Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 10

2022-06-15 10:35:07
لەو ڕەشەبایەش خۆش نابم
تەنها شەوێ
لە حەوشەتانا نووستبێ
بۆنی تەوێڵ و
پەرچەم و
هەناسەتی
بۆ کەسێکی کە بردبێ!


#بەکر_عەلی
لە دیوانی:کاسکێتەکەم بسپێرن بە پایز

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
197 views07:35
Open / Comment
2022-06-15 08:35:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

تۆ دەزانیت
کە دەبێ هەمیشە یەکێک هەبێ
جارناجار لە دڵەوە
بەوی تر بڵێ:
چۆنیت ئەی دۆست!
ئەگینا ڕۆژێک دێ ژیان دەمانکوژێ
ئەگینا ڕۆژێک دێ
تەنیایی دەمانکوژێت!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#دلاوەر_قەرەداغی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
250 views05:35
Open / Comment
2022-06-15 06:38:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ چوارشەممە
۲۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

خوایە وەتەن ئاوا کەی

چەند دڵگیر و شیرینە

دەشتی خۆش و ڕەنگینە

ئاوی کەوسەرە

خاکی گەوهەرە

پڕ لە گوڵ و نەسرینە
ــــــــــــــــــ

@tapuynusrawe
342 views03:38
Open / Comment
2022-06-14 21:35:07
ژنترین ژنانی وڵاتی من لە ڕێگای ڕزگاری خۆیاندا سەرشان و کەمەری نەرمیان تۆسقاڵێ بە لێوی چەک و ڕەخت ڕووشاوە.
ـــــــــ
#فەرەیدوون_ئەڕشەدی
#تاپوی_نووسراوه
@tapuynusrawe
414 views18:35
Open / Comment
2022-06-14 19:35:07 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#گۆرانی : "مەقامی خانێ"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس*
بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خانێ! وەی خانێ!
من ئێستا وەک مەراق ئامادە و
چون هاوار لە سەر پێم!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!

ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە
کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و
کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟!
وەی خانێ!

خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەی خانێ، وەی خانێ!
وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ!

وەی خانێ!
سەرەتا بچمە ناو
کام گەرووی زایەڵە و
کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟!
وەی خانێ!

یەکەمجار سەر بکەم
بە چیدا؟
بە تەمدا؟!
بە خوێندا؟!
بە گڵدا؟!
بە کوێدا؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!

لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و
کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و
دەربەندی قیژەدا بوەستم؟!
وەی خانێ!

وەی خانێ!
پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
ڕاستەو ڕاست؟!
بەرەو خوار
بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟!
چۆن بڕۆم؟
وەی خانێ، وەی خانێ!

بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟!
یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟!
پێچاوپێچ؟!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ!

وەی خانێ!
پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟!
بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و
کام سەحرای عەدەم و
بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و
کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و
بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و
کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و
کام جرجی خوار بەغدا بکەم و
کام گومان بکەمە
ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟!
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره.

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
433 views16:35
Open / Comment
2022-06-14 19:35:07 ‍ ‍ ‍
@tapuynusrawe

#دەروەچ
#ناسر_ڕەزازی
بەشی (بەشی کۆتایی)
کۆکردنەوە و نووسینی: #ژیلەمۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەلبۆمە بڵاوکراوەکانی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی بریتین لە:

لە درزی پەچەوە (۲٦۷٥ کوردی)
مەلوول گیان
چیمەن کەرکووکی
ئای چەندەم خۆشەوێ
کوردستان (۲٦۷٦)
دێوانەخۆم (۲٦۷۹)
سروودەکان (۲٦۷۹)
گۆمەشین (۲٦۸۲)
نەورۆز (۲٦۸۲)
لە گوڵان (۲٦۸٤ )
هەڵەبجە (۲٦۸۸)
ڕازیانه (۲٦۹۳)
نیاز (۲٦۹٤)
بە پیرۆز (۲٦۹٥)
پاییز (۲٦۹٥) (لەگەڵ خاتو مەرزیە فەریقی)
خەمی نان (۲٦۹٦)
کرماشان (۲۷۰۰)
ئێوارە (۲۷۰۹)
بیرەوەری (۲۷۱۰)
چیاوان (۲۷۱٤)
گوڵباران (۲۷۱٦)(لەگەڵ فەرید فەرەج پوور)

جێگای ئاماژەیە کە چەندین کاسێتێ تۆمارکراوی دیکەی هەن، کە بە داخەوە ناوێکی دیاریکراویان لەسەر نییە بە هەندێ لە گۆرانییەکانەوە ناویان دەرکردووە و ئێستاشی پێوەبێ هەر لایەنگر و داشداری هەیە و بەرەی کۆن و نوێ گوێی بۆ ڕادەگرن و چێژی تایبەتییان هەیە.

هەروەها لە ساڵیاد و بۆنە نەتەوەیی و حیزبییەکان و یادی هونەروەر کۆن و ڕەسەنەکاندا دەیان بەرنامەی گۆرانی بەڕێوە بردووە وەکو:
ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران دژی ڕژیمی شا، یادەکانی نەورۆز، ئازادبوونی باشووری کوردستان، یادی هەڵەبجە، ڕفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و ....هتد.

لە کوردستانی باکوور و باشوور، لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و ئوسترالیا کۆنسێرتی گێڕاوە.

ئەو فستیڤاڵ و مێهرەجان و گاڵانەی کە مامۆستا #ناسر_ڕەزازی تێیدا بەشداری کردوون:
کۆنگرەیک بۆ کورد (سوئیس-۲٦۹۰)
فستیڤاڵی womad (ئەڵمانیا-۲٦۹۱)
گاڵایەک بۆ ڕەوەکەی کوردستان (سوید-۲٦۹۱)
فستیڤاڵی world root (هۆڵەندا-۲٦۹۲)
فستیڤاڵی دەنگە پیرۆزەکان (sacred voices) (لەندەن-۲۷۰۰)
کۆنفرانسی مێژووی مووسیقای کوردی (لەندەن-۲۷۰۰)

چریکەی بولبول ئاسا و سۆزی نەغمەی و تۆنی دەنگی و بارودۆخی کوردستان و هەست بە ئازار و بندەستی و کۆیلەیی و چەرمەسەری نەتەوەکەی بوونەتە هۆی خولقاندنی چەندین سروودی شاکار و هەرمان کە هاندانێ بووون بۆ سەردەمانی شۆڕش و بەرخوەدانی ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان.
بۆ نموونە:
ئەمڕۆ چ ڕۆژە، ڕۆژی نەورۆزە
دێم و دێم
ئەی شەهیدان
کارگەرین جەنگاوەرین
سەدەی بیستەمە
هیوا
دەمی ڕاپەڕین
وڕ و کاس و سەرگەردانم
بژین گەریلا بژین
ڕێفراندۆم
دەسا کوردین هەموو یەکگرن
بۆ نیشتمان
ئاسۆی سروود

لە چەن بەرنامەی هونەری تلویزیۆنی وەکوو بێژەر و گۆرانیچڕ بەشداری هەبووە :
بەرنامەی "کاروانی شیعر و گۆرانی" لە سنە
بەرنامەی "هەوارگەی هونەر" لە مدیا تی‌وی
بەرنامەی "چاند و نەتەوە" لە کوردسات

مەقامەکانی ئەم کەڵە هونەروەرە گوارەی زێڕینی گوێچکەی مووسیقای کوردین کە بۆ هەتاهەتایه دەدرەوشێن و دەلەرێنەوە. لێوانلێون لە حەز و تاسە و تامەزرۆیی و خۆشەویستی و سۆز و دووری و غوربەتی و لێقەوماوی و ماڵوێرانی و دەربەدەری گەل و نیشتمان.

