Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 16

2022-06-06 06:50:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ دووشەممە
١٦ی جۆزەردان ٢٧٢٢ی کوردی

وەھارەن، سەیرەن، سەوزەی دیاران
نم کەوت نە دیدەش چون شەو بێداران
پەی دڵەی مانیای دەروون مەلالان
سایە بەستەوە خەیمەی گوڵاڵان

#مەولەوی
386 views03:50
Open / Comment
2022-06-05 17:45:08
خۆم و خۆم،
تاوان و شایەتین پێکەوە!
خۆم و خۆم،
سێدارە و جەلادین پێکەوە!
ـــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
457 views14:45
Open / Comment
2022-06-05 16:45:07 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#گۆرانی : "نازارْ ئاسمانْ کەو"
هۆنراوەی: #ڕەزا_جەمشیدی
بە دەنگی:
هونەرمەند #حسەین_سەفامەنش
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ترسم دوواره بۊده چه‌و! 
بيلا شەویش بچووده خه‌و!
نازارْ ئاسمانْ کەو!
ئیمشەو ئەڕای چه چيدنه‌و؟!

ده‌ردد وه گيانم مانگ و خوه‌ر!
يه‌ی ‌ڕووژ نه‌چيدن بێ‌خه‌وەر! 
هە‌رچی توای و بانْ سه‌ر!
هه‌رچی توای وه بانْ چه‌و!
نازارْ ئاسمانْ کەو!

مالْ تو ها له ئاسمان!
ئه‌ولاترەک وە كه‌شكه‌شان! 
بۊشه خودا بيليده‌مان،
وساێ چه‌وه‌يلْ كاڵده‌و!

هه‌م پرشەپرشْ نۊرده!
وە خوه‌ر شنه‌فتم سۊرده! 
تو بۊش کی پاخەسۊرده؟
تا گه‌ر قژی هەڵکه‌نمه‌و؟!
نازارْ ئاسمانْ کەو!

تا له‌ی هەنازه تيه‌يده بان!
خوه‌‌ریش ڕه‌سيده ئاسمان 
مانگ و خوه‌رو هەساره‌گان
چن تا خوه‌يان بشارنه‌و!

سه‌رگوڵْ دارْ بايه‌می!
تو نه فره‌ی و نه ‌كه‌می! 
عه‌زيزْ خاسه‌گه‌ی خوه‌می!
چه بوو ئه‌گەر بوه‌يدەمه‌و
نازارْ ئاسمانْ کەو!

يه‌ی هه‌مکه گوڵ ‌ها باوەشد
یا نە خودا دايه به‌شد!
قسەيلْ خاس و خوه‌ش‌خوه‌شد
دووارە چرچگانه‌مه‌و

بيل ‌شان بيه‌م وه‌شان خوه‌د!
بۊشيدە نەوه‌زوان خوه‌د! 
وه گيان خوه‌م وه‌گيان خوه‌د!
سفره‌ی دڵم وەلاد خەمه‌و!
نازارْ ئاسمانْ کەو!

تا له‌ی هەنازه تيه‌يده بان!
خوه‌‌ریش ڕه‌سيده ئاسمان 
مانگ و خوه‌ر و هەساره‌گان
چن تا خوه‌يان بشارنه‌و!

سه‌رگوڵْ دارْ بايه‌می!
تو نه فره‌ی و نه‌كه‌می!
عه‌زيزهْ خاسه‌گه‌ی خوه‌می!
چه بوو ئه‌گەر بوه‌يدەمه‌و
نازارْ ئاسمانْ کەو!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
430 views13:45
Open / Comment
2022-06-05 14:45:07
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"بێئاوەز ... ئێرە نە مەزارە و نە تەڕەماش."
"ئەی تۆ مجێوری چیت؟"
"من مجێوری ئەسپە تۆپیوەکەی باوکتم."
"حاڵی نیم."

"چل پەنجا ساڵ لەمەوپێش سەر قافڵەچی دەبێت و دەگاتە ئێرە و ئەسپەکەی دەتۆپێت...هەر لێرەش دەینێژێت.. لە سەفەری دووەمیدا گۆڕەکەی لە مەڕمەڕ بۆ هەڵبەستووە."
"ئەوەندە خۆشی دەویست؟"

"پتر لە خۆشەویستی باوکت بۆ ئەسپە عەرەبییەکەی خۆی."
"کەواتە نە ئەسحابەیە و نە غەزای کوردە کافرەکان."
"نەخێر.. لە سەفەری سێیەم و چوارەمدا پۆل پۆل خەڵکم بینی، ژن و پیاو بۆ نزا و تکا و دۆعا دێنە سەری.. ئیدی کە گرانیی گەورە هات.. باوکم لە سەرەمەرگدا بە گوێمدا چرپاندی:
کوڕی شیرینم وەختییەتی تا کارەسات پتر بێت، بۆ دۆعا و نزا سەر گۆڕی ئەسپەکەم قەڵەباڵغتر دەبێت، تا زووە بیڕازێنەوە و بیکە بە مەزار !"
"بەڵام له باوانەوە دەگێڕنەوە ئا ئەم مەزارە عومری هەزاران ساڵە."

