Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 2

2022-08-29 15:55:08
@tapuynusrawe

#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرەنجام وشەی "وڵات" ڕۆژێک دێت لەناو دەچێ. ئەوکات نەوەکانی دوای ئێمه، دەڕوانن بۆ مێژوو و دەبینن چلۆن خۆمان لەناو ئەم سنوورە دەستکردانه زیندانی کردبوو و لەبەر چەن ‌هێڵی کێشراوی سەر نەخشە، یەکتریمان دەکوشت.
دوایی پێمان دەڵێن: ئەمانە چەنێ نەفام و گەمژە بوون...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شەڕی ئاخر زەمان
#ماریۆ_بارگاس_یوسا
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
590 views12:55
Open / Comment
2022-08-29 13:50:08
قەد ئەم ڕازە نادرکێنم
پێت ناڵێم چەند خۆشتم دەوێ
ناتوانم... نا
هەرچەن دڵم
هێندەی نەماوە شەق ببا
ــــــــــــــــــــ
#ژیلا_حسێنی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
603 views10:50
Open / Comment
2022-08-29 10:50:08
چلەی زستانی کوێستانە و کچی کێو
دەپۆشێ بەژن و باڵاکەی بە چارشێو
من ئەزانم چ سێحرێکە ئەگەر بێ و
لە درزی پەردەوە دەرخا بزەی لێو

مامۆستا #شەریف
@tapuynusrawe
636 views07:50
Open / Comment
2022-08-29 08:50:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

ﺩﻭﻭﺭ...
ﺩﻭﻭﺭ...
هێندە ﺩﻭﻭﺭ
کە کەﺱ ﻧﺎﭘﺮسێ ﮐﻮێ
کەﺱ خەیاڵی بڕﻧﺎﮐﺎ.

چۆﻥ
ﮔﻮڵدانێک لەسەﺭ ﺗﺎﻗﯽ ئێوﺍﺭە
بە ﺩﯾﻮە ﺗﺎﺭیکەکەﯾﺪﺍ
ﻻﺭ ﺩەبێتەﻭە ﻭ
ﻧﺰﯾﮏ ﻧﺰﯾﮏ...
ﺩەشکێم
هێندە ﻧﺰﯾﮏ
کەﺱ ﻧﺎﺯﺍنێ بۆﭼﯽ
کەﺱ مەزەندە ﻧﺎﮐﺎ کەﯼ!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دلاوەر_قەرەداغی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
627 views05:50
Open / Comment
2022-08-29 06:45:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ دووشەممە
٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

ئەی شەوقی گەلاوێژی بەیان نووری نیگاھت!
ئەی عەتری سەبا بۆی نەفەسی زوڵفی سیاھت!
ــــ
#گۆران
@tapuynusrawe
626 views03:45
Open / Comment
2022-08-28 21:51:37
هـــەر شــەوێ مــانگ لـه ئاســۆ دێته دەر من دێمه دەر
قەت نەبوو چـاوێ له مانگ کەم بیری ڕوخسارت نەکەم
ـــــــــــــــــــــ
#حەمدی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
682 views18:51
Open / Comment
2022-08-26 21:30:54
ئەزانم دڵ هەیە وەک مس، کە ژەنگ دێنێ بەئاسانی
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی هەڵهانی...؟
ـــ
#ئەحمەد_هەردی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
407 views18:30
Open / Comment
2022-08-26 15:30:43
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاتێک کە سەرۆککۆماری وڵاتێک دزی کرد، پارێزەر و وەزیر و جێگری کارگێڕی و سەرۆکی شارەوانیش دەدزێ. ئەوکاتە ئیتر چ چاوەڕوانییەکت لە حاجی حەسەنی بەقاڵە! و پێمان سەیر بێ کە لێدەگەڕێ با میوەکەی بگەنێت و فڕێیدا بەڵام ئامادە نییە کە بە نرخێکی هەرزان بیفرۆشێت؟ هەمووی ئەم شتانە وەکوو ئەڵقەی زنجیر پێکەوە گرێدراون.
ــــــــــــــــــــــــــ

حاجی ئاغا
#سادق_هیدایەت

@tapuynusrawe
497 views12:30
Open / Comment
2022-08-26 14:05:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بیر لە تۆ دەکەمەوە
کە تارماییم لەژێر باراندا
تەڕ دەبێت
کە یادەوەری خەنجەرمان
لێ دەردێنێ
کە دەنگی ئاگر دێ و
تاڤگە وەک تۆز دەڕژێ
کە هەیڤ بە تاریکیدا ڕەت دەبێ
با بە لمدا پەرش دەبێ
ئاسمان شینانە دەڕژێ

کراسەکەت بەسەر تەنافەوە
با دەیجووڵێنێ
بۆنت لە خاولی و سەرینەکان دێ
من بیر لە تۆ دەکەمەوە
کە لالە دەوەرێ
کە دارستان لە سەوزیدا دەخنکێ
کە ئەڤینت نوقمی خۆیم دەکات و
ناوت لە گەروومدا دەتاسێ
بیر لە تۆ دەکەمەوە
کە دەنگی جەنگاوەرێکی
عاشق دێ گۆرانی دەڵێ

کە پیرێ شمشاڵ دەژەنێ
کە مردن بە نێوماندا ڕادەکات
ئاوڕ دەداتەوە و دەکەوێ
بیر لە تۆ دەکەمەوە
ئەو کاتەی بازێک
بەژێر تەرزەدا دەفڕێ

کە شەو ڕوخساری زەوی دەتەنێ
کە خەم لە خۆیمان سواخ دەدا
کە سپێدە لەگەڵ شەونمدا دێ
بیر لە تۆ دەکەمەوە
کە کەزیەم لەبەر هەتاودا
شانە دەکەم
سمڵ و مێخەکەکەم
دەکەمە ملم
گوڵێکی غەمگین و سووریشم
بیرناچێ بۆ پرچم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەقی هاوبەشی #لازۆ_ئازاد و #دلاوەر_قەرەداغی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
504 views11:05
Open / Comment
2022-08-26 13:30:35
#دیالۆگ

لەم دونیایەدا هەر ئەوانە دەیبەنەوە کە ئیش بە مێشکیان دەکەن، ئەگەر بتەوێ بە دڵت ئیش بکەی سووتاوی.

The good bad and the ugly
ــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
451 views10:30
Open / Comment