🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 7

2022-06-20 09:16:06 @tapuynusrawe


#شێعر

"بابـردەڵە"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەبەر ئازاری ژینی نالەباری
دەناڵێ بلبلی شەیدا بەزاری

بەسۆز و داخەوە دەیگوت: فەقیرم
پەڕوپۆم هەڵوەری، بێ وادە پیرم

مەلێکی فێری دارستان و لێڕ بێ
قەفەز پیری دەکا با شووی لە زێڕ بێ

تەلار و سەرسەرا و کۆشک چ دێنێ
کە کۆیلە وەرهەمی تێدا هەڵێنێ

لەگەڵ کازیوە بۆی نەفەڕم چڵاوچڵ
نەبینم گوڵ، چلۆن ئارام دەبێ دڵ

چ خۆشە عیشق و سەرمەستی، چ خۆشە
چ خۆشە ژین بە سەربەستی، چ خۆشە

چ تاڵە کۆیلەتی و دیلی، چ تاڵە
بەکەم بێ ژینی وا پڕ ئاه و ناڵە

من و کونجی قەفەز ئەی داد و بێداد
ئەمن دیلم، قەلیش سەربەست و ئازاد

لە سوێ هێلانەکەم لەت لەت بوو جەرگم
لە تاوی گوڵ نەمام، نیزیکە مەرگم

دەبێ چەند بەرد لە هێلانەم گرابێ؟
گوڵی سوورم چلۆن پەڕپەڕ کرابێ؟

دەبێ چۆن فێر کرابێ باڵ بکا کل
لەبەر پللاری دوژمن بێچوە بلبل

دەسا ئەو ڕاوکەرە کوێر بێ لە چاوان
منی خستە قەفەز بێ سووچ و تاوان

چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگی خۆشم
ئەسیر و دیل و زیندانی و خەمۆشم

بەڵام ئێستا قەلی ڕووڕەش لە گوڵزار
بە قاڕەقاڕ دەدا گوێی خەڵکی ئازار

گوتم ئەی بلبلی خەمگینی دڵمەند
مەناڵێنە لە دەس داو و لە دەس بەند

بزانە تۆ ئەوی ئەهلی هونەر بێ
دەبێ یا دەسبەسەر یا دەربەدەر بێ

هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە
هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە

ورینگە خۆشەکەت بۆ تۆ بەڵایە
ئەتۆ خۆش خوێنی حاڵت بۆیە وایە

ئەگەر نەتبا ورینگە و دەنگی وا خۆش
بەرەڵڵا بووی وەکو ئەو ڕووڕەشە تۆش

منیش ئەی بلبلی بەندی وەکو تۆم
وەها دوورم لە هێلانە و گوڵی خۆم

منیش وەک تۆ لەکیسم چوو گوڵی سوور
منیش هێلانەکەم لێ کراوە خاپوور

منیش بابردەڵەی بەر گێژەڵووکەم
دەمێک لەو قوڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم

منیش زۆرداری پرزەی لێ بڕیوم
منیش بەدکاری بواری لێ تەنیوم

منیش بێدادی شاباڵی شکاندم
بە ناکامی لە خوێناوی تلاندم

منیش چونکە بڕێک خاوەن هونەر بووم
هەمیشە ڕەنجەڕۆ بووم، دەربەدەر بووم

هەزار گۆوەند و سەد پەندم بەسەرهات
لە ئامێزم نەگرتووە بووکی ئاوات

هەزار سوڕکەم لەبن هەنگڵ دراوە
دەمم گیراوە، چاوم بەستراوە

لە ئامێزی گەرم بێ بەش کراوم
وەکو تۆ تووشی ڕۆژی ڕەش کراوم

ژیانم پڕ لە ڕەنج و دەرد و داخە
ئەوە گیرساومەوە لەو کێو و شاخە

کەسێک نەی پرسی، نەیزانی چلۆنم
لە یادان چوومەوە، چیرۆکە کۆنم

بە شەو ژان و پەژارەم دێنە پاڵێ
بە ڕۆژ ئۆقرەم نییە ساتێک لە ماڵێ

بەڵام هاودەردی ئازیزم هەتا هەم
وەکو تۆ دەردی دڵ ناکەم لە دەس خەم

ئەمن پێم خۆش نییە ئاودەنگی قەل بم
ئەمن پێم خۆش نییە بێزراوی گەل بم

هەتا دوژمن نەگەوزێنێ دەخوێنم
دەخوێنم بۆ گەلی خۆم، هەر دەخوێنم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
425 views06:16
Open / Comment
2022-06-20 06:20:07
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ دووشەممە
٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

ﺋﺎﻭﯼ ﮔۆزەڵەﯼ ﺧﺎﮐﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ
ﺧۆﺷﺘﺮە لە ﺋﺎﻭ سەرچاوەی ﻟﻮﺑﻨﺎﻥ

