Get Mystery Box with random crypto!

‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

Logo of telegram channel kitnnet — ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن K
Logo of telegram channel kitnnet — ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن
Channel address: @kitnnet
Categories: News
Language: English
Subscribers: 3.32K
Description from channel

كەناڵی تایبەتی ماڵپەڕی تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی (kitn.net) لە تێلەگرام

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

2

1 stars

0


The latest Messages 9

2022-05-22 07:35:31
فەرمی: هەفتەی داهاتوو دووبارە دۆخی 120 وێنە لە چرکەیەکدا (120fps) بە شێوەیەکی باشتر کراو بۆ یاری Call Of Duty: Warzone لەسەر کۆنسۆڵی Xbox Series X بەردەست دەبێت
248 views04:35
Open / Comment
2022-05-20 16:20:09
ئێستا بە فەرمی گووگڵ ئاماژە بە بەردەستبوونی زمانی کوردی (سۆرانی) دەکات لە وەرگێڕی گووگڵ
157 views13:20
Open / Comment
2022-05-20 15:18:04
تەنها پاش چەند خولەکێکی کەم لە نمایش کردنی، لە کەی ئای تی ئێنەوە هەواڵەکە بزانە...

بە فەرمی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 Plus نمایش کرا، قەبارەی 4 نانۆمەترییە و 30% لە ڕووی CPU و GPU باشتر کراوە بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها گۆڕانکاری باش کراوە بۆ کەمتر بە فیڕۆ چوونی وزە.

خێرایی ناووکی سەرەکی Cortex X2 بە ڕێژەی 10% خێراتر کراوە و ئێستا خێرایی بریتییە لە 3.2 گێگا هێرتز، هەروەها گرافیکەکەی بە ڕێژەی 10% خێراتر کراوە و بە گشتی باشتر کردن تێیدا دەگاتە 30% و وەکو جۆری مۆدێم و CPU و GPU هەمان جۆری Snapdragon 8 Gen 1 ـە تەنها باشتر و خێراتر کراون.
175 views12:18
Open / Comment
2022-05-18 19:37:12
نرخی مۆبایلە چەماوە نوێیەکەی هواوەی Mate Xs 2 بۆ جۆری جیهانی بریتییە لە 21 وەرەقە (2,100 دۆلار) .
155 views16:37
Open / Comment
2022-05-17 23:03:15
یەکەم مۆبایل و خوێنەری ئەلیکترۆنی لەناو یەک ئامێردا بە ناوی A9 لەلایەن Hisense نمایشکرا

خاوەنی ڕوونمای E-Ink Carto 1200 و قەبارەی ٦.١ ئینجە. پاتری ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرە و ڕایەڵەی ٤ جی و بلوتوز ٥.٠ و وایفای هەیە. هەروەک کامێرای سێلفی ٥ مێگاپێکسڵ و کامێڕای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە.

ئەم مۆبایلە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 662 بەهێزکراوە و سیستەمی InkOSی بنچینە لەر ئەندرۆید ١١ لەسەر جێگیرکراوە. مۆبایلەکە بۆ ڕامی ٤ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت نرخی لە 409,99$ دەست پێدەکات
254 views20:03
Open / Comment
2022-05-17 14:39:23
هەواڵێکی نایاب بۆ هەوادارانی یاری

بەفەرمی یاری Fall Guys لە ڕێکەوتی 21ـی مانگی داهاتوو لەسەر هەموو کۆنسوڵەکان و کۆمپیوتەر دەبێتە خۆرایی
276 views11:39
Open / Comment
2022-05-17 10:16:59
ئەپڵ iOS/ iPadOS 15.5ی بە کۆمەڵێک چاکسازی و گۆڕانکارییەوە بۆ ئایفۆن و ئایپاد ڕاگەیاند

دەتوانن ئێستا Settings لە General پاشان Software Update ئامێرەکانتان نوێ بکەنەوە.

#Apple #ios15 #kitnnet #Tech #تەکنەلۆجیا #تكنولوجيا
291 views07:16
Open / Comment
2022-05-14 14:55:48
ئیلۆن مەسک: “لە ئێستادا کڕینی تویتەر لە باری ڕاگرتن دایە”چونکە دەیەوێت بزانێت ڕێژەی هەژماری ساختە بە دروستی لە تویتەر چەندە

مەسک دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە ئایا بەڕاستی ٥٪ی تۆڕەکە هەژماری ساختەیە هەروەک تویتەر خەمڵاندنی بۆ کردووە یان نا!

بەهۆی ئەم هەواڵەی مەسکەوە نرخی پشکەکانی تویتەر لە بازاڕی بۆرسە دابەزیوە.
430 views11:55
Open / Comment
2022-05-13 11:28:55
گەیشت و ئێستا بەردەستە وەرگێڕان بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە بۆ زیاتر لە ١٣٤ زمان #kurdish #googletranslate #googleio2022 #kurdistan #kitnnet #SoraniKurdish #KurdishSorani
471 views08:28
Open / Comment
2022-05-12 11:18:36
گووگڵ بە فەرمی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەکات + کێن ئەوانەی گووگڵ سوپاسی کردوون
https://kitn.net/babat/60701
196 views08:18
Open / Comment