Get Mystery Box with random crypto!

بە فەرمی کۆمپانیای (VESA) بڕوانامەیەکی نوێی بۆ مۆنیتەر و ڕوونم | ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

بە فەرمی کۆمپانیای (VESA) بڕوانامەیەکی نوێی بۆ مۆنیتەر و ڕوونمای کۆمپیوتەرەکان بە ناوی (Adaptive-Sync) ڕاگەیاند، ئەو بەرهەمانەی دەبنە خاوەنی ئەم بڕوانامەیە بەڵێنی تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرزی ڕوونما و کەمی دواکەوتن لە وەڵامدانەوەیان دراوە.

ئەو روونمایانەی کە دەبنە خاوەن ئەم بڕوانامەیە، کڕیار دەتوانێت دڵنیا بێت کە تێکڕای نوێ بوونەوەیەکی باش (Hz) و فرەیمێکی باش پێشکەش دەکات، هەروەها زۆرینەیان توانای ئەوەیان هەیە کە تێکڕای نوێ بوونەوە ڕێک بخەن، واتە بۆ نموونە خاوەنی ڕوونمایەکیت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، لە کاتی ئاساییدا بە جۆرێک ڕێک دەخرێت 30 هێرتز بەکار بهێنێت، بەڵام لە کاتی پێویست و یاری کردن 144 هێرتز بەکار دەهێنێت و تەواوی توانای خۆی پیشان دەدات.