ﮐﻮﺭﺩە،بە یادی ﺩەﻭﺭﯼ کەریم ﺧﺎﻥ
بنۆشە ﻗﻮﻡ ﻗﻮﻡ بەفراوی کوێستان

مامۆستا: #قانع
#تاپوی_نووسراوە

‏ @tapuynusrawe
548 views03:20
Open / Comment
2022-06-19 22:21:07
وه‌سه‌رگه‌ردو

بم

گوڵـــه‌ دێهاتی

له‌قه‌ند

شیرین تر

ئه‌ڵێی نه‌باتی

@tapuynusrawe
541 views19:21
Open / Comment
2022-06-19 17:05:08
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕاستە من دۆستم نییە، هاوڕێم نییە، هیچ جێگایەکم نییە ڕووی تێبکەم،
بەڵام درەختێک دەبێت بمگرێتە خۆی،
ئاوێک دەبێت بمگرێتە خۆی،
ئەشکەوتێک دەبێت هەڵمگرێت و دەرم نەکات،
من تەنیا لەسەر دەفتەرەکان مردووم، تەنیا لە بەردەم ئەو قانوونانەدا مردووم کە حوکمی دونیا دەکەن،
من لە بەردەم خەزێنەی سروشتدا نەمردووم،
لەم گەردوونەدا بەشێکم هەیە...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ڕۆمانی: #دواهەمین_هەناری_دونیا
لاپەڕەی ٨۴

#بەختیار_عەلی

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
178 views14:05
Open / Comment
2022-06-19 16:05:08
دەتوانن دەست و پێم زنجیر بکەن و
زارم دابخەن،
بەڵام مێشکم نا...

ڕۆژێک دێت
لە مێشکی ئێمە هەزاران پەڕەسێلکە
بەرەو ئاسمان هەڵدەفڕن.

ـــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
219 views13:05
Open / Comment
2022-06-19 15:05:08
تەنها لەیەک شتدا
هەموو مرۆڤەکان وەک یەکن
هەمووان هەتا دەمرن قەرزداری دایکیانن و ناشتوانن ئەو قەرزە بدەنەوە..!

" ماركیز"

@tapuynusrawe
231 views12:05
Open / Comment
2022-06-19 12:05:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"تۆش بە جێم دێڵی"

تۆش بە جێم دێڵی
زۆر باش دەزانم، تۆش بە جێم دێڵی
تۆش سەرخۆش دەبی و
وەک بادەیەکی بۆش بە جێم دێڵی

تۆش بە جێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بە جێ دێڵێ
وەک چۆن تەمومژ شاخ بە جێ دێڵێ
تۆش بە جێم دێڵی

تۆش بە جێم دێڵی
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بە جێ دێڵێ
چۆن وشەی تادار، زار بە جێ دێڵێ
تۆش بە جێم دێڵی

ئەگەر دەزانیت ئەم جارە
بڕیارەکەت دوا بڕیارە
ناونیشانی خۆت بگۆڕە
جێ پێیەکانمان بسڕەوە
لەژێر ئاسمانی ئەم شارە
ئەوسا، خوات لەگەڵ

چۆن ئەسپێکی خورت سوار بە جێ دێڵێ
وام بە جێ بێڵە
چۆن وشەی تادار، زار بە جێ دێڵێ
وام بە جێ بێڵە!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #پەشێو
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
294 views09:05
Open / Comment
2022-06-19 10:05:07 @tapuynusrawe


#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــ

با بزانی
گەر مانگ لە تۆ
جوانتر بوایە
قەت حەزم لێ نەئەکردی!

دەنگی خۆشتر لە تۆ بوایە
هەرگیز گوێم لێ نەئەگرتی

گەر تاڤگە بەژنی لە تۆ
ناسکتر و ڕێکتر بوایە
قەت تەماشام نەئەکردی

ئەگەر باخچە بۆنی لە تۆ
خۆشتر بوایە
هەرگیز بۆنم نەئەکردی

گەر بۆ شیعریش لێم ئەپرسی
با بزانی
گەر تەواو لە تۆ نەچوایە
نەمئەنووسی!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە


@tapuynusrawe
347 views07:05
Open / Comment
2022-06-19 06:05:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ یەکشەممە
٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

من لە ئامێزی چیای
سەر بەتەما گەورە بووم

سەر لە بەر کەند و کڵۆ و جەوری زەمان داناخەم!

#ڕەسووڵ_سوڵتانی
#تاپوی_نووسراوە


@tapuynusrawe
394 views03:05
Open / Comment
2022-06-18 22:05:07
دڵی تەنگم سێ تارێکە
کاتێ پەنجەی خۆشەویستیت
تاڵی کەزیەی تاسەکانی ئەبزوێنێ

لەو ساتەدا،داخی دووریت دڵی ماندوو ئەلەرزێنێ

ئاوازی خەم لێ ئەدات و

پڕبە زاری شیعرێکی نوێ ئەچریکێنێ

#ژیلا_حسێنی
@tapuynusrawe
479 views19:05
Open / Comment