Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages

2022-09-01 08:55:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

ئاوەدانیی ئەم دونیایە بە من چی
كاتێک من لە ناخەوە وێرانم!!
ئەو برینەی لە مندایە
هی ڕۆژگار نییە
هی ژیان نییە،
جێ دەستی گیانلەبەرێكە ناوی مرۆڤە.
لەم سەرزەمینە برینێكم نەبینی
قووڵتر
سەختتر
بەئازارتر
لەو برینەی مرۆڤ دەیخاتە ناو ژیانتەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#نەبەز_گۆران
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
26 views05:55
Open / Comment
2022-09-01 06:50:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە
10ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌و رۆژه‌وه‌ دووری له‌ من
سه‌یلی دیده‌م وا به‌ خوڕ دێ هه‌ر وه‌كو سیروانه‌ بۆت

#ئەحمەد_موختاری_جاف
@tapuynusrawe
111 views03:50
Open / Comment
2022-08-31 15:55:08
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەڵاڵە بیر دەکاتەوە کە:
لە ساڵێک، ساڵ و نیوێک لەوەبەرەوە بە ناو و بە یاسا مێردی بوو.
شێرزاد گوتی: "ئەی بە دڵ؟ ئەی بە سۆز و عاتیفە و خۆشەویستی؟"
دیسان باوەشی پیاکردەوە. گوتی: "بەڵێنم پێ بدە هەمیشه خۆشت بوێم، هەڵاڵه."
هەڵاڵه نەیبیست. ئەو هەروا بیری دەکردەوە...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"گرەوی بەختی هەڵاڵه" ل/٥٤
#عەتا_نەهایی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
364 views12:55
Open / Comment
2022-08-31 08:55:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــ

گەرچی بەینێکە زەلیل و دیلی دەستی زاڵمی
نۆبەتی شادیتە ئەمجا ناحەزت لێک بێتەوە

لافی میلـلییەت بە دەم لەم عەسرەدا کەڵکی نییە
ڕۆژی هەوڵە، هەر بە هیممەت گۆی هونەر ئەبرێتەوە

بێقسوورە، چەندە سوورە سەد شوکر ئەولادەکەت
وا لە ڕێی تۆدا، لە خوێنا سەیری چۆن ئەتلێتەوە

بەسیە تەعنەم لێ ‌مەدە هەر ڕۆڵەکەی جارانتم
هێندە حیلمت هەتاکو دەست و پێم ئەکرێتەوە

شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەستم بدا
دوژمنت پەت کەم وەکوو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە
ـــــــــــــــــــــــــــ

#فایەق_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
448 views05:55
Open / Comment
2022-08-31 06:50:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ چوارشەممە
9ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

دوور لە تۆ ساعەت بە ساعەت وەک نەخۆشی بێ تەبیب
چاوەڕێی ئاوازی دەنگی خاکەناز و پاچمە
ــ
#ناری
@tapuynusrawe
458 viewsedited  03:50
Open / Comment
2022-08-30 20:55:08
ماڵی ئەو کەسە کاول بێ
یەکەم چەشکەی سووتانی پێ ناساندم.
ئەشق و سووتان
دوو دیوی دراوێکی کۆنن یەسنا...
ـــ
#فەرەیدوون_ئەڕشەدی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
541 views17:55
Open / Comment
2022-08-30 10:50:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"شپرزەیی"

ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە
هەرچی دەستی بۆ دەبەم:
پیاڵەی چا، کتێب، قەڵەم...
هەموو گوڵاو دەردەدەن

ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیه
هێشتا زووه و تۆ دووری
ئەندامەکانی لەشم
نۆبەتبڕی لێک دەکەن

چاو، ڕەزی لەشت دەڕنێ
دەست، به دەنگتا هەڵدەزنێ
گوێ، نوقمی بۆنت دەبێ و
مەودای دووریت دەپێوێ

بریا دەتزانی
گیانه
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیه
چۆن سەرم لێ دەشێوێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
582 views07:50
Open / Comment
2022-08-30 10:50:07
شەماڵ لای سەرو ساوای سایەنەو
عەرزێم بۆ تەسکین، ئەر بەریش پەی ئەو
تا سفتەم مەندەن بشی بە یادی
هەر گەردێت بەردەن گەردەن ئازادی
ـــــــــــ
#مەولەوی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
514 views07:50
Open / Comment
2022-08-30 06:45:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ سێشەممە
‌8ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

پێکەنینت، خونچە گوڵە
دەمی بەیان
بە سروەیەک دەکرێتەوە
ــــ
#ڕەحیم_لوقمانی
@tapuynusrawe
582 viewsedited  03:45
Open / Comment
2022-08-29 15:55:08
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تۆ ئەو هەموو ڕێگایەت تا ئێره بەس بۆ ئەوە نەبڕیوە کە "ئافرەتێک" ببینیت. ئەگەر وات کردبێت، ئەوا وەک ئەوە وایە بەدوای ئاودا هاتبیت و چەندەها کانیت بەجێهێشتبێت. ئێ خۆ ئەوهەموو ئافرەتە لە ئەوروپادا هەیە، بەڕاست.. چەندەها کانیشی تێدایە.
بەڵام تۆ بۆ ئەوە هاتوویت کە من ببینیت و تەنها یەک "من"یش هەم.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کچەی_پرتەقاڵ /ل.۱۳۰
#یۆستاین_گاردەر
و. ل. دانیمارکییەوە: #بەهرۆز_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
627 views12:55
Open / Comment