🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

‍ ‍ @tapuynusrawe #دەروەچ #ناسر_ڕەزازی بەشی ک | تاپوی نووسراوە

‍ ‍
@tapuynusrawe

#دەروەچ
#ناسر_ڕەزازی
بەشی
کۆکردنەوە و نووسینی: #ژیلەمۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆ خاکی خۆم کڕنووش دەبەم دادێمەوە
ناژیم لێرا ڕۆژێ دادێ هەر دێمەوە
تاکو دەمرم چاوم لە دووی خاکی خۆمە
گوێم لە وشەی کوردستان بێ دەکرێمەوە
درەختێکی وشک و کڵۆڵم لێرانە
ئەمجار بێت و نەمرم بگەڕێمەوە
سروودەکەی "چەن شیرینە نیشتمانم"
هەموو ڕۆژێ وەکوو وانە دەڵێمەوە...
**

هەریمی ئەردەڵان و شاری سنەی لەبەردڵان مەبەستی ئەمجارەمانە و لە بناری ئاویەری جوانی ڕەشماڵەکەمان هەڵدەدەین و دیاری هەگبەی #دەروەچ کە تایبەتە به یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی دەنگبێژی کوردستان؛ هونەروەرێ کە ساڵانێکە غەریبی و دەربەدەری و چەرمەسەری نەتەوەی بندەست و کۆیلەی کورد بە سۆزی دەنگی دەچڕێ؛ پێشکەش بە ئەندامانی کاناڵی #تاپوی_نووسراوە دەکەین.

#ناسر_ڕەزازی خۆشەویستی گشت کوردستان مژاری #دەروەچی ئەمجارەیە کە پێویست بە ناساندنی نییە و بەرەی خەبات و ڕەنج و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لە پێناوی گەل و نیشتمان و خزمەت لە بواری هونەری گۆرانی و بەستە و مەقاماتدا پێناسەین. بەس #تاپوی_نووسراوە بە بۆنەی زیاتر لە نیو سەدە چالاکی بێوچان و خزمەتی بەردەوامی ئەم کەڵە هونەروەرە بە ئاواز و گۆرانی کوردی، بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی بە پێشکەشکردنی چەن دێڕێ لە پەڕاوی ژیانی هونەری بە داشداران و لاگرانی، ڕێزی لێبگرێ و سپاسی ئەو هەموو زەحمەت و چالاکییانەی کات، کە لەم نیو سەدەیە بۆ خزمەت بە نەتەوەکەی و دەوڵەمەندکردنی ستران و مەقام و زیندووڕاگرتنی زمان و کلتووری کوردی ئەنجامی داون.

پوختەی ژیانی:
۲٦٥٥ کوردی(۱۹٥٥ز) لە دایکبوون
۲٦٦۱ دەسپێکردنی وانە بە زمانی فارسی
۲٦٦۸ خوێندنی یەکم گۆرانی لە ۱۳ ساڵەگی بە ناو "دەسماڵێ" لە ڕادیۆ سنە
۲٦۷۸ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ خاتو #مەرزیە_فەریقی لە ۲۳ ساڵەگی
۲٦۷۹ وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە (ئەدەبیات)
۲٦۸۰ هەڵبژاردنی ژیانی شاخ و بوون بە پێشمەرگە
دامەزراندنی تیپی مووسیقای "بانگەواز" لەگەڵ مامۆستا #نەجمەدین_غوڵامی، فەریبورز فەخاری، کاڵێ ئاتەشی، ڕەزا بچکۆل و خاتو مەرزیە فەریقی لە کاتی پێشمەرگایەتیدا
۲٦۸٥ پەڕیوە و تەرەبوون بۆ وڵاتی سوید
۲۷۰٤ گەڕانەوە و نیشتەجێبوونی لە باشووری کوردستان
۲۷۰٥ کۆچی دوایی خاتو مەرزیەی هاوژینی بە هۆی نشتەرگەری ناسەرکەوتووانە
۲۷۰٦ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خاتو ئێران.

مامۆستا ڕەزازی لە سەرەتادا بە شێوازی ناوچەی ئەردەڵان دەستی پێکرد. دوایی گۆرانییەکانی برایانی زێ‌زێی وتەوە و بە لاسایی کردنەوەی گۆرانییەکانی مامۆستا #موحەممەدی_ماملێ و مامۆستا #حەسەن_زیرەک هەنگاوی بەرەو مەڵبەندی موکریان هەڵگرت. پاشان شێوازگەلی مامۆستایان #تاهیر_تۆفیق، #عەلی_مەردان و #حەمەساڵح_دیلان لە باشووری کوردستانی چڕی. هەروەها گۆرانییەکانی هونەروەرانی باکووری کوردستان؛ مامۆستایان #عارف_جەزراوی و #حەسەن_جەزراوی وتەوە.

پاش ئەم هەموو ئەزموون و تاقیکارییانەی کە ڕەزازی بینی، شێوازی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە و بوو بە خاوەن مەکتەب و شێواز کە هەتا ئێستا بەردەوامە.

ڕەزازی لە ماوەی ژیانی هونەریدا نزیکەی سەد گۆرانی نوێی چڕیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بە:

جا چۆن نەگریم نەناڵێنم
ماچی خودایی
پەپوولەی باڵ هەڵوەریو
مامەکوڕنوو
ساقی سادەخیل
ئێوارە
نەداری
دێوانەخۆم

هەروەها گۆرانییە فولکلۆرەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی هێناوە و کۆپلەی بۆ داناوە و گۆرانی بەسەردا هێناوە وەکو:
بەناز پەروەردە، مینا خانم، گوڵوەنەوشە و ... هتد. لەسەر هەندێ گۆرانی کۆن، گۆرانی تازەی داناوە وەکو:
"سەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێیە" کە کردوویەتە "لەزران لەرزان هۆ لەرزانە". ڕیتمی هەندێ لە گۆرانییە کۆنەکانی گوڕیوە و کردوونی بە بەرهەمی تازە وەکو "هەی باوانم باوانم" کە ڕیتمی ۷ لە سەر ۸ کردوویە بە بەرهەمی "نیاز (سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو...)" کە ٦ لە سەر ۸ ـە.

چەند گۆرانییەکیشی داناوە کە کۆچکردوو خاتو مەرزیەی هاوسەری خوێندوونی بۆ وێنە: پاییز، هیوا مەگری، پێشمەرگە، ئەگەرچی شەو درەنگە.
مامۆستا ڕەزازی بۆ هەندێ لە ئاوازەکانی شیعری داناوە و چەن هەڵبەستێکیشی لە لایەن خاتو لەیلا فەریقی (سترانی بێریڤان) و دڵنیای کچییەوە خوێندراون.

گۆرانی کۆنەکانی کوردستانی بندەستی تورکیە کە دزراون و دەقەکانیان کراون بە تورکی هێناوییەتەوە و بە شیعری تازەوە خوێندوویەتەوە بۆ وێنە ئاوازەکانی "زۆزان"و "یارشەمام"...

درێژەی هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe