ئایفۆنت پێیە و ژمارەیەک بێزاری کردویت بە تەلەفۆن؟ لێرەوە بزانە چۆن ئەو ژمارەیە بلۆک بکەیت و چیدیکە بێزارت نەکات!
1- ئەپی تەلەفۆن(Phone) بکەرەوە.
2- کرتە لە بەشی Recents بکە.
3- کاتێک ئەو ژمارەیە دەبینیت کە دەتەوێت بلۆکی بکەیت، کرتە بکە لە نیشانەی (i) لە لای دەستە ڕاست کە لە نێو بازنەیەکدایە.
4- پەڕەیەک دەکرێتەوە، لە بەشی خوارەوەی ئەو پەڕەیە نووسراوە Block this Caller بە ڕەنگی سوور، کرتەی لێ بکە و پاشان Block Contact هەڵبژێرە، کۆتایی پێ هات!