🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

@tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"دوور"

لە پاییزی ئەم شەوە تاریکەدا
پەڕیوەی وڵاتی سەرگەردانییە
خاتوونی ڕۆحم
لێڵ و تەنیا
ئەڕۆم و
بەدەم وێڵی ئەم ڕێگەوە
گەڵا... گەڵا حەسرەت
دەبارێتە داوێنی ژینم
- بۆ کوێم دەبات ئەم شەقامە نامۆیە؟

من قەرەجم!
لە وڵاتی بەخشەندەی ئەویندا نەبێ
بەر ناگرێ باخی دڵم
لە پێناو ئێوارە سڵاوی ڕێبوارە بەفراوییەکاندا ونم کرد
هەموو ئەو شەوانەی
یادەکانی دایکمیان تێدا نووسرابوو

تاوانی من
داگیرساندنی گڵۆپێک بوو
بە داوێنی ڕەشی ئاسمانەوە

ئیتر باری... باری
لافاوی ئەستێرە هات!
چووزانم ئاوا باڵداری حەزم دەتاسێنێ
پرچی شۆڕی ئەم بارانە

لە پێناو ڕەهایی وشە دیلەکاندا
چاو-م بەخشی بە شەقامە بێکۆتایییەکانی ئینتزار
دڵ-یشم
بە بێ‌دڵترین ئاوێنەی ژوورەکەم

ئەی شەپۆلە میهرەبانەکەی
گەردەلوولی ژینم
بمبە بۆ دوور
بمنێژە لەژێر سێبەری سووری مێلاقەیەک...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەوزیە_سوڵتابەگی
ئێوارە ئاشقەکانی تەمەن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe