🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 125

2021-10-02 11:05:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

"عەشق"

بە سینەی بازەوە من و تۆ دوو دەستین لە ئاگر
ئەهریمەنزادە و پەریزادەی ئاوێنەکانی مەرگین
من سەرابیترین پیاوی دنیا
منداڵێک لە جنسی با و دووکەڵ و تۆز
بەیازی دڕەندەترین حەرف و کراسی خوێناوترین جەستە
بەرپرسیارم لە ئافەتەکانی ڕۆح
بەرپرسیارم لە فیتنەکانی عەقڵ
لە کۆدیتاکانی لەزەت و لە یاخیبوونەکانی جەستە
بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەننەمی گومانەدا
یەقین بەسەر دارستانە ترساوەکانی ئێوارەدا دەبەشنەوە

وەکوو پیرترین ئەسپ...پیرترین مەیتەروان...پیرترین...زێڕینترین
خەمگینترین بازی خراپکار
شەهێنێک کە ئاسۆکانی پیربوونی خۆی بە فڕینێک لە ئاگر بە مەرگێکی وەک ئاسن سارد
بە کێلونێک لە ڕۆشنایی و قفڵێک لە بروسکەکان دابخات
لە کووچەی ئەم تووتیە بێوەفایە دەچمە دەرێ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
337 views08:05
Open / Comment
2021-10-02 09:03:07
#ڕۆژباش_ھاوڕێیان
ئەمڕۆ شەممە
۱۰ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی

چاوەکەت گەهـ مەستە، گەهـ بیمارە، دەڕوانێ بە تیل
کەم دڵم سیلەی موژەی ئەم مەست و ئەم بیمارەکە

#ئاسۆ
@tapuynusrawe
366 views06:03
Open / Comment
2021-10-01 22:51:06
@tapuynusraw


شەوێکی چــــاوەنواڕت بووم

نەهــــــــــــــــــاتی گیانەکەم!


ویستت منی دڵناسکی شاعێر

بگــــــــێڕم ماتــــــــەمێکی تر


مامۆستا #هێمن


@tapuynusrawe
469 views19:51
Open / Comment
2021-10-01 21:10:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب

#ژیاننامە

#شەوکەت_ڕەشید

بەشی: #هەشتەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
461 views18:10
Open / Comment
2021-10-01 20:55:08


ئەڕۆم بۆ شوێنێک وەکوو خۆم پاییزی بێ...

وەکوو من خەریکی وەرین بێ،

تاکوو هەست بە تەنیایی نەکەم...

#ژەنەڕاڵی_پاییز
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
472 views17:55
Open / Comment
2021-10-01 18:55:08 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#گۆرانی :
"هۆ کاکی پێشمەرگە"
#شیعر : #دڵدار
بە دەنگی:
هونەرمەند #حەمە_جەزا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه
بۆته وێردی سه‌ر زمان!

برسێتی و ڕەنجکێشانت
بۆتە پیشەی چەن ساڵە
ئەبێ هەڵکەی، خەبات کەی
دژی ئەم ژینە تاڵە!

لەگەڵ گیان و ده‌روونی چه‌وساوه‌کانا ده‌ژی
هه‌میشه هاوڕێی چه‌ک و
بڕوا و سه‌نگه‌ر و که‌ژی!

هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه
بۆته وێردی سه‌ر زمان!

ژینی کۆشک و ته‌لارت
بن بەرد و ناو چیایه
هه‌رچی ناوی سامانه
شک نابه‌ی له‌م دنیایه!

هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه
بۆته وێردی سه‌ر زمان!

بیر و بڕوا و تفه‌نگت
مایه‌ی خۆڕاگرتنه
به‌رده‌وامیت له خه‌بات
نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنه!

هۆ کاکی پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕی قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه
بۆته وێردی سه‌ر زمان !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
453 views15:55
Open / Comment
2021-10-01 16:50:08 #دیکلەمە: "گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێیداوە بڕۆ"
شیعر: م. #ئاسۆ
خوێندنەوەی: #عومەر_ڕەسوولی و #مێهری_پاکزاد‍
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
460 views13:50
Open / Comment
2021-10-01 14:29:07 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#گۆرانی :
"مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ"

شیعر: تێکەڵاوەێک لە ناڵەی جودایی م. هێمن و هۆنراوەی هونەرمەند خۆی

بە دەنگی:
هونەرمەند #حەمە_جەزا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ
بۆ جێمان دێڵی؟
تا کەی ژیان بەرینە سەر
هەروا بە وێڵی!

تا کەی خەمی ئەم میللەتە
بگرینە باوەش؟
تا کەی لە سۆزی باوکییەتی
ئەمانکەی بێبەش!

ئەڕۆم ئەڕۆم
زویر مەبن وردیلەکانم
تا سەربەستی وەدەست دێنم
بۆ کوردوستانم!

