Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 12

2022-06-12 13:50:08
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــ
لە شاعیرەکان وەڕەزم.
چ کۆن، چ نوێ.
ئەوان لە ڕوانگەی منەوە تەسک و دەریاگەلێکی بێکەڵکن.
بۆچوونەکانیان ئەوندە کە پێویستە لە قووڵایی ڕانەچووە،
لەبەر ئەوە هەستەکانیان هەتا بنج و بناوانەکان نوقم نەبووە.
هەندێک هەوەس و هەندێک خەم، باشترین بیرەکانیان لەمە پتر نەبووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

وەهای گوت زەردەشت
#نیچێ
و. #عەلی_نانەوازادە

@tapuynusrawe
432 views10:50
Open / Comment
2022-06-12 08:50:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئاوا بوون"

دڵم...
ئەوە چەندین ساڵە... دڵم
وەک زەنگی کڵێسایەکی کاولبوو...
تۆز و گەردی... هەموو دنیای لێ نیشتووە!
جاران... دەستی ڕەحمەتێک دەهات...
هەزاران ئاوازی ڕەنگاوڕەنگی... هەڵدەوەراند...
هەر ئاوازێک هەزاران کۆترە باریکەی تریقە و خۆشی...
لە ئاسمانی چاوەکانما هەڵدەفڕاند...
*

ئەمێستا من
بوومەتە گوندێکی چۆڵ و خەرابات
کڵێسای ڕۆح... بێ سایە و سێبەر و سابات...!
هەردوو باسکیشم... دوو باڵی خاچێکی شکاون
بێناز... کەوتوون!
*

دڵم زەنگی تۆزلێنیشتووی کڵێسایە
کچە گاورێکی ڕەنگزەرد و...
چاوزەرد و نەخۆش... عاشقە عیسا.. نایەت و.. ئەم زەنگە لێ دا..!
تا خۆڵ و گەردی سەر باڵام..
تۆزی ناو گەرووم...
بداتە دەم "با"..!
زەنگی چی..؟
زەنگی ژەنگگرتوو دڵی منە
ژێرکەوتووی تۆز و خۆڵی خەم و مردنە.!
***

ڕەنگە سبەی..
یان دوای سەدان ساڵی تر...
هەر بە ڕێکەوت... قەلەڕەشێکی ڕەحمەت
لەسەر زەنگی ئەو دڵە تۆزلێنیشتووەم هەڵبنیشێ...!
ئەوسا.. ئاوازێکی کپ و غەمگین وەک خوێنی ڕەش...دادەچۆڕێ.
تک تک دەڕژێ...
تا کڵێسای کاولبووی عومرم..
سەرخوێن دەکەوێ..!
ــــــــــــــــــــــــــــــ

دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
462 views05:50
Open / Comment
2022-06-12 06:50:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ یەکشەممە
٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ،
ئینسانی پێ نابێ بە ساحیب فەزڵ،
کە تۆ کۆسەی، بە تۆ چی مامە ڕیشی باب و باپیرت؟!

#مەحوی
@tapuynusrawe
491 views03:50
Open / Comment
2022-06-11 21:00:45
من هەر کاتێک بمەوێت
هەموو دنیا ببینم،
سەیری تۆ دەکەم و
تۆش هەر کاتێک
حەزت بە بینینی دنیا کرد
بڕۆ بەردەم ئاوێنە!
ــــــــــــــــــــــــ
#تەنیا_محەممەد
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
152 views18:00
Open / Comment
2022-06-11 19:01:10
@tapuynusrawe
@abdulla_pashew

#گۆرانی: نیگەرانی
هۆنراوەی: #عەبدوڵڵا_پەشێو
بە دەنگی:
هونەرمەند #نەوید_زەردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نيگەران مەبه، كه شیعرم
بۆ كچانيتر نووسيوه
له ئادگاری هەمووياندا
تەنيا ئادگاری تۆم ديوه.

دڵم تاريكه وەک تونێل
بنەمۆمێک داگيرسێنه!
چۆن كورد به چياوه نووساوه،
وەره، ئاوا ڕوومەتی خۆت
به سنگمەوه بنووسێنه.

من دەمەوێ
بنەوشيلەی چاوەكانت دڵنيا كەم،
دەمەوێ سوێندت بۆ بخۆم:
له تۆدا كەس بەدی ناكەم!