دیارە کە باسکردن لەسەر کەڵە هونەرمەندێکە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوام گۆرانی دەچڕێ، بە سانایی نییە و لە چەن دێڕدا ناگونجێ و ئەرکێکی گرانە، ئەوەیکە لەو چەن دێڕەی سەرەوە #دەروەچی #تاپوی_نووسراوە خستییە بەر دیدەی خۆشەویستان و ئاراستەی لاگرانی و داشدارانی هونەر و کلتووری ڕازاوەی کوردی بەتایبەت هونەری گۆرانی کرد، بەرکوتێک بوو لە خەرمانەی ڕازاوە و بە پیتی ژیانی هونەری مامۆستا #ناسر_ڕەزازی. بە هیوای تەمەندرێژی بۆ کاک ناسر و چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەی هێڵی سنوور بسڕدرێتەوە و دووری بەسەر چێت و "بارگەی خەم"ی لە کۆڵ نێت و "ئاکامی عومری [بێتەوە] هێلانەکەی" و بە دیداری زێدەکەی شاد بێتەوە.

کێ بێ یادی ڕەزازی نەکا و بە نەغمەی بەسۆزی مەقامەکانی زاخاوی دڵ و دەروون نەداتەوە. لە کۆتاییدا لەگەڵ ئێوەی ڕێزدار و هێژا تێکەڵی سۆزی مەقامێکی #ناسر_ڕەزازی و سەمای وشەی و ڕستە هەرمان و ڕەنگاڵەکانی ئیمپراتووری شیعری دنیا #شێرکۆ_بێکەس دەبین و وەکو هەرجارە هەتا #دەروەچێکی تر بە خۆشەویستی و هونەرتان ئەسپێرین.

تکایە بە سەرچاوەوە بڵاو بکرێتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
364 views16:35
Open / Comment
2022-06-14 19:35:07 ‍ ‍
@tapuynusrawe

#دەروەچ
#ناسر_ڕەزازی
بەشی
کۆکردنەوە و نووسینی: #ژیلەمۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆ خاکی خۆم کڕنووش دەبەم دادێمەوە
ناژیم لێرا ڕۆژێ دادێ هەر دێمەوە
تاکو دەمرم چاوم لە دووی خاکی خۆمە
گوێم لە وشەی کوردستان بێ دەکرێمەوە
درەختێکی وشک و کڵۆڵم لێرانە
ئەمجار بێت و نەمرم بگەڕێمەوە
سروودەکەی "چەن شیرینە نیشتمانم"
هەموو ڕۆژێ وەکوو وانە دەڵێمەوە...
**

هەریمی ئەردەڵان و شاری سنەی لەبەردڵان مەبەستی ئەمجارەمانە و لە بناری ئاویەری جوانی ڕەشماڵەکەمان هەڵدەدەین و دیاری هەگبەی #دەروەچ کە تایبەتە به یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی دەنگبێژی کوردستان؛ هونەروەرێ کە ساڵانێکە غەریبی و دەربەدەری و چەرمەسەری نەتەوەی بندەست و کۆیلەی کورد بە سۆزی دەنگی دەچڕێ؛ پێشکەش بە ئەندامانی کاناڵی #تاپوی_نووسراوە دەکەین.

#ناسر_ڕەزازی خۆشەویستی گشت کوردستان مژاری #دەروەچی ئەمجارەیە کە پێویست بە ناساندنی نییە و بەرەی خەبات و ڕەنج و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لە پێناوی گەل و نیشتمان و خزمەت لە بواری هونەری گۆرانی و بەستە و مەقاماتدا پێناسەین. بەس #تاپوی_نووسراوە بە بۆنەی زیاتر لە نیو سەدە چالاکی بێوچان و خزمەتی بەردەوامی ئەم کەڵە هونەروەرە بە ئاواز و گۆرانی کوردی، بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی بە پێشکەشکردنی چەن دێڕێ لە پەڕاوی ژیانی هونەری بە داشداران و لاگرانی، ڕێزی لێبگرێ و سپاسی ئەو هەموو زەحمەت و چالاکییانەی کات، کە لەم نیو سەدەیە بۆ خزمەت بە نەتەوەکەی و دەوڵەمەندکردنی ستران و مەقام و زیندووڕاگرتنی زمان و کلتووری کوردی ئەنجامی داون.

