2021-02-13 09:12:08
〖سوودەکانی بەکارهێنانی #سیواك〗
ئیمامی ابن القیم -رحمە الله- دەفەرموێت:
لە سوودەکانی سیواك ئەمانەن :
۱- دەم پاک دەکاتەوە.
۲- پوکەکان بەهێز دەکات.
۳- بەڵغەم ناهێڵێت.
٤- چاو ڕوون دەکاتەوە.
٥- زەردی ددان ناهێڵێت.
٦- گەدە تەندروست دەکات
۷- دەنگ ساف دەکات.
۸- یارمەتی هەرسکردنی خۆراك دەدات.
۹- خەو لادەبات و کەمی دەکات.
۱۰- چالاکت دەکات بۆ خوێندنەوە.
۱۱- چالاکت دەکات بۆ نوێژ.
۱۲- چالاکت دەکات بۆ زیکرو یادی خوا.
۱۳- ڕەزامەندی خوای گەورەی تێدایە.
۱٤- مەلائیکە سەرسام دەکات.
۱٥- پاداشتت زیاد دەکات.
١٦- بۆنی ناو دەم خۆش دەکات.
١٧-ڕێڕەوەکانی قسە کردن ئاسان دەکات.
[ زاد المعاد : ٤/۳۲۳ ]
520 viewsابو عبدالرحمان, 06:12