ساڵی ڕابردوودا ڕەنج و مەینەتییەکی زۆری تووشی ژنانی نیشتمانمان کردووه و لەماوەی یەک ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی بناژۆخوازەکان بە بیانووی تەرحی سیانەت دەیانەوێ زیاتر لە جاران ژنانی ئەم وڵاتە لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێ بەش بکەن.
کوشتنی کورد لێرە وەک دیاردەیەکی ئاسایی لێهاتووه هەر لەو ڕووەوه و بۆ هەموو تاکێکی ئەم وڵاته ڕوونە کە لەناوچه کوردستانییەکان بە شێوەیێکی سیستماتیک تەقە لە کۆڵبەرانی کورد دەکرێ کە بۆ بژیوی ژیانیان هیچ ئومیدێکیان لە سیاسەتە حەمایەتی و ئابوورییەکانی دەسەڵات نەماوە و ڕوو لە کوێستانەکان دەکەن و ناجوانمێرانە دەکۆژرێن و بریندار دەکرێن. بە گشتی ژیان و هەناسەدان و بانگەواز بۆ مافە بنەماکانی ژیان و کەرامەتی ئێنسان بوونی نییە و پاشێل کراوە.

ئێمە وەک شورای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
پشتگری مانگرتنی ڕۆژی دووشەممە دەکەین و ئیدانەی هەر جۆرە تندوتیژیێک دژ بە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین.

. ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی مەریوان
.ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیو ڕۆجیاری
٣. ناوەندی فەرهەنگی - زانستی ڕۆنان
٤.ئەنجومەنی سەوزی چیا
۵.ناوەندی فەرهەنگی-هونەری ڤەژین
٦.ئەنجومەنی ژیانەوە
٧.ئەنجومەنی سڵامەتی ژین
٨. یانەو ژەناو هەورامانی
٩. ئەنجومەنی وێنەگرانی مەریوان
١٠- ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاواخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
کۆڕ و کۆمەڵە نێو نەتەوەییەکان!

پاراستنی کەرامەت و گیانی تاکی هەر کۆمەڵگایەک له ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو کۆمەڵگایە، بەڵام بەداخەوه دەسەڵات له کۆمەڵگای ئێمەدا بووەتە هەڕەشه و مەترسی بۆ سەر گیان و کەرامەتی هاونیشتمانیانمان بۆیه ئەرکی سەرشانی هەموومانە بۆ پاراستنی کەرامەتی نەتەوەیی و مرۆڤانەی خۆمان بەتوندی دژی ئەو باوڕ و فیکر و سیاسەتە دژە مرۆڤانەیە بوەستینەوه کە جەستە و ڕۆحی ڕۆڵەکانی نیشتمانمان چ لە ئاستی دابونەریت چ لە ئاستی قانوون و حکوومەت دەکاتە ئامانج. شەهیدکردنی *ژینا ئەمینی* و پەرچەکرداری حاکمییەت بەنیسبەت شەپۆلی ناڕەزایەتی بە مەرگی ئەو خاتوونە ئەو ئاکامە بەدەستەوە دەدات کە لە نەبوونی شەپۆلێکی گشتگیری ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان ماشینی کوشتار بەخێراییەکی زیاترەوە بەرەو هەڵدێرمان دەبات.
سیاسەتی دەسەڵات ڕەنج و مەینەتییەکی زۆری تووشی ژنانی نیشتمانمان کردووه و لەماوەی یەک ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی بناژۆخوازەکان بە بیانووی تەرحی سیانەت دەیانەوێ زیاتر لە جاران ژنانی ئەم وڵاتە لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەش بکەن.
خاڵێکی تر کە پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کوشتنی کوردە کە لێرە وەک دیاردەیەکی ئاسایی لێهاتووه و هەر لەو ڕووەوه بۆ هەموو تاکێکی ئەم وڵاته ڕوونە لە ناوچه کوردستانییەکان بە شێوەیێکی سیستماتیک تەقە لە کۆڵبەرانی کورد دەکرێ کە بۆ بژیوی ژیانیان هیچ ئومیدێکیان بە سیاسەتە حەمایەتی و ئابوورییەکانی دەسەڵات نەماوە و ڕوو لە کوێستانەکان دەکەن و ناجوامێرانە دەکۆژرێن و بریندار دەکرێن. بە گشتی ژیان و هەناسەدان و بانگەواز بۆ مافە بنەماییەکانی ژیان و کەرامەتی ئێنسان بوونی نییە و پێ شێل کراوە.

ئێمە وەک شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان وێڕای مەحکووم کردنی کوشتنی *ژینا ئەمینی* پشتگری مانگرتنی ڕۆژی دووشەممە دەکەین و ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دژ بە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین.

1. ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
2.ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیو ڕۆجیاری
3. ناوەندی فەرهەنگی - زانستی ڕۆنان
4.ئەنجومەنی سەوزی چیا
5.ناوەندی فەرهەنگی-هونەری ڤەژین
6.ئەنجومەنی ژیانەوە
7.ئەنجومەنی سڵامەتی ژین
8. یانەو ژەناو هەورامانی
9.ئەنجومەنی وێنەگرانی مەریوان
10. ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
‌ 1401/6/27

شورای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
٢٧٢٢/٦/٢٧
377 viewsedited  19:07
Open / Comment
2022-09-10 16:48:12
ڕاپۆرتی گەشتی وێنەگری بۆ ناوچەی کۆماسی

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
229 viewsedited  13:48
Open / Comment
2022-09-09 15:18:07 بەیانییەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان سەبارەت بە گیان لەدەسدانی خاتوو شلێر ڕەسووڵی و حیماسەی پڕشکۆی خەڵکی مەریوان لە 17ی خەرمانانی ٢٧٢٢

"بێگومان ئەگەر خاتوو شلێر ڕەسووڵی، متمانەی تەواوی بە یاساکانی دەسەڵات و فەرهەنگی پیاوسالاریی کۆمەڵگەکەی بۆ بەرگریکردن لە شەرافەت و کەرامەتی خۆی ببوایە لە بەرامبەر ئەو پیاوەی کە دەیەویست بەشێوازێ وەحشیانە دەستدرێژی بکاتە سەری، قەت ناچار نەدەبوو وەها گیانی خۆی بخاتە مەترسییەوه و کەسەی جەنایەتکارەش نەیدەوێرا قەرەی جەنایەتێکی وەها بکەوێ."

مەرگی خاتوو شلێر، ژنه کوردی قوربانیی  توندوتیژی و جەنایەت، بۆ بنەماڵەی، کەسوکار و سەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخواز دڵهەژێن و تراژیک بوو. جەنایەتی ناخهەژێنی لەم شێوەیە بۆ کۆمەڵگەکەمان جێی باوەڕ نییە.

وەک ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان وێڕای ئەوەی لە ناخی دڵەوە خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی شلێر ڕەسووڵی و سەرجەم ژنان و پیاوانی شەرافەتمەندی ئەم کۆمەڵگەیە دەزانین، سپاسی بەشداریی پڕشکۆی سەرجەم خەڵکی مەریوان، ژنانی شۆڕشگێڕ و مافخواز و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی مەدەنیی مەریوان دەکەین بۆ بەرگریکردن لە مافی ژنانی قوربانی و دەبڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەکردنی ئەم جەنایەتە قیزەوەنە.
بەشداریکردنی ئێوەی ژنان و پیاوانی مافخواز و ئازادیخواز لە ١٧ی خەرماناندا، حیماسەیەکی دیکەی هەتاهەتایی لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و مەریواندا تۆمار کرد.

گومان لەوەدا نییە کە شلێر ڕەسووڵی وەک هەزاران ژنی دیکەی ستەملێکراوی ئەم کۆمەڵگەیە، پێش ئەوەی لەلایەنی پیاوێکی جەنایەتکار و نەخۆشەوە بکرێتە قوربانی، قوربانیی دەستی یاسا و  فەرهەنگی پیاوسالاریی کۆمەڵگەن، تۆقێنەرتر لەم کارەساتە، یەکگرتنەوەی نالەباری هاڵاواردنی جنسیی، نابەرامبەری چینایەتی و نادادپەروەرییە لەم کۆمەڵگەیەدا. بۆیە وا دەخوازێ کە سەرجەم ژنان و پیاوانی دادخواز، وێڕای هاودەنگی و هاوڕێیەتی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیکراو و سەرجەم قوربانیان، ڕەخنە و بەرپرسیارەتیی سەرەکیی بەرەوڕووی لاوازییەکانی یاساکانی دەسەڵات لە بەرگرینەکردن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کۆمەڵگەی پیاوسالاریی بکەنەوە.

بۆ سەرجەم خەڵکی مەریوان ڕوون و ئاشکرایە کە ساڵانێکی زۆرە پەرەپێدانی بە #لاتپەروەری و بوونی ئاشکرا و بێ ترس و کۆی بڕێ لاتولووت و چەقۆکێش و ڕێگر، کراوەتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی مەترسیدار بۆ سەر ژیان و گیانی خەڵکانی ئەم شارە. بێگومان ئەو کەسانە لە بن سێبەری ئەمنیی و بەهۆی گرێدراوییان بە هەندێ شوێن و لایەنەوە، بوێرانە دەسدرێژیی دەکەنە سەر دارستان و ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکانیان و بەگشتیی ژیانی خەڵکانی ئەم شارە، وەک چۆن لەم ئەمساڵدا، کۆمەڵێکیان بەشێوازێ هۆڤیانە دەسدرێژییان کردە سەر کۆبوونەوەی یاسایی و هێمنانەی ئەو مامۆستایانەی بۆ بەرگریکردن لە مافی خۆیان و قوتابیانیان هاتبوونە سەر شەقام.
مەخابن ئەمڕۆکەش زۆربەی ئەو لە ژێر سێبەری یاسای لاواز و بەکەڵکنەهاتوو، درێژە بە تاوانەکانیان دەدەن و تاونەتاوێ لە خەڵکی شۆڕشگێڕی مەریوان دەکەنە قوربانیی ئامانجە گڵاوەکانیان.

  بێگومان حیماسەی بەشداریکردنی هەزاران کەسیی خەڵکی مەریوان لە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢(١٤٠١)دا، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی داشداریکردن لە خاتوو شلێر ڕەسووڵی و ژنانی قوربانیی دەسدرێژی و سەرجەم قوربانییانی دیکە لە مەریوان و کوردستان، بەگشتیی هەڵگری پەیامێکی جیدییە بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی دەسەڵات کە چیتر لە هەمبەر پشتگوێخستنی ئەرکی سەرەکیی خۆیان واتە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و ڕێگەپێدراوەکانی شارۆمەنداندا، هیچ شێوازە کەمکارییەکیان لێ قەبووڵ ناکرێت و بە هەموو شێوازێ ڕووبەڕوویان دەبینەوە و هەر وەها ئەم بەشدارییە پڕشکۆ و مێژووییە، هۆشدارێکی جیدییە بۆ سەر دیاردەی لاتپەروەری و پاراستنی ژمارەیەکی کەم لە بەرانبەر نەبوونی ئەمنییەتی شارۆمەندانەوە.
بەم پێیە ئەرکی مێژوویی سەرجەم خەڵکەکەمان، ڕێکخراوە مافخواز و ئازادیخوازەکان دەخوازێ کە لە هەمبەر بوونی هاڵاواردن و نائەمنیی بۆ سەر ژنان و سەرجەم شارۆمەنداندا کەڵک لە سەرجەم ئیمکان و تواناکانی هەڵسوکەوتە مەدەنییەکان وەرگرن.


