Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 14

2022-06-08 21:05:07
چ خۆشە عیشق و سەرمەستی، چ خۆشە
چ خۆشە ژین بەسەربەستی، چ خۆشە
چ تاڵە کۆیلەتی و دیلی، چ تاڵە
بەکەم بێ ژینی وا پڕ ئاھ و ناڵە

#هێمن
625 views18:05
Open / Comment
2022-06-08 19:05:08
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

گـــــوللـــە نــەیدەزانـــی،
تــفــــەنــگ نــەیــدەزانـی،
ڕاوچـــی نــــەیـــدەزانــــی‌؛
کـــــە بــــاڵنــــدە خــــەریـــکــە
خــــواردن بـــۆ بـەچــکــەکــانــی دەبـــات..
بـــــــەڵام خــۆ خـــــــــودا دەیـــزانــــی،
نــــەیـدەزانـی..؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#حسێن_پەناهی
وەرگێڕان: #توانا_ئەمین
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
608 views16:05
Open / Comment
2022-06-08 18:05:07 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#گۆرانی : "دایە گیان"
هۆنراوەی: #سیمین_چایچی
بە دەنگی:
#هێمن_عەزیزپوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەول جار کە نیگاکانت
لە گەڵ چاوما هاتنه کایه
هاتیتە ناخی گیانمەوه
بە مووسیقای لایەلایە

هەستی گەرمی مێهرەبانت
فێری کردم دایەدایه
جودا لە ناوی جوانی تۆ
ناوێکی تر بێ مانایه

لەو ڕۆژەوەی دەستیپێکرد
خۆشەویستێیکی هەتایی
ڕۆحم تێکەڵ ڕۆحی تۆ بوو
بە ئەوینێ بێ کۆتایی

ئەوڵ جار کە لە تۆم وەرگرت
دەرسی شیرینی شەیدایی
چەنەم خۆشدەوێی دایە گیان
ئای کە چەندە لە دڵمایی

کاتێکە سەر ئەنێمه سەر
سینەی پڕ لە ڕازی گەرمت
هەرچی وشەی دایکانەیه
پێم ئەبەخشێ دەسی نەرمت

ئەوڵ جار کە لە تۆم وەرگرت
دەرسی شیرینی شەیدایی
چەنەم خۆشدەوێی دایە گیان
ئەی کە چەندە لە دڵمایی

(مەقام)
هەستی گەرمی مێهرەبانت
فێری کردم دایەدایه
جودا لە ناوی جوانی تۆ
ناوێکی تر بێ مانایه

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
23 views15:05
Open / Comment
2022-06-08 16:05:08
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێوارە بوو. نەوەک چونکا هەوا خەریک بوو تاریک دەبوو، چونکا هەڵاڵه دڵی تەنگ بوو. کە هەڵاڵه دڵی تەنگ دەبوو، یان کە دڵی تەنگ بوایە ئێوارە بوو. ئەم وڵاته (وڵاتی سوید) ئێوارەی مەعلووم نییە. بە پێچەوانەی کوردستان. ئەوێ ئێوارەی بوو، ئێوارانی دڵتەنگ، ئەو کاتەی کە خۆر لە کۆتاییی نیوەی سووڕی ڕۆژانەیدا ماندوو دەبوو و هیلاک دەگەیشته لووتکەی شاخەکان، گەورەتر و دیارتر لە ساتەکانی لەوەبەر، لە پشت هەورە تەنکەکانەوە ڕۆشنایییەکی زەعفەرانی ڕەنگی پێدا دەپژاندن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"گرەوی بەختی هەڵاڵه" ل. ۱٤
#عەتا_نەهایی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
116 views13:05
Open / Comment
2022-06-08 15:05:07
شازدە بچۆلە پرسی:
ئەی مرۆڤەکان لە کوێن، مرۆڤ لەم بیابانە هەست بە تەنیایی دەکا.
مار گوتی:
مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤیش بێت هەر هەست بە تەنیایی دەکات.