پوختەی ژیانی:
۲٦٥٥ کوردی(۱۹٥٥ز) لە دایکبوون
۲٦٦۱ دەسپێکردنی وانە بە زمانی فارسی
۲٦٦۸ خوێندنی یەکم گۆرانی لە ۱۳ ساڵەگی بە ناو "دەسماڵێ" لە ڕادیۆ سنە
۲٦۷۸ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ خاتو #مەرزیە_فەریقی لە ۲۳ ساڵەگی
۲٦۷۹ وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە (ئەدەبیات)
۲٦۸۰ هەڵبژاردنی ژیانی شاخ و بوون بە پێشمەرگە
دامەزراندنی تیپی مووسیقای "بانگەواز" لەگەڵ مامۆستا #نەجمەدین_غوڵامی، فەریبورز فەخاری، کاڵێ ئاتەشی، ڕەزا بچکۆل و خاتو مەرزیە فەریقی لە کاتی پێشمەرگایەتیدا
۲٦۸٥ پەڕیوە و تەرەبوون بۆ وڵاتی سوید
۲۷۰٤ گەڕانەوە و نیشتەجێبوونی لە باشووری کوردستان
۲۷۰٥ کۆچی دوایی خاتو مەرزیەی هاوژینی بە هۆی نشتەرگەری ناسەرکەوتووانە
۲۷۰٦ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خاتو ئێران.

مامۆستا ڕەزازی لە سەرەتادا بە شێوازی ناوچەی ئەردەڵان دەستی پێکرد. دوایی گۆرانییەکانی برایانی زێ‌زێی وتەوە و بە لاسایی کردنەوەی گۆرانییەکانی مامۆستا #موحەممەدی_ماملێ و مامۆستا #حەسەن_زیرەک هەنگاوی بەرەو مەڵبەندی موکریان هەڵگرت. پاشان شێوازگەلی مامۆستایان #تاهیر_تۆفیق، #عەلی_مەردان و #حەمەساڵح_دیلان لە باشووری کوردستانی چڕی. هەروەها گۆرانییەکانی هونەروەرانی باکووری کوردستان؛ مامۆستایان #عارف_جەزراوی و #حەسەن_جەزراوی وتەوە.

پاش ئەم هەموو ئەزموون و تاقیکارییانەی کە ڕەزازی بینی، شێوازی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە و بوو بە خاوەن مەکتەب و شێواز کە هەتا ئێستا بەردەوامە.

ڕەزازی لە ماوەی ژیانی هونەریدا نزیکەی سەد گۆرانی نوێی چڕیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بە:

جا چۆن نەگریم نەناڵێنم
ماچی خودایی
پەپوولەی باڵ هەڵوەریو
مامەکوڕنوو
ساقی سادەخیل
ئێوارە
نەداری
دێوانەخۆم

هەروەها گۆرانییە فولکلۆرەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی هێناوە و کۆپلەی بۆ داناوە و گۆرانی بەسەردا هێناوە وەکو:
بەناز پەروەردە، مینا خانم، گوڵوەنەوشە و ... هتد. لەسەر هەندێ گۆرانی کۆن، گۆرانی تازەی داناوە وەکو:
"سەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێیە" کە کردوویەتە "لەزران لەرزان هۆ لەرزانە". ڕیتمی هەندێ لە گۆرانییە کۆنەکانی گوڕیوە و کردوونی بە بەرهەمی تازە وەکو "هەی باوانم باوانم" کە ڕیتمی ۷ لە سەر ۸ کردوویە بە بەرهەمی "نیاز (سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو...)" کە ٦ لە سەر ۸ ـە.