#نا_بۆ_هەڵاواردان_دژی_ژنان
#نا_بۆ_کوشتنی_ژنان
#نا_بۆ_لات_و_خوتخوێڕیی_پەروەری



_ ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
_ناوەندی زانستی _فەرهەنگی ڕۆنان
_ئەنجومەنی سەوزی چیا
_ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
_ئەنجومەنی فەرهەنگی _ ئەدەبیی ڕۆجیار
_ئەنجومەنی بەرگریی مادە هۆشبەرەکان (ژیانەوه)
_ناوەندی سڵامەتی ژین
_ئەنجومەنی شانۆی مەریوان
246 views12:18
Open / Comment
2022-09-05 08:37:40
گەشتی وێنەگری
بۆ ناوچەی کۆماسی
ڕێکەوت: هەینی ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کاتژمێر: ٧/٣٠ تا ١٦
بۆ بەشداری کردن پەیوەندیی بکە بە: ٠٨٧٣٤۵٤٧۵١٩ و ٠٩٣٣١٨٤٣۵٠۵
98 views05:37
Open / Comment
2022-08-12 11:48:51 پەیامی پاڵپشتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بۆ هەڵویستی ئەنجومەنی سەوزی چیا

بۆ ڕای گشتی...

هەر وەک ئاگادارن ئەنجومەنی سەوزی چیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندەنێک بۆ ڕای گشتی، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر بەرپرسان و دەسەڵاتداران و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی مەریوان و کاربەدەستانی ژینگە و سرووشت، هەڵوێستی خۆی بۆ بەشداری نەکردن لە کۆژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و تاڵانکاری سرووشت و ژینگە دەربڕیوە، پێوایە پاراستنی ژینگە و دارستان و کۆژاندنەوەی ئاگرەکان، بە پلەی یەکەم ئەرکی دەسەڵاتە، پێویستە ئەوان بەرپرسیاریی خۆیان لەم بوارەدا بە جێ بهێنن.
ئێمە وەک رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان، ڕاشکاوانە پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەم هەڵوێستەی هاوڕێیانی چیا دەردەبڕین، ڕێز و پێزانین بۆ ئەرک و ماندوو بوون و تێکۆشانیان پێشکەش دەکەین. پێمان وایە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیە، لە هیچ جۆرە خەبات و هەوڵ و تێکۆشانێک بۆ پاراستنی ژینگە کۆتایی نەکردووە.

لەم پێناوەدا ئازیزان و تێکۆشەرانی بیری سەوز، هەرچەندە ڕووبەڕووی گەلێک هێرش و هەڕشە و گرتن و زیندان بوونەتەوە، بەڵام سەربەرزانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانیان پاشەکشەیان نەکردووە و ئەم زەختانە نەیانتوانیوە کاریگەریی نیگەتیڤ لە سەر ورە و ئیرادەیان دابنێ. هەر لە سەر درێژەدان بە ڕێبازەکەیان، ئەنجومەنی سەوزی چیا، باشترین ڕۆڵەکانی شەهید بوون و زوورترین هەزینەی داوە.

ئێمە وەک کۆمەڵگای مەدەنیی مەریوان، ڕێز دەگرین لە هەر بڕیارێک کە دەستەی بەڕێوەبەر و ئەندامانی چیا بیگرن.
هەر لەم سۆنگەوە بە توندی ڕەخنە دەگرین لە دام و دەزگا حوکمییەکان و دەسەڵاتی لۆکاڵی ئەم شارە، لەو بڕوایەداین کە بەرپرسانی ئەم شارە هەرگێز ئەرکی خۆیان لەم بوارەدا جێبەجێ نەکردوە، بە هۆی نەبوونی هەستی وڵاتدۆستی و ژینگە پارێزی، گەندەڵی و ڕانت، کەمتەرخەم بوون بە شێوەیەکی جیددی بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان، خەمخۆر و خاوەن هەڵوێست نەبوون و هەنگاوی جیددیان هەڵنەگرتووە.

