🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 119

2021-10-15 22:05:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#چارەنووسی_ئادەمیزاد

نووسین:
#میخایل_شۆلۆخۆف

وەرگێڕان:
#عەبدوڕەحمان_حاجی_مارف

پێداچوونەوە:
#محەمەدی_مەلاکەریم

بڵاوکەرەوەی دەنگ:
#ڕادیۆ_خاک

بەشی: #پێنجەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
302 views19:05
Open / Comment
2021-10-15 18:40:07
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت‌لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
ــــــــــ
مامۆستا #هێمن
@tapuynusrawe
430 views15:40
Open / Comment
2021-10-15 15:40:08
@tapuynusrawe

نامه‌یه‌كی « #دۆستۆیڤسکی» بۆ «میشێل»ی برای:

گه‌ر به ‌تۆ بڵێم فلسێک له‌ گیرفانمدا نییه‌ باوه‌ڕم پێ بكه‌، فلسم نییه‌، پڕ له‌ قه‌رزم، زۆر هه‌ژارانه‌ ده‌ژیم، پاره‌م نییه‌ تا‌ پیاڵه‌یه‌ک چا بكڕم، ته‌نانه‌ت یه‌ک فلسی قه‌ڵب شک نابه‌م قه‌ڵه‌مێكی پێ بكڕم و به‌ر به‌ فه‌وتانی ئه‌و بیرۆكانه‌ بگرم كه ‌له‌ سه‌رمدا دێن و ده‌چن، چ ترسناكه‌ مرۆڤ هه‌ژار و نه‌دار بێت، چ ترسناكه‌ مرۆڤ له‌به‌ر خاتری ژیان كاری نووسین بكات، نازانم ئایا هه‌ستی «مالیخولیایی» ده‌ستبه‌رداری من ده‌بێت؟ من ته‌نها نه‌خشه‌یه‌كم هه‌یه‌: «شێت بوون»، غه‌مبزوێنه‌ مرۆڤ به‌بێ ئومێد بژیت! من پێم وایه‌ هیچ به‌دبه‌ختییه‌ک نییه‌ كه‌ سوودێكیشی نه‌بێت، برای من هه‌رچه‌نده‌ سه‌یری ڕابردووی خۆم ده‌كه‌م [خه‌ریكه‌] له‌ داهاتوو ده‌تۆقم، من ده‌مه‌وێت دنیا وێران كه‌م، من یه‌ک گڕكانم، جنسی من ئاگره‌... لێره‌ ژیان بێزاركه‌ر و نه‌فره‌تاوه‌ره‌، لێره‌ هه‌رشتێک له‌ «پاره‌» و «خۆشبه‌ختیی دنیایی»ه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت جوانه‌، من گومان ده‌كه‌م جیهان مانایه‌كی ناته‌با و دژی به‌خۆوه‌ گرتووه‌، له‌ «مه‌عنه‌وییه‌ت»ێكی باڵا و دره‌وشاوه‌وه‌ شتی ناحه‌ز و موزه‌خره‌ف ده‌ركه‌وتووه‌، ترسناكه‌، مرۆڤ چ بێئابڕووه‌!! هاملێت ...
هاملێت، مه‌خلووقێک كه‌ خوو به‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ ده‌گرێت، هاملێت... هاملێت ،من ته‌نیام و هه‌موو ئه‌وان پێكه‌وه‌ن ،ده‌ڵێم سه‌یری به‌ر پێتان بكه‌ن، ئێوه‌ له‌ لێواری «خه‌ره‌ند»ێكدان ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگێڕان: سه‌روان ئه‌حمه‌د
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
444 views12:40
Open / Comment
2021-10-15 13:40:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"دیل"

بەیانییەک
چۆڕێ ئاوی کانیلەیەکی ئازادم
خستە زیندانی گۆزەیێ
کە نیوەڕۆ ویستم بینی پێوە بنێم،
ئاوەم بینی...
تەنافێکی لە تیشکی هەتاو چنیوە
گیانێکی پێوە هەڵواسیوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#قوباد_جەلیزادە
#شەهید_بە_تەنیا_پیاسە_دەکات
#تاپوی_نووسراوە


