Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 11

2022-06-14 08:30:17
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"پەلکە..."

چاوەچاوی بەند و داوم پێم بڵێ کوا پەلکەکەت
باری شێتی ناوە بان شانم، لە هەر لا پەلکەکەت

یاس و شیلان و گەزیزەی شیعرەکەم بۆ تۆ چنی
بیکە ناو قژتا بەهارێ بێ لەمەودوا پەلکەکەت

بۆچتە عەتر و گوڵاو تێکەڵ بە کەزیەت بێ گوڵم؟
هەر به فرمێسک و هەناسەم جوانیکەی با پەلکەکەت

بەربەیانە و خەو لە چاوتایە و لەسەر سینەی گەشت
چەن جوان داتخستووە هەر بۆ تەماشا پەلکەکەت

پەنجەرەت ڕوو بە هەتاوە، ڕوومەتت بنوێنه پێم
بیخە ڕوو با بێته ڕوو وەک ڕۆحی شەیدا پەلکەکەت

یەک لەناو شان و یەکێ پەپکەی لە دەوری سینەتە
چی ئەوێ توخوا لە ئێمەی شێت و شەیدا پەلکەکەت؟

بیخە سەردەست و بڵێ هانێ، کە شیعری بۆ بڵێم
خۆی قەسیدەیەکە لەبۆ "شاڕۆخ"ی تەنیا پەلکەکەت!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#شاهڕۆخ_هەورامی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
281 views05:30
Open / Comment
2022-06-14 06:30:21
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ سێشەممە
٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

من دەترسم با و بۆران
شانازی سەر کێلەقەبری پێشینیانمان بسڕنەوە.

#مارف_ئاغایی
@tapuynusrawe
320 views03:30
Open / Comment
2022-06-13 20:01:00 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#گۆرانی : "چاومەسێ"
هۆنراوەی: #فۆلکلۆر
بە دەنگی:
هونەرمەندان م #عوسمان_کێمنەیی
م #جەمیل_نەوسوویی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

م. جەمیل:
ئەگەر ئەمزانی(کەژەڵ/ئازیز)بۆ منت ناوێ
خۆ من وەک تۆ(کەژەڵ/ئازیز) هەڵناکەم تاوێ

م. عوسمان:
چاومەسێ گیان چاومەسێ چاومەسێم دیویە
با گلەی نەکا لێم جای دەسم نیویە

م. جەمیل:
غەریبی شاران(کەژەڵ/ئازیز)هەر پەی من خاسە
غەمە خۆراکم(کەژەڵ/ئازیز)بەرگم پڵاسە

م. عوسمان:
غەریب ئانە نییە(هامدەرد)گێڵۆ کۆ بە کۆ
غەریب منەنا (هامدەرد)بڕیانا جە تۆ

م. جەمیل:
غەریو ئانە نییە(کەژەڵ،گیان ئازیز) ملورایمەن
غەریو کەسێوە(ئازیز/کەژەڵ)مەله توێ کەفەن

م. عوسمان:
چاومەسێ گیان چاومەسێ دڵ تۆریاگەکەم
بە ئاوی نارنج(کەژەڵ/مەلوول)زڵف شۆریاگەکەم

م. جەمیل:
غەمە وەی مەردە(ئازیز/کەژەڵ) هەر جە لامەنی
هەمیشە و دایم(ئازیز/کەژەڵ)تۆشەی ڕامەنی

م. عوسمان:
نە جای دەسم هەن(مەلوول)نە جای دەسەڵات
هەر ئینە خاسە(مەلوول/سەوزە)بارکەرو وە لات

م. جەمیل:
ماڵەکەو دنیایم(ئازیز)بە کەنجو کۆی بۆ
گەدٚایی دنیا (نەرمێ/کەژەڵ)با چەنی تۆ بۆ

م. عوسمان:
خۆ من ماڵم نییە(سەوزێ)گشتی هەراج کەم
با بیدەم بە کەژەڵ(مەلووم/ئازیز)سەر گۆنای ماچ کەم

م. جەمیل:
ماچێکۆ داپێم(کەژەڵ/ئازیز)جە لووتەلاوە
دەرگەی جەحەنەم (ئازیز/کەژەڵ)بۆ تۆ کراوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
405 views17:01
Open / Comment
2022-06-13 18:01:16
ئێوارەت باش
ئەی ئەو کەسەی
ئێوارانت کردە یادگاری...!
ئێوارەت باش
ئەو نازدارەی
ئاوابوونت کردە دیاری...!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#بەڵێن_سەنگاوی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
409 views15:01
Open / Comment
2022-06-13 17:00:30
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