"درۆیەکە و.. هیچی تر... جوانی هەر درۆیەک لەوەدایە تا زەمەن بڕوات، دەبێت بە ڕاستی."

ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە چیرۆکی: #حەسار_و_سەگەکانی_باوکم
#شێرزاد_حەسەن
لاپەڕە: 73

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
50 views11:45
Open / Comment
2022-06-05 12:45:08
ئای چەند خۆشە بەیانییەک لە خەو هەڵسیت و تەنیا بیت، ئیتر ناچار نەبیت بە کەسێ کە خۆشت ناوێ
بڵێی: خۆشم دەوێی!
ــــــــــــــــ
#ڕیچارد_براتیگان
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
177 views09:45
Open / Comment
2022-06-05 09:45:08
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وا ساڵێکی ڕەبەقە لەنێو ئەم خەڵکە سەیر و سەمەرەیەدا دەژیم. هیچ شتێک کۆمان ناکاتەوە، من لە زەوی تا ئاسمان لەوان جیاوازم کەچی ناڵەناڵ و بێدەنگی، جنێو، گریان و پێکەنینەکانی ئەم مرۆڤانە هەمیشە خەوم پڕ دەکەن لە کابووس!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێ دڵۆپە خوێن
#سادق_هیدایەت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
257 views06:45
Open / Comment
2022-06-05 08:45:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــ

"سه‌فه‌رێکی نه‌هات"

به‌ره‌و کوێستان ئه‌هاتمه‌وه؛
جانتام پڕ بوو له ئاوات و حه‌ز و تاسه
هێنده تینوو،
هێنده تامه‌زرۆی دیدار بووم؛
ده‌مویست به‌فری ساڵی نه‌هات،
بتوێنمه‌وه به هه‌ناسه...

بۆ لای کاڵێ ئه‌هاتمه‌وه!
عه‌شقی،
قه‌ڵای به‌رزی هه‌ست و
دڵی منیش،
کۆتره برجیله‌ی ماڵی بوو
کاڵێ،
ڕۆحی سه‌وزی ده‌شت و
چاوی گوند و
هێزی عه‌شق و
گه‌وره‌تر له "عه‌مبه‌ر خاتوونی" "مه‌ولانا" و
جوانتر له "خاتوو حه‌بیبه"ی دیوانی شیعری "نالی" بوو

دێر هاتمه‌وه، دێر هاتمه‌وه؛
کوێستان چۆڵ بوو...
چاوی ئاسمان لێڵ ئه‌یڕوانی
جێژوانه‌که‌ی جاران،
بۆنی خه‌مێکی زه‌ردی لێ ئه‌هات
پڕ له چقڵ و خاک و خۆڵ بوو...
ئیتر دنیا ڕه‌ش ئه‌نوێنێ
لەناو دڵما؛

که‌وی ته‌نیای شیعر،
دڵته‌نگ، دڵته‌نگ
دڵتەنگتر له کوێستان
سیاوچه‌مانه‌ی فرمێسک و خوێن ئه‌چریکێنێ....

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
#جەلال_مەلەکشا
#زڕەی_زنجیری_وشه_دیلەکان
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
279 views05:45
Open / Comment
2022-06-05 06:45:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ یەکشەممە
١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

من کوردێکم
هەرچەند ئەمڕۆ خۆم نیشاندەم، ڕەنگم نییە.
ــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
333 views03:45
Open / Comment
2022-06-04 20:45:08
بابە لینگ درێژی خۆشەویستم،
تەواوی دڵخۆشی دنیای من ئەوەیە کە تۆ پێنەزانیت و من خۆشم بوێی.
کاتێ پێدەزانی و دەمڕەوێنی، شتێک لە ناخی دڵمدا دەڕووخێ..
شتێک وەکو لووتبەرزی...

بابە لینگ درێژ
#جین_وێبستر

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
443 views17:45
Open / Comment
2022-06-04 17:45:08
@tapuynusrawe

#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مرۆڤ ناتوانێت لە یەکێ لە مەیدانەکانی ژیانیدا بە ڕێکی و ڕاستگۆیی کار بکات لە کاتێکدا کە لە باقی مەیدانەکانی ژیانیدا ئالوودەی نادروستییەکانە،
ژیان، یەکەیەکی لێکدانەبڕاوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ڕێگای_عەشق (چیرۆکی وەرچەرخانی ڕۆحیی #مەهاتما_گاندی)
ئیکنات ئیسواران
و. بۆ کوردی: هاوار ئەحمەد هەڵەبجەیی

@tapuynusrawe
459 views14:45
Open / Comment