(مۆسكۆ ١٩٧٦/١١/٢٩)
دیوانی #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
@abdulla_pashew
210 views16:01
Open / Comment
2022-06-11 16:00:24
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەسپێشخەری هەموو ئەرکەکان، چاککردنی ڕۆحە!
لەم باسەدا، باری سەرەکی لەسەر شانی زانستی ڕەوانناسییە. بۆ ئەوەی کە بتوانین دنیایەکی نوێ پێکبهێنین، دەبێ یەکەم جار مرۆڤەکانی ئەو دنیایە کە لە ڕاستیدا بە ماددەی سەرەکی لە ئەژمار دێن بەڵام ڕۆحیان خەریکە بۆ لایەکی تر دەچێ؛ پەروەردە بکەین.
باشتر وایە کە لە ڕۆحیاندا شەوقی بەدەستهێنانی جوانییەکان بدۆزینەوە و لەم کاتەدایە کە هەموو خەڵکی ئەم نەمامە جوانەیان تێدا سەوز دەبێ و دەبنە هاوڕێی یەکتری.
ئێستا زۆر باسێکی سروشتییە کە مرۆڤەکان برای یەکتر بن و لە ئاشتیدا پێکەوە بژین!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

برایانی کارامازۆف
#دۆستۆیڤسکی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
265 views13:00
Open / Comment
2022-06-11 12:02:00
#وتەی_ناوداران
ـــــ
کاتێ مرۆڤ خۆی لەو شتانەی کە بە ئەرک و ڕەساڵەتی خۆی زانیویە ئازاد دەکات؛ لە ژیان چی دەمێنێتەوە؟!
ـــــ
#میلان_کۆندێرا
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
337 views09:02
Open / Comment
2022-06-11 09:00:55
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"گۆڤەندی تورونج"

تەونێ دەکا کچی کورد بە ئاوی چاوی کاڵی
بە پەنجە گوڵ دەنەخشێ لە وێنەی کوڵم و خاڵی
ڕەنگی سروشت ئەبارێ لە شەرم و ڕەنگی ئاڵی
داهاتوو هەڵدەبەستێ بە تانوپۆی خەیاڵی
دەستی هونەر دەڕێژێ هەستی دەروونی تاڵی
گوڵی دڵەی شکاوی دەخاتە سینگی قاڵی


کە هیلمە هەڵدەپێکێ لە تەونی پڕ نیگاری
دەڵێی گوڵی بەهاری ئەدا لە سینگی یاری
زڕەی دەفەی وەکو دەف بە ناڵە چەشنی تاری
ڕەنگی تورونجی وێنەی گۆڤەندی کوردەواری
ئاهەنگی ژین دەبارێ لە دەست و زاری حاڵی
تەونێ دەکا کچی کورد بە ئاوی چاوی کاڵی


لە نەخشی سوور و شینی دەچێتە نێو خەیاڵان
ئەوین و تاسە دەفڕێ چەشنی تەواری یاڵان
خەزان و داسی دەستی دێتەوە نێو گوڵاڵان
چەپکە وەنەوشەکەی دڵ دیسان دەچێ بە تاڵان
خوێنی جگەریە قاڵی گەرچی نایخاتە ماڵی
تەونێ دەکا کچی کورد بە ئاوی چاوی کاڵی


کە باخی دڵ بەری دا بە ئەسری هەوری گیانی
بە دەستی پارە دەبڕێ گوڵاڵەکەی چەمانی
خەیاڵ و خەونی شێواو دەبێتە داخ و ژانی
خۆیشی بێ ئاکام ئەچێ تاریکە ڕێی ژیانی
بووکێکە بێ چارەنووس دەڕوا بە دەستی خاڵی
تەونێ دەکا کچی کورد بە ئاوی چاوی کاڵی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەحیم_لوقمانی
#تاپوی_نووسراوە


@tapuynusrawe
373 views06:00
Open / Comment
2022-06-11 06:00:12
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ شەممە
٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

دەستێنمەوە مافی خوراو
بۆ نیشتمانی بەشکراو
هەزاران دایکی زگ سووتاو
هەزاران لاوی سەربڕاو
دەژیەنمەوە وەک گوڵ بە ئاو

#مەلا_ئاوارە
384 views03:00
Open / Comment
2022-06-10 20:35:08 ‍ @tapuynusrawe


#clip
"کــوردستان گەر تۆ نەبی
کرمـــــاشان گەر تۆ نەبــــی"

مامۆستا #شەهرام_نازری
کۆنسێرتی کرماشان
ـــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
456 views17:35
Open / Comment