Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 4

2022-08-24 19:25:08
@tapuyunsrawe

كاتی خۆی كه‌ مندال بووم زۆر به‌حه‌زه‌ر و ترسه‌وه‌ ده‌چوومه‌ به‌رده‌می ئه‌و قات و بۆینباخ له‌به‌رانه‌ی كه‌ قسه‌ی گه‌وره‌یان بۆ خه‌ڵک ده‌كرد، هه‌میشه‌ كه‌ ده‌چوومه‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیان هه‌ناسه‌م توند ده‌بوو دڵم خێرا لێی ده‌دا، كه‌ نووسینه‌كانیانم ده‌خوێنده‌وه‌ وێنه‌ی خه‌یاڵیم بۆ دروست ده‌بوو له‌ سه‌ریان، به‌س كه‌ گه‌وره‌ بووم و خۆم ورده‌ورده‌ ده‌ستم كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ و كه‌وتمه‌ سه‌ر پێی خۆم ئينجا هه‌ستم كرد ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ساخته‌چی كه‌ ته‌لاعوب به‌ وشه‌وه‌ ده‌كه‌ن هیچی تر نازانن، جا بۆیه‌ (هه‌ڵیتوپه‌ڵیت وتن به‌ زمانی خۆت سه‌د قات باشتر و پیاوانه‌ تره‌ له‌ قسه‌ كردن به‌ زمانی ئه‌وانی تر)، چونكه‌ تۆ له‌ كاتی هه‌ڵیتوپه‌ڵیت وتندا خۆتیت، به‌س له ‌كاتی قسه‌كردن به‌ زمانی ئه‌وانی تر هیچ نیت جگه‌ له‌ تووتیه‌كی دووباره‌كه‌ره‌وه‌ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چێشتی مجێور
مامۆستا #هه‌ژار
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
629 views16:25
Open / Comment
2022-08-24 14:05:07
وەھا مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕووحکێشانی خۆم زەحمەت بزانم
ــــــ
#حاجی_قادری_کۆیی
@tapuynusrawe
617 views11:05
Open / Comment
2022-08-24 14:05:07
#وتەی_ناوداران
ـــ
بڕێک جار ساتە بێدەنگەکان،
ئاڵۆزترین چرکەکانی ژیانن؛
لێوانلێو لەو شتانەی دەمانەوێت بیڵێین
بەڵام ناتوانین!
ـــ
کچێک کە دەمناسی
#جی_دی_سالێنجێر
@tapuynusrawe
600 views11:05
Open / Comment
2022-08-24 12:25:07
#وتەی_ناوداران
ــــــ
دۆڕان تەنها دەرفەتێکە
بۆ دووبارە هەوڵدان
ئەمجارەیان ژیرانە...!
ـــــ
#هێنری_فۆرد
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
588 views09:25
Open / Comment
2022-08-24 12:25:07
@tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نان له کۆڵ
جەهەننەم له ڕووبەڕووته
گیان له مشت
ژن و منداڵ لەناو دڵته
شاخ و کێو له ژێر پێت
ئاسمان سێبەری سەرته
تۆ بڵێی خودا گیان دڵی بێت
له دنیای دیکه
له بەهەشت بێنەسیبت کا کاکه گیان...؟

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کانی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
588 views09:25
Open / Comment
2022-08-24 06:25:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ چوارشەممە
١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

قەت خەفەت ناخۆم بە لۆمەی دوژمن و تانەی ڕەقیب
میوەڕن کەی بەرد ئەخا هەرگیز بە داری بێ بەرا
ـــ
#قانع
@tapuynusrawe
616 views03:25
Open / Comment
2022-06-23 18:40:07
دەمەوێ وەسیەتم
لە سنووری نیگای تۆدا بنووسم
کچەڕەشتاڵەکە،
تۆ گوڵجاڕێ بووی پڕ لە ئازار....
ــــــــــــــــــــــ
#کارۆ_مروەتی_سەقز
#ئەوین_جوغرافیای_بێ_سنووری_با

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
56 views15:40
Open / Comment
2022-06-23 15:40:09
تەنیا دوای ئەوەی کە تێگەیشتیت
هیچ شتێک ناتوانێت یارمەتیت بدات،
ئەوکاتەیە ئیدی هیچ یارمەتییەکت پێویست نییە...
ــــــــــــــــــ
#ویلیام_فاکنێر
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
162 views12:40
Open / Comment
2022-06-23 13:40:08
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشامان کوشت،
بە مەبەستی گۆڕینی جیهان.
ئێستا
تەنها دەسکەوتی ئێمە پاشایەکی نوێیە
لەوەی پێشوو خراپتر.

ئێرە ئەو نیشتمانەیە وا بۆ ئازادی ئەجەنگا...
ئێستا
بۆ نان دەجەنگین.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڤیکتۆر_هۆگۆ
#و_زاهید_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
213 views10:40
Open / Comment
2022-06-23 08:40:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

کچی پاییز
دڵی دا بە کوڕی خەزان..
بێچووی هەتاو مارەی کردن
گەڵا و تەم و هەور و هەڵا
جەژنیان گێڕا و
دایان لە سێ تەپڵی هەنار!

چۆپی کێشا کچی زریان
پەلکە زێڕینەی ئاسمان
هۆنینیەوە،
بوون بە ملوانکەیەکی جوان
بۆ گەردنی
کچە پێشمەرگەی نیشتمان...!!!
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#کازیوە(س.م)
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
281 views05:40
Open / Comment