🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 120

2021-10-14 16:00:08
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

هەمیشە دەترسم لەوەی
ئەوانەی خۆشم دەوێن
ڕۆژێک لە دەستیان بدەم؛

بەڵام دەبێ لە خۆم پرسیار بکەم
کەسێکیش هەیە ترسی ئەوەی ببێت ڕۆژێک من
لە دەست بدات.!؟

ـــــــــــــــــــــــــــ
#پاولۆ_کۆیلۆ
و. #هەژار
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
314 views13:00
Open / Comment
2021-10-14 13:00:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"کوێستان"

شێعری پاراوی نیگات تا تێکەڵی باران ئەبێ
کۆتری بەستەم هەقیەتی گەر هۆگری کوێستان ئەبێ

گەر بەچاوانی گەشی ئاماژەیەک بکا بۆ زەمان
چەرخی پیری ڕۆژگاریش تووشی ڕاوەستان ئەبێ

بەفری ڕوخساری ئەگەر خاڵێکی چووکەی تێکەوێ
ڕوومەتی بێگەردی کوێستان سەت ئەوەندە جوان ئەبێ

دەبمە شای عیشق و ئەوین و خۆشەویستی ئەو دەمەی
نیونیگای لێوڕێژ لە دڵداریتی لێ میوان ئەبێ

عیشقی تۆ میداڵی سەوزی گەردنی هۆنراوەمە
بۆیە لەمڕۆوە لە سەر زاری ئەوینداران ئەبێ

جێی پشووی پێشمەرگە شاخە و بەو زووانە دڵنیام
باوەشی کوێستانی سەوزی زێدی خۆم جێژوان ئەبێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەسووڵ_سوڵتانی
#زیارەتی_ماچ
#تاپوی_نووسراوە


@tapuynusrawe
374 views10:00
Open / Comment
2021-10-14 10:58:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"دەنکە گەنم"

خۆ نیڕۆن نیم ڕۆماکانتان بسووتێنم
ڕەهێڵە نیم،
مەزراکانتان بماشمەوە.

لەو گەردوونەی مل بە گەردانەی هەزاران مانگ و هەتاو و کاکێشان
من عاشقی دەنکە گەنمێکی بچکۆلەم
دە لێمگەڕێن با لە باوەش
ئەو دەنکە گەنمەدا
بژیم!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#قوباد_جەلیزادە
#شەهید_بە_تەنیا_پیاسە_دەکات
#تاپوی_نووسراوە


@tapuynusrawe
373 views07:58
Open / Comment
2021-10-14 09:00:07
مامۆستای جوگرافیا چی دەڵێ با بڵــێ...
زەوی تەنیا دوو دەریای تیایــە
هەر دوو چاوی تــۆ...!

#لەتیف_هەڵمەت
@tapuynusrawe
435 views06:00
Open / Comment
2021-10-14 07:00:08
#ڕۆژباش_ھاوڕێیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە
٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی

ئەو دەسەی ئێستا دەلەرزێ و هاوقەتاری دار بییە
سەردەمێ دەتکوت بە لەمسی نار و هەرمێ توونییە

#ئاسۆ
@tapuynusrawe
516 views04:00
Open / Comment
2021-10-13 23:02:06
جوانیی تۆ شیعری منی کردە کلەی چاوی بەکل
تا کل و تەبعی تەڕ و چاوی بەکل ماوە مەڕۆ

#ڕاوچی
@tapuynusrawe
548 views20:02
Open / Comment
2021-10-13 20:55:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#چارەنووسی_ئادەمیزاد

نووسین:
#میخایل_شۆلۆخۆف

وەرگێڕان:
#عەبدوڕەحمان_حاجی_مارف

پێداچوونەوە:
#محەمەدی_مەلاکەریم

بڵاوکەرەوەی دەنگ:
#ڕادیۆ_خاک

بەشی: #سێھەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
583 views17:55
Open / Comment
2021-10-12 22:05:08 ‍ کورتە باسێک لەسەر
#بنچینەی_گەلی_کورد

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
674 views19:05
Open / Comment
2021-10-12 20:55:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#چارەنووسی_ئادەمیزاد

نووسین:
#میخایل_شۆلۆخۆف

وەرگێڕان:
#عەبدوڕەحمان_حاجی_مارف

پێداچوونەوە:
#محەمەدی_مەلاکەریم

بڵاوکەرەوەی دەنگ:
#ڕادیۆ_خاک

بەشی: #دووھەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
675 views17:55
Open / Comment
2021-10-12 18:00:08
@tapuynusrawe


ژنان کە وردەوردە دەچنە تەمەنەوە دابەش دەبن بۆ دوو دەستە؛ جۆری یەکەمیان، هەموو بەیانییەک لە ئاوێنەکەدا بە دیار خۆیەوە دەمەنێت، ئەو خەت و وردە چرچە نوێیانە دەژمێرێت کە لە ڕوخساری کەوتوون، خۆی دەخواتەوە لێوی دەکرۆژێت، ئەوەندە لە خۆیدا دەمێنیتەوە، دونیا لە خۆی دەکاتە دەرەوە، وردەوردە دەگوڕێ بۆ کائینێکی بوغزن...

هەرچی جۆری دووەمە مێنۆتۆرێتن {کەمینەن}؛ وردەوردە لەگەڵ خۆیاندا ڕادێن، هێورن، میهرەبانن، ئەگەرچی لەبەردەم ئاوێنەدا دەوەستن، بەڵام لۆچە تازەکانی ڕوخساریان وەک مژدەی کەماڵ تێدەگەن، ئەمانە لە ژیانی خۆیاندا نیانتر دەبن، زۆرتر سەری یارمەتیدانی خەڵکیان دەپەرژێ، لە یەکەم نیگایانەوە، نوورێک سەر دەکات، ئیشراقێک لە دڵیاندایە هەر لە خۆوە خەڵک خۆشی دەوێن..
بەداخەوە کە ژنان جۆری سێیەمیان نییە!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#توانا_ئەمین
مینای شین
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
620 views15:00
Open / Comment