چەند گۆرانییەکیشی داناوە کە کۆچکردوو خاتو مەرزیەی هاوسەری خوێندوونی بۆ وێنە: پاییز، هیوا مەگری، پێشمەرگە، ئەگەرچی شەو درەنگە.
مامۆستا ڕەزازی بۆ هەندێ لە ئاوازەکانی شیعری داناوە و چەن هەڵبەستێکیشی لە لایەن خاتو لەیلا فەریقی (سترانی بێریڤان) و دڵنیای کچییەوە خوێندراون.

گۆرانی کۆنەکانی کوردستانی بندەستی تورکیە کە دزراون و دەقەکانیان کراون بە تورکی هێناوییەتەوە و بە شیعری تازەوە خوێندوویەتەوە بۆ وێنە ئاوازەکانی "زۆزان"و "یارشەمام"...

درێژەی هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
341 views16:35
Open / Comment
2022-06-14 18:30:39
#جوانترین_ڕستەی_کتێب

كە ژنێک بڕیاری ڕۆیشتنی دا، هیچ هێزێكی مرۆڤ یان خودایی، ناتوانێت ڕێگری بێت.
ـــــــــــــــــ
شەوی مانگ گیران
#گابرێل_گارسیا_مارکێز

@tapuynusrawe
366 views15:30
Open / Comment
2022-06-14 14:30:33
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
نامەی سامۆئێل بێکێت بۆ وەرگێڕە ئیتاڵییەکەی "کۆتایی گەمە"٭
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جەنابی وەرگێڕ، من بیرم لە یەکەیەکەی وشەکانم کردووەتەوە، کەواتە پیاوەتی بکە و خۆت لە ئەفراندن ببوێرە. ڕۆژێک ئەگەر بۆم دەرکەوێ وشەیەک لە دەقەکەم قرتێندراوە، پارێزەرەکەم دەنێرمە سەرت. بەر لە وەرگێڕانی شانۆگەرییەکەم دوو دانە توور بخۆ و پاشان چەند کاژێرێک لەنێو فریزەردا پاڵکەوە، تا چاک لە هەستم تێبگەی.
خۆت لە شاعیربوون بپارێزە. وشەکان سۆزی تایبەت بە خۆیان هەیە. کەواتە هەستە بێنرخەکانی خۆت مەخەرە سەر دەقەکەی من. جارێکیان "تی. ئێس. ئێلیۆت"ی نەخوێندەوار "دوایین کاسێتی کراپ"ـی منی هۆنییەوە، خەریک بووم بڕۆم و "وێرانەخاک"ـەکەی بسووتێنم. هیچ حەزم لە فێربوونی زمانی ئیتاڵی نییە، بەڵام ئەگەر ببینم دێڕەکانی تۆ درێژتر یان کورتتر لە دێڕەکانی منن، بڵاوبوونەوەی کتێبەکە ڕادەگرم. قەت لە بیرت نەچێ کە من نووسەرم و تۆش وەرگێڕ. بەر لە نووسینی هەر وشەیەک پێنج خولەک بوەستە، پێشنیار دەکەم حەتمەن کۆڕنۆمێترێک بکڕە. وشەی سنووردار بەکار بهێنە، لە بیرت نەچێ هیچ وشەیەک هاوواتای نییە.
٭"لە چاوەڕوانیی گۆدادا"ـم بە سێسەد و پێنج وشە نووسیوە و "کۆتایی گەمە"ـش لە دووسەد وشە زیاتر نییە.
ئێمە ئیرلەندییەکان ناسکوێژییمان لە سەردەمی ئۆسکار وایلددا ناژتووە و ئێستاش سەردەمی لاڵەپەتەیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٭ ناوی دوو شانۆنامەی سامۆئێل بێکێتن.
#سامۆئێل_بێکێت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
24 views11:30
Open / Comment
2022-06-14 10:40:07 ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ #دیکلەمە.مات
شێعر.فەرید ڕاژین
خوێندنەوە. کەماڵ میرەکی،
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍
211 views07:40
Open / Comment