شازادە بچکۆلە
#ئانتوان_دۆسێنت_ئێگزۆپێری
@tapuynusrawe
172 views12:05
Open / Comment
2022-06-08 13:05:08
من ته‌نیایی نامکوژێ
ئه‌و سه‌حرایه‌ ئه‌مکوژێ
که‌ له‌ دڵما هه‌ڵمگرتووه‌
من بێکه‌سی نامکوژێ
ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ ئه‌مکوژێ
که‌ له‌ دووره‌وه‌ فڕێدرامه‌ ناوی

#ئازاد_سوبحی
تابلۆی:هێرشی تەنیایی/ئارسەر ڤیداڵ
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
256 views10:05
Open / Comment
2022-06-08 09:05:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"جەنگ"

جەنگ ئێمەی لێرە کۆ کردۆتەوە
هەر جەنگیش ئەم جیلە مۆرە دەمۆرەی ئێمە لەناو دەبات
هەر خۆیشی سبەینێمان درووست دەکات.

ئێمە بۆ ئەوە نەهاتینە پێشوازیی شیعرەکانی وەلی دێوانە کە ئەمڕۆ ئاوەها تەفروتوونا و بەرباد ببین.

ئێمە بۆ ئەوە نەهاتینە بینینی کۆشکە جوانەکانی بێستوون
کە ئەمڕۆ واتای چەماوەیی جوانی ملی قازمان لەپێش چاو بخەن.

ئێمە لە دایک بووین بۆ ئەوەی
ئاسوودەیی پەمبەی حاجی لەقلەق و بەرائەتی سمۆرە بدەینە پشیلە، کەچی ئەمڕۆ ئەوەتا لەودیو عەقڵەوە
شەڕو بەڕ و مەڕی گەڕ گەڕیان لە ناسکایی و جریوەی هیواکانمان ئاڵاندووە.

ئێمه لەدایک بووین بۆ ئەوەی ڕووناکییەکانی شەرەفی شەڕەفخانی بەتلیسی بگەیەنینە کۆڵانە تاریکەکانی عەبابەیلێ،
کەچی لەسەر ڕێگەی سلێمانی
تووشی دیوار PMF هاتین و نەمانتوانی تەنانەت لە چایخانەکانی کانی وەتمانیش بیپسی کۆلایەک پێکەوە بخۆینەوە.

جەنگ ئێمەی لێرە کۆ کردۆتەوە.
جەنگ ئەم جیلەی ئێمەی ئاوەها بەدبەخت و کەر و کەڕ و کەدەن کرد.

ئێمە کوڕی جەنگین.
جەنگ بێژنگی شیعرەکانی ئەم سەردەمەیە.
جەنگ باوکی هەموو ئەم جیلەیە.
جەنگ دایکی هەموومانی گا.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەرهاد_پیرباڵ
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
332 views06:05
Open / Comment
2022-06-08 06:05:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ چوارشەممە
١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

بە دەست خۆم نییە وەڵڵا لە دیوانی خودا کوردم
لەناو شێخ و بەگ و میر و مەلا و شاهـ و گەدا کوردم!

مامۆستا #قانع
@tapuynusrawe
387 views03:05
Open / Comment
2022-06-07 21:54:38 تاپو نووسراوەکان

https://t.me/tapuynusrawe

شێرکۆ بێکەس

https://t.me/sherko_bekas

ڕۆزانـــــــا کوردستان

https://t.me/rozana_kurdistan

عەبدۆڵا پەشێو

https://t.me/Abdulla_Pashew

بەخــتیــار عــەلی

https://t.me/bextiyar_eli
469 views18:54
Open / Comment
2022-06-07 20:31:05
یەکێ دەرد، یەک دەرمانی
لا پەسەندە
یەکێ وەسڵ، یەک هیجرانی
لا پەسەندە
من لە دەرمان و دەرد و وەسڵ و هیجران...
ئەوەی یار لای پەسەندە،
لام پەسەندە...

#بابا_تاهیر
#تاپوی_نووسراوە
@tapunusrawe
509 views17:31
Open / Comment