@tapuyunsrawe كاتی خۆی كه مندال بووم زۆر به‌حه‌زه‌ر و ترسه‌وه ده‌چوومه به‌رده‌می ئه‌و قات و بۆینباخ له‌به‌رانه‌ی كه قسه‌ی گه‌وره‌یان بۆ خه‌ڵک ده‌كرد، هه‌میشه كه ده‌چوومه كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیان هه‌ناسه‌م توند ده‌بوو دڵم خێرا لێی ده‌دا، كه نووسینه‌كانیانم ده‌خوێنده‌وه وێنه‌ی خه‌یاڵیم بۆ دروست ده‌بوو له سه‌ریان، به‌س كه گه‌وره بووم و خۆم ورده‌ورده ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه و كه‌وتمه سه‌ر پێی خۆم ئينجا هه‌ستم كرد ئه‌وانه جگه له كۆمه‌ڵێك ساخته‌چی كه ته‌لاعوب به وشه‌وه ده‌كه‌ن هیچی تر نازانن، جا بۆیه (هه‌ڵیتوپه‌ڵیت وتن به زمانی خۆت سه‌د قات باشتر و پیاوانه تره له قسه كردن به زمانی ئه‌وانی تر)، چونكه تۆ له كاتی هه‌ڵیتوپه‌ڵیت وتندا خۆتیت، به‌س له كاتی قسه‌كردن به زمانی ئه‌وانی تر هیچ نیت جگه له تووتیه‌كی دووباره‌كه‌ره‌وه . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ چێشتی مجێو‌ر مامۆستا #هه‌ژار #تاپوی_نووسراوە @tapuynusrawe 629 views16:25