کۆمەڵگای مەدەنیی مەریوان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی کاول کردن و بڕین و سووتاندنی دارستانەکان داوای هەڵوێستی جیددی لە هەموو هاووڵاتیان و ژینگە دۆستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، پێوایە پاراستنی سرووشت و ژینگە، تەنیا ئەرکی ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان نییە و بەڵکوو ئەرکی تاک بە تاکی کۆمەڵگایە، بە تایبەت لە وڵاتێکدا کە کاربەدەستان و بەرپرسان ئەرکی یاسایی و ئیداری خۆیان لەم سۆنگەوە بە جێ ناهێنن و لەم پێناوەدا هەر چەشنە هەڵوێست و ڕاکارێک بە مافێ سرووشتی و یاسایی و حقووقیی خۆمان لە ڕاستای وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا دەکرێ سوودی لێ بگیردرێت. ئێمە هیوادارین ئەم هەڵوێستە و ئەم ڕاگەیاندنەی ئەنجومەنی سەوزی چیا، کاربەدەستان و بەرپرسانی ئەم شارە وشیار بکاتەوە تا ڕێکاری پێویست بۆ بەرگری و پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان پەیدا بکەن و هەوڵی کارا بدەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەو کەس و لایەنانە کە بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکان بەرئەدەن و بیری تاڵانکاری ژینگەی ئەکەنەوە.



شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
١٨ گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی


١- ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی مەریوان
٢- ئەنجومەنوو فەرهەنگی-ئەدەبیو ڕۆجیاری
٣- ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
٤- ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان
۵- ئەنجومەنی نمایەشی مەریوان
٦- ئەنجومەنی ژیانەوە(بەرنگاریی مادە هۆشبەرەکان)
٧- ناوەندی سەڵامەتی ژین
٨- ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا
٩- یەکیەتیی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان(یەمامە)
108 viewsedited  08:48
Open / Comment
2022-08-10 21:13:30 خەڵکی ئاگا و بەشەرەفی کوردستان
هەر وا کە ئاگادارن لە چەند ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، ڕووبەرێکی بەرفراوان لە ژینگەی زاگرۆس بە تایبەت دارستانەکانی ناوچەی مەریوان، کەوتووەتە بەر هێرشی دەستە نەگریس و چەپەڵەکانی هەندێ خۆفرۆش و شەیتان سیفەت، کە زۆر بە ئاسانی و بێ هیچ شەرمێک هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی بەردەوام بەشێکی بەرچاو و پانتاییەکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان خاپوور و وێران دەکەن. ئەم خۆفرۆشانە لە ئەوپەڕی بێ‌شەرمییەوە و لەژێر ئاگاداریی بە ناو دامەزراوە فەرمییەکان کە خۆیان بە بەڕێوەبەری یاسا و دادپەروەری دەزانن، دارستانەکان لە ناو دەبەن و دەیکەن بە موڵکی خۆیان.
ئەوەی کە ڕوونە و ناشاردرێتەوە، کەمتەرخەمیی و بێ‌ئیرادەیی، بە ناو بەرپرسیارانی دەزگا فەرمییەکان و لایەنە پێوەندیدارەکانە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سووتاندن و فەوتاندنی ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان.
ئەم وێرانکەرانە بەبێ هیچ لێپرسینەوەیە و لە مەیدانێکی ئەمن و ئەماندا، کەوتوونەتە گیانی سرووشتی کوردستان و گەندەڵکارییەکانیان کردووە بە پیشەی خۆیان و مەیموون ئاسا بە ڕیشی هەموان پێدەکەنن.
وادیارە، لە دەلاقەی ڕوانینی بەرپرسانی ئەمنی و دادپەروەرییەوە، ئەمنییەت تەنیا و تەنیا بە مانای پارێزگاری لە ڕوانینە ئیدئۆلۆژیکەکان و ڕەواکانی حکوومەت و نیزامە، و لایەنە کولتووری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان هیچ جێگە و بایەخێکیان نییە.
لە هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، ڕۆڵی پێکهاتەیی حکوومەت پارێزگاریکردنی ژیانی ئینسانەکانە لە هەموو بوارەکاندا. ئەوە حکوومەتە کە بەرژەوەندییە گشتییەکان و یاساکان دابین دەکات و بە مەبەستی ئاسایشی گشتیی کۆمەڵگا، پارێزگارییان لێوە دەکات. لەم ڕووەوە، هاوشاری سیستەمی دیموکراتیک وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا بە ئەرکی خۆی دەزانێت پەیڕەوی یاسا گشتییەکان بێت و لە بەرژەوەندییە گشتییەکاندا لەگەڵ سیاسەتەکانی حکوومەتێکی یاسامەند و دیموکراتیک بەشدار بێت و سەرەڕۆیی نەکات.
بەڵام لە وڵاتێک وەکوو ئێراندا، بە هۆی سیاسەتی ڕانتی و لە یاسالادەر، بەستێنێک ساز بووە کە زۆر بە ئاسانی، لە لایەن کەسانێکەوە بەرژەوەندییە گشتییەکان پێشێل دەکرێن و بێ هیچ دادگایی کردنێک لەژێر سێبەری دامودەزگا ئەمنییەکاندا، بەردەوامی بە کاری خۆیان دەدەن. لەم کەش و هەوایەدا کە هیچ دادوەرییەک و حوکم و یاسایەک پەیڕەو ناکرێت و گەندەڵکاری بووەتە کردەوەیەکی ئاسایی و لێپرسینەوەی لەسەر ناکرێت، پارێزگاری لە بەرژەوەندە گشتییەکان کەوتووەتە ئەستۆی دامەزراوە خەڵکییەکان، ڕێکخراوگەلێک کە بە تەواوی هێز و بە پشتیوانی خەڵکی هۆشیار، خۆیان ئەرکدار کردووە کە نیشتمان و زێدی باب و باپیرانیان لە بەرانبەر دەستی وێرانکەر بپارێزن.
لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم تاڵانکردنە و وێرانکارییانەدا، بۆ پارێزگاری لە دارستانەکان و بنەما ژینگەییەکان، حکوومەت، دامەزراوە مەدەنییەکان و شارۆمەندان ئەرکی سەرشانیانە کە پێکڕا ڕۆڵ بگێڕن، بەڵام لەم پێناوەدا ڕۆڵی ئەرێنی لە لایەن حکوومەتەوە نابینرێ.
هەر وا کە ئاشکرایە و لەبەر چاوە، چەند ساڵێکە، ناوەندە ژینگەییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان بەتایبەت، دامەزراوەی ژینگەیی چیای سەوز لە شاری مەریوان، بەردەوام هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ پارێزگاریی دارستانەکان و بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بە نیسبەتی پاراستنی ژینگەی خۆیانەوە بووه و هەر لەم پێناوەدا چەن ڕۆڵەی بەئەمەگی نیشتمان گیانی ئازیزی خۆیان بەخت کردووە.
لەم ناوەدا حکوومەت بە هۆی دەسەڵاتی میکانیزمی یاسایی و دادپەروەرییەوە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ و ئاشکرای لە ڕووبەڕووبوونەوە لە هەمبەر ئەم تاڵانکردنانەدا ببێت، لە ڕاستیدا ئەگەر حکوومەت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت و ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی بگێڕێت، ئەوا کاولکەران و تاڵانکەران کە لە نەبوونی یاسا و ڕێسای حکوومیدا کەڵکی ناڕەوایان لە سەرچاوە سرووشتییەکان گرتووە، لە بەرانبەری یاسادا ناتوانن چیدی دەستدرێژی بکەن. ئەگەر ئەو کردەوانەی دەستڕەشەکان بە تاوان لە قەڵەم بدرێت، ئەوا هاوشارییانیش خۆیان بە بەرپرس دەزانن و لە هاوشارییەکی بێ‌لایەن و نابەرپرس، دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆڵی بەرپرسیار.
ناوەندی فەرهەنگی_هونەریی ڤەژین وێڕای جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە لە هەمبەر تاڵانکەرانی سەرچاوە سرووشتییەکان، بە تەواوی هێز و توانایەوە لە چالاکییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و سیاسەتە وردبینانە و نیشتمانییەکانیان بۆ پارێزگاری لە سامانە سرووشتییەکانی کوردستان بە تایبەت ناوچەی مەریوان بەرگری دەکات و پشتیوانی چالاکییە ژینگەییەکانی ئەم ناوەندە دەبێت.
ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
گەلاوێژی ٢٧٢٢
1.3K views18:13
Open / Comment
2022-06-22 01:29:03
پۆلی فێرکاریی ڕۆباتیک بۆ منداڵان
هاوینی ٢٧٢٢
132 viewsedited  22:29
Open / Comment