زۆربا: بەڕاست ئەمەیە ئازادی! بەدیهاتنی ئارەزوویەک، کۆکردنەوە و لەسەر یەکخستنی دراوی زێڕ، دوایی زاڵبوون بەسەر ئارەزووتا و بەفێڕۆدانی ئەوەی کە کۆت کردۆتەوە، خۆ ئازادکردن لە کۆتێک و کەوتنە داوی ئارەزوویەکی لەو چاکترەوە، بەڵام ئاخۆ هەر ئەمەیش لە خۆیدا جۆرێک نییە لە کۆیلایەتی؟

لەبەر خاتری بیر و باوڕێک یان گەلەکەت، یان لەبەر خاتری خوا خۆت بکەیت بە قوربانی؟ یان چەندە پلە و پایەی سەرۆک بەرز دەبێت پەتی گەردنی کۆیلە درێژتر بێت؟ بەم حاڵەوە کۆیلە چاکتر دەتوانێت دەست و پێ بهاوێژێت و لە مەیدانێکی فراوانترا زیاتر هەڵسوکەوت بکات بێ ئەوەی هەست بە پەتی سێدارەکەیش بکات بمرێت، ئایا ئەمەیە مانای ئازادی؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#زۆربای_یۆنانی /ل. ۴۰
#نیکۆس_کازانتزاکیس
و. ل. ف: #ڕەئووف_بێگەرد
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
424 views14:00
Open / Comment
2022-06-13 16:01:27
#جوانترین_ڕستەی_کتێب

خۆشویستنی چاکەی کەسانی تر هۆکارێک نییە بۆ عەشق. بەڵکو خۆشویستنی کەموکوڕییەکان، گەورەترین هۆکارە بۆ عەشق!

میرا
#کریستۆفێر_فڕانک
@tapuynusrawe
411 views13:01
Open / Comment
2022-06-13 13:01:20
@tapuynusrawe

"ئەگەر نان هەبێت،
ئەوە دەبێت بۆ هەمووان بێت...
ئەگەر نەشبێت،
پێویستە هەر هەمووان برسی ببن و تێبکۆشن نان وەدەست بێت!

ئەگەر ئاسایش و خۆشبەختی هەبێت... ئەوە دەبێت بۆ هەمووان بێت... ئەگەر نا ئەوە بۆ هیچکەس نابێت"!
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#سەمەدی_بێهڕەنگی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
437 views10:01
Open / Comment
2022-06-13 09:00:53
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خۆزگە مومکین با، لە خەڵوەتدا، من و تۆ دووبەدوو
خانە خاڵی بێ لە غەیر و دابنیشین ڕووبەڕوو
شەرحی ئەییامی جودایی و دەردی خۆم بۆ تۆ بکەم
هەر لە ڕۆژێکا کە لێت ئاوارە بووم، مووبەموو
زولفی موشکینت پەرێشان کە بەسەر شان و ملت
وەک حیکایاتی پەرێشانیم بوەستێ مووبەموو

چارەیی دەردم بە ئەنفاسی مەسیح قەت ناکرێ
من شیفام نایە مەگەر ئیمشەو لە دەستی تۆ بە توو

دەردی ئیشقە هێندە تەئسیری لە گیانم کردووە
وەعدەیی فەوتانمە چارەم نەکەی گەر زووبەزوو
من لە نززارەی نیگاهت تۆ لە خوێنی جەرگی من
تا بخۆین لەم بادەیە بۆ عەیشی تەنها دووبەدوو
هەر وەکوو بولبول لە گوڵشەن (خادیم) ئیمشەو نەغمەگۆ
ناڵەیی جانسۆزی ئەڕوا کووبەکوو و سووبەسوو

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#میرزا_عەبدوڵڵا_کۆیی (خادیم)
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
85 views06:00
Open / Comment
2022-06-13 06:00:44
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ دووشەممە
٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

یاری شیرین دەوەرە
تا زووە تا لێت نەچووە
تەمەنی جوانی، بژین پێکەوە
تا کەی بەتەمات.

#حافزی_مەهابادی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
188 views03:00
Open / Comment
2022-06-12 14:55:08
بڵێی دیسان پرچەکانم لەبەر بادا شانە بکەم؟
بڵێی دیسان وەنەوشە لە باخچەکاندا بنێژم؟
بڵێی دیسان بەسەر پیاڵەدا سەما بکەم؟

#فروغ_فەڕوخزاد
#تاپوی_نووسراوه
@tapuynusrawe
442 views11:55
Open / Comment