Get Mystery Box with random crypto!

@tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"مـــــــاچ"

ماچەکانم دەبن بە هەور
ئاسمان ئاسمان دوات دەکەون
لەسەر تەلی پەنجەرەکەی ژوورەکەتدا
وەک پەڕەسێلکە دەخەون
لە شوێنت دێن
لە هەچ شوێنێ بۆنی تۆ بێ
بەرەو ئەوێ دەورووژێن..

ماچەکانیشم وەک خۆم
نە دایکیان هەیە... نە وڵات
نە کەس هەیە خەمیان بخوات..
پەڵەی هەوری بێسنوورن..
گەردەلوولی سەوزی ئەوین
بە شوێن تۆدا دەیانبات و دەیانبات
ئەگەر شەوی زستانێکی سەهۆڵبەندان
خشە لە پشت دەرگاکەت هات
ئەوە هەوری ماچەکانمە لە دەرگاکەی تۆ دەدات..!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe