راگەیاندنی کوردی و داتەپینی بەھای مۆراڵی: بۆ خاتری خودا بۆ کۆمەڵگای کوردی گەیشتۆتە ئەم ئاستە نزمە، ئەیھاوار ھەرزەکارێکی ئاوارەی لێ قەوماوی کورد کە زوڵم و ستەم و ناھەقی گەیاندویەتیە ئاستی ھەرەسھێنانی دەروونی ، بە بەرچاوی بەناو راگەیاندنەوە نەوت بە خۆیدا بکات و ھەوڵی خۆ کوشتن بدات لە جیاتی پەلاماربدرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار ببردرێت، تۆ بێیت وێنەی بگریت و سەیری بکەیت تا دەسوتێت، ئایا شتی وا لە کۆمەلگای دەروون دروست روودەدات؟؟ ناھەقم مەگرن کە دەڵێم لە سەدا ٩٥ تاکی کوردی دەروون شێواوو نادروستە، تکایە مەھێڵن منداڵ و ھەرزەکارەکانتان ئەو دیمەنانە ببینن، وەڵاھی دوای بینینی زۆر بێزار بووم ئاخر ئەم رووداوو دیمەنانە مرۆڤ توشی شۆک و زەبری دەروونی دەکەن، ھەزاران حەیف بۆ کۆمەڵگای کوردی و بەناو راگەیاندنەکانی کە بە ئەم بارودۆخە گەیشت، کار وابڕوا کارەساتی مەترسیدارتریش بەرێوەیە. د.کەریم شەریف قەرەچەتانی ٢٠٢١/٥/١٨ 46 views17:58