🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 3

2022-08-26 08:30:45
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"مـــــــاچ"

ماچەکانم دەبن بە هەور
ئاسمان ئاسمان دوات دەکەون
لەسەر تەلی پەنجەرەکەی ژوورەکەتدا
وەک پەڕەسێلکە دەخەون
لە شوێنت دێن
لە هەچ شوێنێ بۆنی تۆ بێ
بەرەو ئەوێ دەورووژێن..

ماچەکانیشم وەک خۆم
نە دایکیان هەیە... نە وڵات
نە کەس هەیە خەمیان بخوات..
پەڵەی هەوری بێسنوورن..
گەردەلوولی سەوزی ئەوین
بە شوێن تۆدا دەیانبات و دەیانبات
ئەگەر شەوی زستانێکی سەهۆڵبەندان
خشە لە پشت دەرگاکەت هات
ئەوە هەوری ماچەکانمە لە دەرگاکەی تۆ دەدات..!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
497 views05:30
Open / Comment
2022-08-26 06:30:20
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ هەینی
٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

لە هەر گوڵەگەنمێکی لێ سووتاوما
سبەی خەرمانی شادییەک ئەبینم من
ــــ
#شێرکۆ_بێکەس
@tapuynusrawe
532 views03:30
Open / Comment
2022-08-25 20:25:11
بە شەو خەم و پەژارەم دێتە پاڵێ
بە ڕۆژ تاوێ ئۆقرەم نییە لە ماڵێ

#ھێمن
تابلۆی شێوەکار (ژان پۆل ئیشمیت)
@tapuynusrawe
566 views17:25
Open / Comment
2022-08-25 13:25:11
#وتەی_ناوداران
ـــ
لە قوڵاییی ناخی هەموو مرۆڤێکی بێدەنگدا،
هەمیشە ئازاریکی چارەسەر نەکراو هەیە.
ـــ
#ئۆسکار_وایڵد
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
616 views10:25
Open / Comment
2022-08-25 13:05:07
@tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەر لەو شەوە سەیرەدا غەزەلنوس بەسەر دەستە سیحراویییەکانیدا دەنوشتایەوە و ماچی دەکرد و دەیگوت: "تریفە یابەحری شووم پێبکە و ببە بە هاوڕێی ژیانم."

کەس نازانێت داوایەکی وا سەیر و کتوپڕ لە چییەوە هاتووە؟
دەبێت ڕیشەکانی لەو کولتوورە لە ناکاو و پەلەیەوە هاتبێت کە نێرانی ئەم وڵاتە چەندین سەدەیە دەیگرنە بەر؟ ئەو کولتوورەی پیاوێک لە ناکاو دەچێتە بەردەمی خانمێک و داوای پەیوەندی لێدەکات، داوای هاوسەری لێدەکات و لە هەمان ئان و ساتیشدا وەڵامێکی ڕۆشن و ڕوونی دەوێت؟

یان لە شەیداییی غەزەلنوس و سەرسامییەوە بە تریفە یابەحری سەرچاوەی گرتووە، یان لە هەوڵێکی جوامێرانەی پیاوێکی مەردەوە هاتووە کە بەڕاستی ویستوێتی ئافرەتێک لە میحنەتێکی ڕاستەقینە و گەورە دەربهێنێت؟

هەموو ئەو منداڵانەی ئەو شەوە هاتنی تریفە یابەحرییان لە نزیکەوە دی، تەواوی وردەکارییەکانی ئەو چەند سەعاتەیان لە یادە، هەموو ئەو ساتەیان لە بیرە کە غەزەلنوس وەک ئەوەی جنۆکەیەکی ڕەش دەستی لێوەشاندبێت، یاخود بووبێت بە داوی یەکێک لە خەیاڵە بێپەروا و باڵدارەکانی تریفەوە،
لە بەردەمیدا کڕنوشدەبات و دەڵێت:

"ئاسمان و هێزە سەیر و نادیارەکانی دونیا تۆیان ناردووە، من و تۆ بە ڕێکەوت یەکترمان نەبینیوە، تۆ ئەمشەو هەروا ئاسان ڕووت لە ماڵی من نەکردووە، من وەچەی غەزەلنوسەکان و تۆ کچی خەیاڵە ناکامەکان، تا مردن هاوڕێت دەبم.
پێویستم بە تۆیە و تۆش پێویستت بە منە، تۆ ئەو نیوە خەیاڵییەی منیت کە فڕیویت و کەوتوویتە سوچێکی تری دونیاوە".

ساڵانێکی درێژ منداڵان ئەو قسە سەیرانەی غەزەلنوسیان دەگوتەوە...
ئەو تۆن و شێوە گوتنەیان وەک خۆی لاسایی دەکردەوە، کوڕەکان دەچوونە بەردەم کچەکان و کڕنوشیان دەبرد و بە لاقرتییەوە دەیانگوت "ئەم شەو خەیاڵ تۆی ناردووە تا ڕزگارم بکەیت و ڕێگام بدەیت ڕزگارت بکەم."

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#غەزەلنوس_و_باغەکانی_خەیاڵ
لاپەڕەی: 427
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
705 views10:05
Open / Comment
2022-08-25 12:30:14
دادوەر
گەڕایەوە ماڵێ،
لە گیرفانی کۆتەکەی
پێنووسێک دەگریا....

#حەسەن_ئازەری
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
539 views09:30
Open / Comment
2022-08-25 09:25:07
@tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"درکاندنێک"

ئەفسانەیەک ئەهۆنمەوە،
لە ڕازی شاردراوی ئەوی
نە بە جوانی پەلکەکانت

پەلکەپەلکه دای ئەهێنم،
باسی شەیدایی و شێتیم
نە بە جوانی وتەکانت

وردە وتە وتەی دڵم،
ئەیخەمە ڕوو بۆ تۆی گوڵم
نە بە جوانی شێوەی جوانت!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شاهڕۆخ_هەورامی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
583 views06:25
Open / Comment
2022-08-25 06:25:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە
٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچەکوردێکی نەشمیلم
تەماشا کەن چ سەیرێکە بەدەستی دیلەوە دیلم!
ـــ
#هێمن
@tapuynusrawe
634 views03:25
Open / Comment
2022-08-24 21:25:06
پەپوولەی خۆشەویستی من لە شوێنێ‌ ناگرێ‌ ئارام
دەنیشێ‌ و باڵی دەبزێوێ‌ لەسەر سینە و مەمێكی تر...
ـــ
#هێمن
#تاپوی_نووسراوه
@tapuynusrawe
673 views18:25
Open / Comment
2022-08-24 21:05:07
ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە
نەحری مینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربانییە
ــــــ
#نالی
@tapuynusrawe
635 views18:05
Open / Comment