@tapuynusrawe
427 views10:40
Open / Comment
2021-10-15 12:40:07
دڵ بە من ناکا لەبەر ئاوری دەروونم دێتە جۆش
تۆ کە سووتانت نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
سەد کەڕەت کوژراوی یار بم لێم مەپرسە ئەی تەبیب
دەردی یارم خۆشترە بێھوودە دەرمانم مەکە
ـــــ
#وەفایی
@tapuynusrawe
454 views09:40
Open / Comment
2021-10-15 09:35:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"شاعیرێک خۆشی دەویستی"

شاعیرێک خۆشی دەویستیت
شیعرەکانی بۆ دەکردیت بە جۆلانە
شەوان لەسەری دەنووستیت

شاعیرێک پەڵەهەورێک بوو،
سێبەری بۆ باڵات دەکرد
چەند دڵۆپە ئاورنگێک بوو،
پرچ و گۆناتی تەڕ دەکرد.
شاعیرێک خۆشی دەویستیت
تۆی کردبوو بە پەیکەرێک
دەیپەرستیت
*
بارانێکیت
بەسەر گیانمدا دەبارێیت
کە لە دڵما کۆ دەبییەوە،
ئارام ناگریت
وەک کۆترێک
لە شەقەی باڵ دەدەیت،
دەتارێیت.
*
ئەو ئەستێرەی شەوان بە ئاسماندا دەکشێت
بەرلەوەی بگاتە زەریا
لە گڕی خۆیدا دەسووتێت
ئەو ئەستێرە سەرەڕۆیە
دڵی منە
لە سۆراخی چاوانتدا
وەکوو بەردی بن گۆم ونە.
*
جێم مەهێڵە
من بەبێ تۆ
کەژێکی بێ کانی و بەفر و دارستانم
من بەبێ تۆ
ئەستێرەیەکی ئاوارە و بێ ئاسمانم....

شاعیرێک خۆشی دەویستیت
شاعیرێک پەڵەهەورێک بوو
سێبەری بۆ باڵات دەکرد.
چەند دڵۆپە ئاورنگێک بوو
پرچ و گۆناتی تەڕ دەکرد.

شاعیرێک خۆشی دەویستیت
وەک بە پەیکەرێک
دەیپەرستی...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەفیق‌‌_سابیر
(نیسانی 1977)
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
457 views06:35
Open / Comment
2021-10-15 08:40:08
پێکەنینت
دەلاقەیێکی بچووکە
بەرەو "ئاشتی"
لە جۆگرافیای بێبەزەییی ڕۆژهەڵاتی ناڤین!
ــــ
#مۆرتێزا_فەتحی
و. #وڵاتی_بێناو
@tapuynusrawe
447 views05:40
Open / Comment
2021-10-15 07:35:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ ھەینی
٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی

بۆ یەکەم جار بە ئاشکرا
نەخشەیەکم لە دیوار دا
ئەوەی بە ڕۆژ
لە ئەتڵەسی دنیا دزرا
ــــــ
#پەشێو
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
480 views04:35
Open / Comment
2021-10-14 22:05:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#چارەنووسی_ئادەمیزاد

نووسین:
#میخایل_شۆلۆخۆف

وەرگێڕان:
#عەبدوڕەحمان_حاجی_مارف

پێداچوونەوە:
#محەمەدی_مەلاکەریم

بڵاوکەرەوەی دەنگ:
#ڕادیۆ_خاک

بەشی: #چوارەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
176 views19:05
Open / Comment
2021-10-14 18:00:08
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

درگای ژێرزەمینەکەی داخست
- کوڕی پیاو بم ئەو گووشیەت ورد ئەکەم!
ـ کچە ئەڵێ پێوەندیمان بووە بێشەرەف!
پەلاماری دا! یەک و دوان و سیان...
قیژاندی!
- وسسس...
پەلاماری کەمەربەندەکەشی دا!
ترسا. هەستا. بەهێواشی: هیچم ناوێ، هەر تەلەفۆنێک بۆ باوکم ئەکەم!

ناسکە لە دوایین نامەیا نووسیبووی: سەرم نا، ڕۆحم شکا! چۆن بڕوام بکردایە ئەمە هەمان ئەو دەستانەن کە ساڵانێک ئاواتم بوو پیان بگەم، دەیان جار ماچم کردبوون، ئەو دەستانەی ۴۰ واژۆی مارەییان بە ناومەوە کردبوو، ئەو دەستانەی دەیان جار بۆیان نووسیبووم:
"هەر پیاوێ دەست لەسەر ئافرەت هەڵێنێ، شەرەفی نییە!!!"
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#گەزیزە_فەتحی
#مۆتەکە
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
294 views15:00
Open / Comment