تاکوو نەخشەی ئەم وڵاتە
نەگۆڕینەوە
دڵنیا بن ڕۆڵەکانم
ناگەڕێینەوە!

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ
بۆ جێمان دێڵی؟
تا کەی ژیان بەرینە سەر
هەروا بە وێڵی!

تا کەی خەمی ئەم میللەتە
بگرینە باوەش؟
تا کەی لە سۆزی باوکییەتی
ئەمانکەی بێبەش!

ئەڕۆم ئەڕۆم
بێناز مەبن وردیلەکانم
لەم کاروانە بەجێ ماوم
لە هاوڕێکانم!

ئەڕۆم ئەڕۆم
زویر مەبن وردیلەکانم
لەم کاروانە بەجێ ماوم
لە هاوڕێکانم!

ئێوەش پاک بن بۆ نەتەوە و
خاک و وڵاتتان
لە دوا ڕۆژا بەسەربەرزی
دێمەوە ناوتان!

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ
ئێمەش ڕێ ئەگرین
مەتارەی ئاو، چارۆکەی نانتان
بۆ هەڵدەگرین!

ژیانی شار مانەوە
لەم ماڵ و ئەو ماڵە
ڕاکردنە، ئەشکەنجەیە
ژەهرێکی تاڵە!

نابێ قەت ناڵەی
جودایی بێئەسەر
جا چ نەی بیکا
چ پیاوی دەربەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی
نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە
نەی نەیکردووە!

شیوەنی من
شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و
گڕۆی یەکسانییە!

شیوەنی من
شینی کوردی بێبەشە
ئەو گەلەی
حاشا دەکەن لێی و هەشە!

پارچە گۆشتێکە دڵی من
ڕوو نییە
ناڵەناڵی من درەنگە
زوو نییە!

ئەڕۆین ئەڕۆین گشت پێکەوە
بۆ ئەم شۆڕشە
بۆ خەباتی سەخت و دژوار
تێشو و کۆششە!

یا هەموومان لەم ڕێگایا
خوێنمان دەڕژێنین
یاخود چرای ئازادیی کورد
دائەگیرسێنین!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
487 views11:29
Open / Comment
2021-10-01 14:15:08
‍ ‍ @tapuynusrawe


#ژیاننامە
ھونەرمەند: #حەمە_جەزا
#تاپوی_نووسراوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمڕۆ ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی
بەرانبەرە لەگەڵ؛
۱ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی #ساڵڕۆژی_کۆچی_دوایی ھونەرمەندی نەتەوەیی حەمە جەزا.

حەمە جەزای هونەرمەند، لە ساڵی ١٩٤٩ دا لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێکەوە ناوە و خاوەنی ٦ منداڵە (٢ کوڕ و ٤ کچ).

حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٦٩ دا پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە. چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە.

پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردۆتە ئەورووپا و لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێبوون.

پاش ڕاپەڕینی بەھاری کوردستانی عێراق ڕووی کردۆتەوە کوردستان و لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی داوە.

حەمە جەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی کوردییە.

لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا و لە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی ١/١٠/٢٠١٠ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ھەمان رۆژ لە گردی سەیوان لە سلێمانی تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.


یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار

@tapuynusrawe
‌‌‌‌
482 views11:15
Open / Comment
2021-10-01 13:50:08
@tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"دوور"

لە پاییزی ئەم شەوە تاریکەدا
پەڕیوەی وڵاتی سەرگەردانییە
خاتوونی ڕۆحم
لێڵ و تەنیا
ئەڕۆم و
بەدەم وێڵی ئەم ڕێگەوە
گەڵا... گەڵا حەسرەت
دەبارێتە داوێنی ژینم
- بۆ کوێم دەبات ئەم شەقامە نامۆیە؟

من قەرەجم!
لە وڵاتی بەخشەندەی ئەویندا نەبێ
بەر ناگرێ باخی دڵم
لە پێناو ئێوارە سڵاوی ڕێبوارە بەفراوییەکاندا ونم کرد
هەموو ئەو شەوانەی
یادەکانی دایکمیان تێدا نووسرابوو

تاوانی من
داگیرساندنی گڵۆپێک بوو
بە داوێنی ڕەشی ئاسمانەوە

ئیتر باری... باری
لافاوی ئەستێرە هات!
چووزانم ئاوا باڵداری حەزم دەتاسێنێ
پرچی شۆڕی ئەم بارانە

لە پێناو ڕەهایی وشە دیلەکاندا
چاو-م بەخشی بە شەقامە بێکۆتایییەکانی ئینتزار
دڵ-یشم
بە بێ‌دڵترین ئاوێنەی ژوورەکەم

ئەی شەپۆلە میهرەبانەکەی
گەردەلوولی ژینم
بمبە بۆ دوور
بمنێژە لەژێر سێبەری سووری مێلاقەیەک...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەوزیە_سوڵتابەگی
ئێوارە ئاشقەکانی تەمەن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
458 views10:50
Open / Comment