Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 15

2022-06-07 16:25:07
#وتەی_ناوداران

ساتی وا هەیە زۆر بە دڵنیاییەوە ئەگەمە ئەو بڕوایەی من بۆ هیچ پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی ناگونجێم.
ـــــــــــــــــــ
#کافکا
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
506 views13:25
Open / Comment
2022-06-07 13:25:08
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ژن
پیاوێکی دەوڵەمەند
یاخود جوان
یا تەنانەت شاعیری ناوێ.
ئەو پیاوێک دەخوازێ
لە چاوانی تێبگات،
ئەو دەمەی دڵتەنگ بوو
دەست بخاتە سەر سینگی و
بڵێ:
"گوڵم ئائێرە نیشتمانی تــۆیە.."
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

‌#نزار_قەبانی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
514 views10:25
Open / Comment
2022-06-07 09:25:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

دەمەوێ لەگەڵت بدوێم و دڵم نایە
ئەی کۆترە باریکەی سەرشین و باڵ خوێناویی
نازانم بەو نامەیە دەتکولێنمەوە یان دەتلاوێنمەوە...
ئەی ژیلەمۆی دامرکاوی شەش سکڵی سوور،
ئەی یادگاری خۆشەویستترین خۆشەویستەکانی کوردستان
ئەی ژنە پێشمەرگە،
ئەی پێشمەرگەی ژن...

دەسا نەرمەناوێنەکە!
گەردنی شووشت شۆڕ کەوە و بڕوانە ئاوێنەی چەم،
وێنەی چوار کەلەبچەت دەخاتە بەردەم!

دەسا ئەی کۆترە باریکەکە!
باڵ بوەشێنە
سنوور بپەڕێنە
چاوی فرمێسکاوی هەڵێنە
لەمپەڕ تا ئەو پەڕی کوردستان گۆمی خوێنە!

ئەی پەپوولە زێڕینەکە !
داگیرکەران لەسەر نەخشەی جوغرافیا چوارمێخەیان کێشاوی،
دەسا هەوڵێ، هیمەتێ!
خۆت ڕاچڵەکێنە!
داوی دیلی بپسێنە!

خوار و ژوور،
گەرمێن و کوێستان،
لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ،
لەم چڵ بۆ ئەو چڵ،
بفڕە و بنیشەوە!

بۆنیان پێوەکە و
بینیان پێوەنێ
هیچیان مەدوێرە
هیچیان هەڵماوێرە
سەرتاپای ئەم کوردستانە ڕەنگینە
یادگاری عەشقی شیرینە
بست بە بستی ئەم خاکە خەمبارە
گڵکۆی تازە یارە...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#سەلاح_موهتەدی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
543 views06:25
Open / Comment
2022-06-07 06:25:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ سێشەممە
١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

دەبا ساتێک بە فەرهەنگی
دڵـی گەلدا بــچینەوە
لە مەیدانـی کــــوردایەتـی
بیر و ڕاکان شی بکەینەوە!

#ئیسماعیل_تاڵەبانی
@tapuynusrawe
591 views03:25
Open / Comment
2022-06-06 21:50:08
خوا چاوی لە دەستت نییە ڕۆژووی بدەیێ
 ژیانێکە پێی داوی بە مەی بسپێرە!

#خەییام_هەژار
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
584 views18:50
Open / Comment
2022-06-06 19:55:07
وەرە بــا لەنــاو دەمت،
هەردوو لێوم بــدەم لە خاچ
با بشکێ شووشەکەی لێوم
دەمت پڕ بێ لە وردە ماچ!
ـــــــــــ
#هێمن
#تاپوی_نووسراوه
@tapuynusrawe
638 views16:55
Open / Comment
2022-06-06 16:50:08
@tapuynusrawe

#گۆرانی: "گوێم بۆ ڕادێرە"
هۆنراوە و دەنگی:
هونەرمەند: #بەهجەت_یەحیا‌
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو

بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە

ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دامرێنەوە کوڵی گریەی من

تۆ بووی ئاودێری باخی دەروونم
ئیلهامی شیعری بەستەی ئەوینم

چۆن دەستت تێی چـوو ئەو باخە جوانە
وا پێشێلی کەی بێ بەزەییانە

ئەم حەزە دیلە ڕوو بکا بەرەو کوێ
ئاهی عەشقی من ئۆباڵی بە کێ؟!

بێ سۆراخ و شوێن وا بووم سەرە ڕۆ
بووم بە هەڵگری بارگەی خەمی تۆ

چۆن دڵت توانی دڵم بشکێنێ
داستانی عەشقم هەرەس پێ بێنێ

ئەم سوێیە هەتا سەر لە دڵم دەر ناچێ
بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
606 views13:50
Open / Comment
2022-06-06 12:50:07
#وتەی_ناوداران

هەندێک کەس باوەڕ بە درۆ دەکات گەر لە لایەن کەسێکەوه بێت خۆشی بوێت و باوەڕ بە ڕاستی ناکات گەر لە کەسێکەوە بێت کە ڕقی لێبێت، ئا لێرەوە هەست و سۆز زاڵ دەبێت بەسەر ڕاستیدا.

#مارک_تواین
181 views09:50
Open / Comment
2022-06-06 11:50:07
لە سەنگەردا، چەک و کۆرپەم لەلایە
قرمەی تفەنگم بۆ کردە لایەلایە
دەنگی کۆرپەم دەڵێ ئەمڕۆ لەبن گوێم
لایەلایەکەت هەر لە گوێمدایە
من بەخەبەرم، تۆ بنوو دایـــە

#نامۆ
@tapuynusrawe
236 views08:50
Open / Comment
2022-06-06 10:50:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"مەحاڵ"

ئەمڕۆ ئاوێنە پێی وتم:
نایەتەوە!

ساڵەهایە،
لاویم، تاڵ تاڵ
بەجێمدێڵێ و
گەڕانەوەی بۆتە خەیاڵ
گەڕانەوەی بۆتە مەحاڵ!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ک_د_ئازاد
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
252 views07:50
Open / Comment